ڕۆژانەی فەیسک بووک
Friday, 20/12/2013, 12:00
1667 بینراوە
هاوسەرەکەی کاوە گەرمیانی هەتیوی دەستی بەعسەو
کۆرپەکەشی هەتیوی دەستی دەسەڵاتی کوردی
کەواتە:
جیاوازی نێوان بەعس و ئەم دەسەڵاتە سفرە!!
یەکەم:
مۆڵەتی کوشتن!!
مۆڵەتی گرد بوونەوەو خۆپێشاندان!!
کاتیک تیرۆرمان دەکەن و قەڵەمەکانمان نوقمی خوێن دەکەن..
دەمامک بەسەرەکانی دەسەڵات پرس بەکەس ناکەن
کەچی دەبێت ئێمە بۆ نارەزایی دەربڕین و گردبوونەوە بچین داوای مۆڵەت لە بکوژی هاوڕێکانمان بکەین!
چەند گاڵتە جاڕیە..لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانی ڕێگا نادات لەبەر دەرکی سەرا گرد بوونەوە دژ بە تیرۆر کردنی کاوە گەرمیانی ئەنجام بدرێت!!
سلێمانی ئەمجارە هیچی نەکرد....جگەلەیەک ڕۆژ ئەویش لە بەردەم نوسینگەی پەرلەمان.. ئەو پەرلەمانەی لە هەولێریش ئەرزشی نیە..
من هیچ گلەیی و گازندەکەیم لە بەرپرسانی ئەمنی و حیزبی شار نیە، بەڵکوو
ئەو کەسانەی خۆیان کردۆتە ڕیش سپی و قسەکەری هەر ناڕەزایەتیەک دەبێت
دەبێت..نەک هەر بە خۆیاندابچنەوە...بەڵکوو واز لەم گاڵتە جارێە بهێنن و مەیدانەکە چۆڵ بکەن.. هەر نارەزایی و قسە باسێک دێت، کۆمەڵێک دەموو چاو دێنە پێش ، ڕێک وەک بەرپرسەکانیان لێهاتووە!!
لە کۆتاییدا ئەوەی پێوستە بوترێت.. تاکە یاسایەکی سەرۆکی ماوە بەسەر چوو کاری پێ دەکرێت..یاسای قەدەغەکردنی خۆپێشاندان و گردبوونەوەیە.
دووم:
خەریکە پارتیمان بیر دەچێتەوە!!
بەهۆی سەر قاڵیمان بەکەیسی کاوە گەرمیانیەوە، پارتیش بە ڕاست و چەپدا، دەیکوتێ و خۆی دەکاتە فریشتەو بنەماڵەی بارزانیش وەک فریاد ڕەسی کوردستان وێنا دەکات .
چەند ساڵێکە بارزانی ئەو دوبارە دەکاتەوە، کە ڕژانی خوێنی کورد بەدسەتی کورد دوبارە نابێتەوە..ئەمە تەنیا نەک هەر قسەی بۆشە بەڵکوو درۆیەکی سیاسی شاخداریشە..
مەگەر سۆرانی مامە حەمەوە سەردەشت عوسمان کورد نەبوون، مەگەر ئەو دەستە ڕەشانەی شەهیدیان کردن،،چەکدارە دەمامک دراوەکانی پارتی و بنەماڵە نەبوون...
کوشتنی ئەم دوو ڕۆژنامە نوسە...کوشتنی ئاسایی نەبوو ن و بەڵکوو تیرۆری سیاسیبوون،ئەم دوو تاوانەش دەچنە سەر خەرمانی خیانەتی نیشتیمانی ئەم حیزب و بنەماڵەوە...
دوێنی بارزانی لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ قونسوڵی ئەمریکا...نیگەرانی خۆی دەربڕی بۆ تیرۆر کردنی کاوە گەرمیانی و(کالعادە) بەڵینی دا، ئەم کارە تیرۆریستیانە دووبارە نەبنەوە...
بەڵام هەموو خەڵکی کوردستان لەوە دڵنیان کەتا بارزانی لەسەر تەختی نا(یاسایی) سەرۆکایەتی بیت
ئەم تیرۆرانە درێژەیان دەبێت...
لە کۆتاییدا دەڵیم..یەکلایی کردنەوەی کەیسی کاوە گەرمیانی بە ئاراستەیەکی داد پەروەرانە و سزا دانی جەللادەکانی پشتی پەردە...
کەیسی هەریەکە لە (سۆرانی مامە حەمەو سەردەشت عوسمان) بە ڕووی پارتی و بنەماڵەی بارزانیدا دەکەینەوە..
سێهەم:
کاتێک جوێن دان دەبێتە شانازی!!
ساڵانێکە ، من دەنوسم، زۆر جار بە جوێن فرۆشەکەی کوردستانپۆست ناو زەند دەکرێم
جوێنەکانی من زیاتر ئەو ووشێنەن(دز، گەندەڵ، جاش، جاسوس،ناپاک،کۆیلە، مەسینە هەڵگر.....هتد) هەر گیز پەنام نەبردوە بەر وشەیەکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی...
من دەمێکە لەمانای پیرۆزی جوێنەکانم تێدەگەم، ئەوانەشی تێناگەن...
من پێیان دەڵیم:
هەموو ئەو جوێنانەی بەم دەسەڵاتەم داوەو دەێڵێم..لەسەر هەموو ئەو ناحەقی و ناعەدالەتیانەی کەبەرامبەر بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کراوەو دەکرێت، بۆ من جێگای شانازین...
پێم خۆش بوو لەسەر شەهید کردنی سۆرانی مامە حەمەو سەردەشت عوسمان و کاوە گەرمیانی نەک هەر جوێن ، شەڕی دەستەو یەخەم لەگەل کردبان.....
چوارەم:
بکوژەکانی کاوە گەرمیانی...
لە ڕاستە شەقامی شەهید حەمە ڕەشەوە تێپەڕ بوون!!
لەدەستدانی کاوە گەرمیانی پێشی هەر کەسێک، هاوسەرەکەی،کۆرپە چاوەڕوان کراوەکەی، دایکە جەرگ سووتاوەکەی،،،براکانی، خوشکەکانی زەرەر مەندی یەکەم بوون..
دروشمی ئێمە هەموومان کاوە گەرمیانین..جۆرە ئارامیەک و ورەیەکی پۆڵاین دەدا بەکەسوو کارە سەربەرزەکەی!!
زەرەر مەندی دووەم و کۆتایی یەکێیەتیە حەیاتەکەیە...
هێشتا کات ماوە، لە جیاتی سینارۆیو بەلاڕیدابردنی کەیسی تیرۆری کاوە گەرمیانی،، جارێک لە جاران هیمەتێک بکەن.. بکوژی ڕاستەقینەی کاوەمان بدەنە دادگاو لێپیچینەوەی لەگەڵدا بکەن..
هەموومان و ئێوە هەمووتان دەزانن کێ لەپشت ئەم کارە نا مرۆیی و تیرۆرە قێزونەوەیە!!
دەکرێت لە خۆتان بپرسن..حەمەڕەشەکانی گەرمیان..بۆ ئەم ئەزموونە خۆیان دا بەکوشت
کە ڕۆژنامە نوسێک لە باوەشی دایکی بەر دەست ڕێژی گولە بدەن..
ئەو ڕاستە شەقامەی کەبەناوی شەهید حەمە ڕەشتان کردوە..نەفرەتتان لێ دەکات نەفرەت
بۆ ئەوەی بەر نەفرەتی گەل نەکەون.. هیشتا کات ماوە فریای خۆتان بکەون