کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە كفری داواى دادگاییكردنى بەڕێوەبەرى تاپۆ دەكەن

Sunday, 05/02/2012, 12:00






"ئەو سزایە بۆ بەڕێوەبەرى تاپۆی كفری دانراوە، بەس نییەو دەبێت سزاى توندتر بدرێت"

ماوەى چەند مانگێكە گروپی بەدواداچوونى كێشەكانى كفری خۆیان راگەیاندووەو كار لەسەر ئاشكراكردنى ئەو كەس و لایەنانە دەكەن كە لەناوچەكە تێوەگلاون لە گەندەڵی، لەتازەترین هەوڵیاندا ئەوگروپە داواى دادگایكردنى بەڕێوەبەرى تاپۆى كفری دەكەن.
ئەندامێكى دەستەى دامەزراندنى ئەو گروپە ئاماژە بەوەدەكات ، ئەگەر سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان لێپرسینەوە نەكات ، خەڵكى كفری و رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى و گەنجان و رۆشنبیران ، ئەو جۆرە مامەڵەكردنە لەو بەڕێوەبەرە قبوڵناكەن، جەختیشی لەسەرە ئەوەكردەوە هەڵوێستى مەدەنیانەى دیكەیان هەیە.
لە یاداشتنامەیەكى گروپی بەدواداچوونى كێشەكانى كفری كە ئاراستەى (سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان)كراوەو وێنەیەكى دەست لڤین كەوتووە تێدا ئاماژە بەوە كراوە بەڕێوەبەرى تاپۆى كفرى یەكێكە لەو بەڕیوەبەرانەى كە لەشارى كفرى كارەكانى بووەتە مایەى گلەیی و ناڕەزایی خەڵك و چەندین بەڵگەى گەندەڵی و سەرپێچى یاسایی لەسەرە.
لە یاداشتنامەكەدا هاتووە"لە راپۆرتێكى دیوانى چاودێرى دارایی ژمارە(272) لەبەروارى (17/8/2004) چەندین گەندەڵی و سەرپێچی (ایهان نجمەدین) بەڕێوەبەرى تاپۆى كفرى دەستنیشان كراوە، پۆستەكەى بۆ خزمەتى تایبەتى خۆى بەكارهێناوە، هەر لەو راپۆرتەى دیوانى چاودێرى دارایی داواكراوە ناوبراو بە یاساى (انچبات الموچفی الدولە) سزا بدرێت، ئەم بەڵگەیەش لەلایەن سەرۆكایەتى داواكارى گشتى هەرێم لەساڵی(2010) راستیەكەى سەلمێنراوە.
لە بەشێكى دیكەى یاداشتنامەكەدا ئاماژە بەنووسراوى ژمارە(62)ى(8/4/2010) سەرۆكى داواكارى گشتى (سوهام عبدولقادر نەبی) دەكەن كە ئاڕاستەى ئیدارەى گەرمیانى كردووە، ئاماژە بە (8) رێكخراوى كۆمەڵگاى مەدەنى سنورى گەرمیان دەكات بە كۆكردنەوەى (1080) واژووى خەڵكى شارى كفری كە بۆیان ناردوون ، لەگەڵ راپۆرتى دیوانی چاودێرى دارایی سلیمانی بە ژمارە(272) لە(17/8/2004) ، هەروەها ئاماژە بەچەند حاڵەتێكى نایەكسانی دەكات لەدابەشكردنى زەوی و تەملیككردنی خانووى میرى ، هەروەها ئیستغلالكردنى پیشە لەلایەن سەرۆكی شارەوانی پێشوو تێبینەرى خانووبەرەى كفرى لەگەڵ لێپرسراوى بەشی زەوی و زار لەشارەوانی كفرى.
لە بەشێكى ترى یاداشتنامەكەدا هاتووە"پاش هەڵسەنگاندنى راپۆرتەكە و تاوتوێكردنى لەلایەن دەستەكەیانەوەو ئەو كارانەى لەڕاپۆرتى دیوانى چاودێرى داریی ئاماژەیان پێكراوە كە لە نێوان ساڵانی (1998 2004) لە ژێر سایەى دوو ئیدارەیی ئەنجام دراون، سەرەڕاى نەبوونى كارمەندی شارەزا لە ئیدارەى گەرمیان، ئەم زەوى و خانووە تەملیككراوانە ئێستا چەندین دەستیانكردووە و وەچەند خانوو فرۆشراون و رووخێنراوە و خانووى ترى لەسەر دروستكراوە ، هەر دەستكاریەك بۆ ئەم بابەتە چەندین خەڵكى بێتاوان زەرەرمەند دەبن و دەبێتە مایەى نانەوەى ئاژاوەیەكى گەورە و دروستبوونى كێشەى كۆمەڵایەتى لەشارى كفرى، سەرەڕاى بوونى گەورە لەشارى كفرى. ئێمە دەستخۆشی لە داواكارى گشتى لەرێكخراوەكانى گەرمیان دەكەین و داوایان لێدەكەین هاوكارمان بن لە ئاشكرا كردنى سەرپێچیە یاساییەكان لەداهاتوودا."
