یادی ئه‌نفال له‌نێوان سه‌کۆکانی ئازادی وشانۆگه‌ری یه‌کانی ههردووبنهماڵهدا!
Thursday, 14/04/2011, 12:00
نووسه‌ری ئازاوبوێر" گۆران دوکانی" له نووسینێک دا که دوێنێ له کوردستان پۆست دا بڵاوکراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به زۆرخاڵی گرنگی میژوویی کردووه سه‌باره‌ت به کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفالی به‌دناو، که چۆن سه‌رانی ئه‌وکاته‌ی یه‌کێتی وپارتی به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌و خۆ له و تاوانه‌وه گلاون، به ڕێگریی یه‌کانیان له خه‌ڵکی سفیل بۆ ده‌ربازبوون له ده‌ست هێرشه سه‌ربازی یه‌کانی ڕژێمی به‌عسی فاشی ...به به‌چه‌کی قورس و قه‌ده‌غه‌کراوی کیمیایی..!!
وه‌ک هه‌موو ده‌زانین که له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه‌دا سه‌ده‌ها ههزارمرۆفی سڤیل و بێ تاوان له منداڵ و گه‌نج و ژن و پیاوبوونه قوربانی و زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیش که مابوون ئه‌نفالی ده‌روونی کران له‌ناخیاندا...چونکه ئه‌وکاته هه‌موومان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان ده‌کرد که لهههرئان و ساتێکدا بێت شاره‌گه‌وره‌کانیش به‌ر هێرش و شاڵاوی دڕندانه‌ی سه‌دامی دیکتاتۆر بکه‌ون...!!
ئه‌وکاته باش بیرم دێت، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بووکه سه‌دام و ڕژێمه‌که‌ی به‌نیازن شاره گه‌وره‌کانی کوردستان ته‌عریب بکه‌ن وبه پلانێکی داڕێژراو هێواش هێواش خه‌ڵکه‌که‌ی بگوێزنه‌وه بۆ ناوچه‌کانی خوارووی عێراق...بۆیه هه‌رکه‌سێک بۆ ئیش کردن بچوایه بۆ به‌غداد یان ناوچه‌کانی تری عێراق بڕی مووچه‌که‌ی زیاتر ده‌بوو له مووچه‌ی خه‌ڵکی کرێکار و کارمه‌نده‌کانی ئه‌وشارانه‌ی تر..!!
ئه‌م بڕیاره پاش ئۆبهراسیۆنهکانی ئه‌نفال و شه‌ڕی عێراق و ئێران ده‌رکرا...!!
پاش داگیرکردنی کوێت له ساڵی 1990 له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه وهێرشه‌کانی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1991 بۆسهرهێزهکانی سه‌دام له کوێت ، هه‌ل ومه‌رجێک هاته‌پێشه‌وه که مێژوویی و زۆرگونجا بوو بۆ ڕاپه‌ڕین..!!
له‌سه‌ره‌تای به‌هاری ساڵی 1991.خه‌ڵکی عێراق به گشتی و کوردستان به‌تایبه‌ت بۆ رووخاندنی ڕژێمی به‌عسی سه‌دامی ڕاپه‌ڕینیان ده‌ستپێکرد. له کوردستان له ڕۆژه‌کانی پێش ڕاپه‌ڕیندا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆوه، گه‌ربێت و خه‌ڵک ڕاپه‌ڕێن ئه‌نجام بدات ..سه‌دام به چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی کیمیایی هێرش ده‌کاته سه‌ر شاره گه‌وره‌کانی کوردستان...!!
ئه‌وکاته زامه‌کانی ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه ههمووبیرودهروونی مرۆڤه به وویژدان و ئازادیخوازه‌کانی کوردستانی داگیرکردبوو، بۆیه ههمووزۆر له‌وه ده‌ترساین که سه‌دام به‌ڕاستی ئه‌وکاره‌بکات و هه‌موومان به‌یه‌ک جارلهناوببات..!!
شه‌وی پێش ڕابه‌ڕین زۆربه‌ی ماڵه‌کان په‌نجه‌ره‌کانیان کونبڕ کرد و به‌تانی ته‌ڕیان ئاماده‌کردبوو، بۆ هه‌رهێرشێک و ئه‌گه‌رێکی له‌وچه‌شنه به چه‌کی کیمیایی..!!
له شه‌هیدکردنی هه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌ندێک وانه‌ی خۆپاراستن فێربووبووین، چێ بکه‌ین له کاتی هه‌رهێرشێک دا به‌چه‌کی کێمیایی بۆ سه‌رمان..!!
خۆشبه‌ختانه ڕاپه‌ڕین ئه‌نجامدراو سه‌دام ودام ده‌زگاکه‌ی نه‌ک فریای هێرشکردن نه‌که‌وتن به‌چه‌کی کێمیایی بۆسهرشارهکانی کوردستان، بهڵکوزۆربهی ئه‌من و پیاوکوژه‌کانی نه‌یانتوانی له‌ده‌ست تۆڵه‌ی خه‌ڵکی توڕهوبێزاری ڕاپه‌ڕیوی کوردستان ده‌ربازبن..!!
له‌وکاته‌دا زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی پارتی و یه‌کێتی به بارزانی و تاڵه‌بانی شه‌وه..له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بوون و چاودێری ڕووداوه‌کانیان ده‌کرد...!! پاشان هاتنه‌وه سه‌رحازری..!!
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تا ئێستا بارزانی وتاڵه‌بانی ئه‌و یاده ده‌که‌نه‌وه به‌سیناریۆی داڕێژراوی پڕدرۆ، خۆشیان ئه‌وڕاستی یه باش ده‌زانن که‌له مه‌سه‌له‌ی جینوسایدی ئه‌نفال و شه‌هید کردنی هه‌ڵه‌بجه هه‌رخه‌ڵکی سڤیل وبێ تاوان بوونه قوربانی سیاسه‌تی دیکتاتۆرانه ودڕندانهی به‌عس و ڕێگری و خیانه‌ته‌کانی ئه‌وان، که ناڕاسته‌وخۆ به‌شداربوون تیادا...!!
بۆیه ئه‌مڕۆ له یادی ئه‌نفال له که‌لا سه‌کۆی خه‌ڵکی ئازادیان تێکدا که بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌نفال دوور له حیزبه‌کان به گشتی و هه‌ردووحیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌تایبه‌ت..ئاماده‌کرابوو!
چونکه خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان ئه‌وڕاستی یه باش ده‌زانن که له‌وکاته‌وه تائێستا مه‌سه‌له‌ی تاوانی ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی و بارزانی یه‌وه بۆمهبهست و مه‌رامی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و سیاسی و ئابووری خۆیان به‌کارده‌هێنن و به‌ته‌مان هه‌روادرێژه‌ی پێ بده‌ن..!!
ئه‌وان هیچ کاتێک به جدی و ڕاست و دروست هه‌ولێ که‌مکردنه‌وه و ساڕێژکردنی برین و ئازاره‌کانی خه‌ڵکی ئه‌وناوچانه‌یان نه‌داوه..، بۆیه له‌دوای 17ی شوباته‌وه خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و سه‌راکانی ئازادی هه‌وڵیانداوه کهبۆنه تاڵ و خۆشی یه نیشتمانی یه‌کان له‌ده‌ست هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵ و تاوانباردهربهێنن، وه‌ک له نهورۆزدابینیمان..!!
ئه‌مڕۆش ده‌کرێته ڕۆژی خۆجیاکردنه‌وه له و مه‌راسیم و شانۆگه‌ری یانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی وتاڵه‌بانی و پێ یان ده‌وترێت ئێمه له نه‌خشه ڕێگای ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی یه‌که‌مان کرد، بۆیه به‌شداری له شانۆگه‌ری یه‌کانی ئیوه‌دا ناکه‌ین بۆ جوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵتان...!!
ڕۆژێک دێت له‌کوردستان که سه‌رانی تاوانباری هه‌ردوو بنه‌ماڵه و پارته‌کانیان وه‌ک حوسنی موباره‌ک و کوڕه‌کانی له دادگایه‌کی شارستانی دوای ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م تاوانبارانه ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌کرێنه‌وه و زۆر ڕاستی شارراوه‌ی تری ئه‌مانمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت..!!
له 17 ی شوپاتهوه خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان خوازیاری نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یین و تا گه‌یشتن بهوئامانجهودانانی سیستمێکی شارستانی به یاساودهستورخهباتمان درێژه‌ی ده‌بێت!
نووسینه‌که‌ی گۆران دوکانی له‌م لینکه‌دا بخوێنه‌ره‌وه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5084f49d
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست