کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بێ هەڵوێستیی

Wednesday, 25/02/2009, 12:00

1950 بینراوە


كاتێك بەعسییە فاشستەكانی عیراق، كومونیست و شێعەیان دەگـرت و دەكوشت ، من بێ دەنگ بووم، خۆ من نە كۆمونیست بووم نە شێعە.
كاتێك ئاسوری و توركومانیان دەگـرت و دەبرد، من بێ دەنگ بووم، من نە ئاسوری بووم نە توركومان.
كاتێك ئەندامان و دۆستانی یەكێك لە پـارت و گـروپە سیاسیە كوردیەكانیان دەگـرت و ئەشكەنجە و ئازاردەداو دەكوشت، من نارەزایم دەرنەبری، من نە ئەندام و نە دۆستی یەكێك لەمانە بووم.
كاتێك عەرەب و كوردە بە رەگەز ئێرانیەكانیان لە عیراق دەگـرت و دەردەكرد، لەو ولاتەی كە تیایدا لە دایك بوون و گەورە بوون من بێ دەنگ بووم و نارەزایم دەرنەبری، خو ئەمانە هیـچ پەیوەندی بە منەوە نەبوو.
كاتیك دەیان هەزار هاولاتی كوردیان ئەنفال كرد و بە گازی ژەهراوی خنكێندران وژەهر خواردكران و نیازی لە ناو بردنی گەلێكیان هەبوو، من بێ دەنگ بووم و سەری خۆم كزگـرتبوو.
كە كاتێك رۆشنبیران و نوسەران و مامۆستایانی زانكۆیان لەسەر هەلوێست و جیاوازی فكر بەند دەكرد، یان بێ سەروشوێن دەكران، من بێ هەلوێست بووم، من هیچ كام لەمانە نەبووم.
كە كۆمەلێك كەسان گەندەلی و دزیی و تالانی مولكی نەتەوەیان دەكرد، من چاوی خۆم لە ئاستیدا دادەخست، چونكە لەبەر بەرژەوەندی خۆم نەمدەویست هەلوێستم هەبێت.
كە كاتێك هاتن ومنیشیان برد، كەس نەمابوو كە نارەزایی خۆی لە دژیان دەربرێت.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)