لە كۆتایی یاداشتنامەكەدا ئاماژە بەو نوسراوەى داواكارى گشتى كە ئاراستەى ئیدارەى گەرمیان كراوە" داوا لە بەڕێزتان دەكەین كە ئەو لێپرسراوانەى لە راپۆرتى دیوانی چاودێرى دارایی ناویان هاتووە سزا بدرێن لە رووى كارگێڕیەوە و بۆرەچاوكردنى ناڕەزایی خەڵكى شارى كفرى و دڵیابوونیان بەلایەنی كەمپۆستی لیپرسراوێتیان نەبێت لەكفرى."
ئەندامێكى دەستەى دامەزراندنى گروپی بەدواداچوونى كێشەكانى كفری شوان جەلال، لە لێدوانێكدا بە لڤینى راگەیاند" لەگەڵ سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان كۆبووینەوەكیان كردووە ، لەو كۆبونەوەیەدا باسیان لەوەكردووە كە بەڕێوەبەرى تاپۆی كفری لەماوەى ساڵانى رابردوودا سەرپێچی و گەندەڵی و كۆمەڵێك هەڵەى كارگێری زۆر زەق و ترسانكى كردووە، تا ئێستا هیچ لێپرسینەوەیەك نەكراوە،وتى" تەنانەت لە راپۆرتەكەى دیوانى چاودێری دارایدا ناوبراو بە گەندەڵی ناوى هاتووە، داواشكراوە بە یاساى (انچبات الموچفی الدولە) دادگایی بكرێت سزا بدرێت، جگە لەوەیش سەرۆكایەتى داواكارى گشتى بەڵگەكەى سەلماندووە داوایكردووە ، سزاى كاڕگێری بدرێت.
ناوبراو جەختی لەسەر ئەوەكردەوە كە ئەو سزایە بۆ بەڕێوەبەرى تاپۆی كفری دانراوە بەس نییەو دەبێت سزاى توندتر بدرێت.وتیشی" لەرێگاى راپۆرتیكەوە بۆ سەرپەرشتیارى ئیدارى گەرمیانمان ناردووە، چاوەڕاوانى لێپرسینەوەین ، ئەگەر سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان لێپرسینەوە نەكات خەڵكى كفری و رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى گەنجان و رۆشنبیران ، ئەو جۆرە مامەڵەكردنە لەو بەڕێوەبەرە لەوە زیاتر قبوڵناكەن و رەنگە بە ئاقارێكى دیكە بڕوات،خەڵك چاوەڕوانى سەرپەرشتیارى ئیدارى گەرمیانە بۆ كاردن لەسەر ئەو كەیسە.
شوان جەلال ئەوەى روونكردەوە كە ئەگەر لێپرسینەوە بەرانبەر بە خەڵكى گەندەڵ نەكرێت، ئەوان قبوڵناكەن و هەڵوێستى دیكەیان دەبێت لەداهاتوودا.
لەمبارەییەوە سەرپەرشتیارى ئیدارى گەرمیان سەڵاح كوێخا بە لڤینى وت" ئێمە لەسەر رۆشنایی ئەو یاداشتنامەیە كە بە ئێمە دراوە، لەلایەن گروپی بەدواداچونى كێشەكانى كفرییەوە،لەسەر تاپۆى كفری و راپۆرتى دیوانى چاودێری دارای لەگەڵ داواكارى گشتى گەرمیان قسەمانكردووە بۆ ئەومەبەستە ، بزانین ئەو دۆسیە گەیشتۆتە كوێ بۆ تائێستا وەڵامى نەبووە.
ناوبراو وتیشی"لەوڵامى دادوەرى گشتى كەلاردا بۆ ئێمە ، بەڵی، دۆسیەكە لەدادگایە ئەوانە بانگهێشكراون و بەكەفالەت ئازادكران ، بەنووسراوێكى فەرمى داوا لەوەزارەتى شارەوانى كراوە كە نوێنەرى ئەوان بێت لەدادگایی كفری وتەى وەربگیرێت، دواتر دادگا كەیسەكەى یەكلاییدەدەكاتەوە بەپێی یاساى دادى عێراقی".


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە