یه‌کێتی ئه‌وروپا و مافی مرۆڤ، قه‌ڵای ناقۆڵایی یاسا،و دیموکراسیه، له‌مه‌ڕ کێشه‌ی سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پارچه‌دورستکراو لێ�
Friday, 02/07/2010, 12:00
کوردان ده‌بێت به‌ر له‌ڕیسواکردن و به نه‌فره‌ت کردنی ده‌وڵه‌تی دیکاتۆری تورکیا به‌تایبه‌تی و ئێران، ملی پرسیارێکی قۆڵا له‌بازاڕی سیاسه‌تی ڕۆژئاوادا بگرێت وبێژێت، له‌کاتێکدا کوردان له‌زیندانه‌تاریک و تۆقێنه‌ره‌کاندا له‌سه‌ر مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانی کۆشه‌گیر ده‌کرێت و له‌بێ یاسای و که‌ڕ و کوێری مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌مو جیهان، لاوانی کوردان له‌سێداره‌ده‌درێن، کوا هه‌ڵوێست و ئه‌و یاسایه‌ی که‌جیهانی، له‌بازرگانیه‌کی ساخته‌وه‌به‌ستۆته‌وه‌به‌کۆمه‌ڵگای ئازاد و دیموکراسی؟!!
هاوده‌نگی و یه‌ک هه‌ڵوێستی له‌داکۆکردنی مافی کوردان، نه‌شانازیه‌و نه‌باڵابڵندی، به‌ڵکو ئه‌رکی سه‌رشانی مرۆڤی خاوه‌ن مۆڕاڵ و نه‌فس به‌رزی کوردانه‌له‌هه‌ر جێگا‌و مه‌مله‌که‌تێک بێت..
ئاوام گه‌ره‌ک بو، که‌وه‌ک نوسه‌رێک و شاعیرێکی خاک په‌رست و نیشتمان پارێز، ئاله‌م کات و ساتی قات‌و قڕی ویژدان و کڕێژگرتنی شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یدا، سه‌ربه‌خۆیانه‌و به‌و په‌ڕی باوه‌ڕبون به‌خۆم و ئاسوده‌کردنی وێژدان و مافی قه‌دری زێڕینی نیشتمان و خاک‌دا، هه‌ڵوێستێک نیشان بده‌م، که‌لایه‌نی که‌م وه‌فا و سۆزێک بێت له‌قه‌ده‌ر ئه‌و هه‌مو ته‌مه‌نه‌بێت که‌له‌ئامێزی خۆیدا ژیانێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی پێبه‌خشیم، له‌ئامێزی به‌رزو پیرۆزی خۆیدا،.
بیستم و دیتم، که‌وا‌جارێکی تر‌و به‌پلان و به‌رنامه‌یه‌کی نوێ و هاوبه‌شی چه‌ند لایه‌نه، ڕیژێمه‌دیکاتۆرو زاڵمه‌کان، که‌وتونه‌ته‌وێزه‌ی ناسک و جوانی نیشتمانه‌که‌م، ئه‌وه‌ی له‌تاسه‌دا ڕامده‌چڵه‌کێنت و سه‌ره‌پای جه‌سته‌م ده‌کرۆژێ، بێ لوف و ماریفه‌تی نیشتمان پارێزانی ئه‌و هه‌رێمه‌بێنازه‌یه، که‌بۆته‌دیواخان و سه‌ره‌ڕێگای کانی بۆ نه‌یاران و دوژمنانه‌ی گه‌له‌که‌م، ئه‌وه‌ی له‌ناخه‌وه‌ئاورم تێبه‌رده‌دات، بێ نمه‌کی و بێ مۆڕاڵی به‌ناو سیاسی و به‌رپرسه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه‌ئیهما‌له‌ی منه، که‌هێنده‌ی ده‌نگی جرکه‌ژمێری کاتژمێره‌که‌ی ده‌ستی چه‌پم نقاو ده‌نگیان لێوه‌نابیسترێ!، چه‌نده‌شه‌رم و زله‌شکۆی ده‌وێت، هێنده‌بێماریفه‌تی ده‌نوێنن له‌ته‌ک ئه‌م خاک و ئاوه‌دا، ئه‌وانه‌ی ڕۆژگارێک به‌نیازی بازرگانی وسیاسه‌تیان له‌و بناورو شاخانه‌دا ده‌کرد و به‌ئاره‌قه‌ی خه‌باتی ڕۆڵه‌دلسۆز و به‌ئه‌مه‌که‌کانی ئه‌و کات و سه‌رده‌مه‌پیرۆزه، ئه‌مڕۆی زێڕینی و شکۆ و باڵاخانه‌ی و دیوان و دارایی پێبه‌خشین، چه‌نده‌شه‌رم و بێزه‌وقیه، له‌سه‌ر مێزی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌خاکی پیرۆزی کوردان ئه‌تک ده‌کرێت و ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا له‌نیشتمان به‌رپرسیاره، به‌نوێترین مۆدێلی جل و به‌رگه‌وه، وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه، و باس له‌گه‌شت و سه‌فای جیهان ده‌که‌ن!
له‌ئێستادا، زیاتر له‌دانیشتوانی هه‌رێم، به‌و شاخه‌باڵابه‌رز و کێوه بڵندانه‌وه‌سرودی نه‌ته‌وه‌ی (ئه‌ی ڕه‌قیب) ده‌بێژن و ده‌ڵێن بژی کورد‌و کوردستان، له‌پێناو شه‌ره‌فی نیشتمانی و خاک په‌رستیدا، له‌و به‌فر و باران و ڕه‌هێڵه‌یه‌ئاڵاون و به‌دوای ئاوادانی نیشتمانێکی یه‌ک پارچه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌کی یه‌ک هه‌ڵوێست و دڵسۆز و هاوڕێیه‌تیدا، جه‌نگ له‌ته‌ک نه‌یاران و دوژمنه‌کانی خاکی کوردستاندا ده‌جه‌نگ و ده‌ڵێن بۆ یه‌کڕیزی خاکی کوردان قوربانی ده‌که‌ین و ڕوح و گیان!..
ئه‌گه‌ر (من) وه‌ک شاعیرێک و نوسه‌رێکی (سه‌ربه‌خۆی) کورد، ده‌نگ و ڕه‌نگ و ناوێکم هه‌بێت و به‌نیشتمانیه‌کی خاک په‌رست و دلسۆز هه‌ژمارد کرابێتم، ئه‌وه‌به‌ڵێنو ئه‌هد ده‌ده‌م، که‌له‌پێناو داکۆکی کردن له‌یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌و گه‌له‌که‌م پێشمه‌رگه‌یه‌ک و قوربانیده‌رێکی سه‌رسه‌رخت ده‌بم بۆ به‌رگریکردن له‌نه‌ته‌وه‌و نیشتمان وهاوزوبانه‌کانم، له‌و په‌ڕی باوه‌ڕه‌وه‌ده‌ست و قامک و هه‌نگاوه‌کانتان ماچ ده‌که‌م، گوڵی سه‌ربه‌ستی و ئازادی سور له‌لێوانی لوله‌ی تفه‌نگه‌کانتان ده‌ده‌م، بۆ به‌رگریکیردن له‌نیشتمان،.
له‌خۆمه‌وه‌داوه‌ده‌که‌م، له‌بنه‌ماله‌که‌م، له‌دۆست و هاوڕ و هاوشاریه‌کانم، له‌هه‌مو کوردێکی دڵسۆز و نیشتمان په‌رست،که‌بێده‌نگ وبێ هه‌ڵوێست و ته‌نیاگیری مه‌که‌ن له‌ئێستادا، هاوده‌نگ و هاوخه‌باتی خوشک و براو هاوڕێکانمان بین له‌قه‌دیلی شکۆو باڵابه‌رز، باببینه‌گوڵژینێکی سور له‌سه‌ر سنوری نیشتمان، با هاوده‌نگ و هاوخه‌باتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بین له‌سه‌ر سنوره‌ده‌ستکرده‌کان،.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست