هه‌رکه‌سێک هه‌ڵگری دوو ره‌گه‌زنامه‌ ‌بێت‌ و پله‌ی حکومی پێسپێردرابیت پێویسته‌ پله‌که‌ی لی بسه‌نرێته‌وه ‌؟!!

Monday, 14/02/2011, 12:00


زۆر که‌س هه‌ن له‌ وه‌زاره‌ته‌کان و په‌رلامان و حکومه‌تی هه‌رێم به‌ عیراقیشه‌وه‌ هه‌ڵگری دووڕه‌گه‌زنامه‌ن و وولاتی یه‌که‌می عیراقه‌ و وولاتی دووه‌می ئه‌و وولاته‌یه‌ که ‌مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رگرتوه ‌، له‌ کاتێکیشدا وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ری وولاتانی ئه‌وروپی به‌ گشتی مافی په‌نابه‌رێتی ده‌ده‌نه‌ که‌سیک که‌ هه‌ڵ هاتبێت له‌ وولاتی خۆیه‌وه ‌و به‌ پالپشت به‌ (ده‌می)و قسه‌کانی که‌سه‌که‌ ‌خۆی که‌ له‌که‌یسه‌که‌دا باسی ده‌کات و هه‌مووشی ده‌بیت خه‌ته‌ری کوشتنی له‌سه‌ر بیت ئه‌و جا مافی په‌نابه‌ریتی ده‌ده‌نێ.
که‌جی ئێمه‌ دنیایه‌ک له‌ وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و به‌ریوه‌به‌ری گشتی و شتی تریشمان هه‌یه‌ به‌و فلته‌ره‌دا رۆیشتوون که‌باسم کرد...بۆخۆیان ئاقڵ ئاقڵ دانیشتون دور له‌سیاسه‌ت تا ده‌بنه‌ (جنسیه‌) له‌و سه‌رو وه‌خته‌شدا زمان فێر ده‌بێت زمانه‌که‌ش به‌ زۆره‌ ده‌بێت بجێت بخوینێت ئه‌مانیش گه‌راونه‌ته‌وه‌ بۆ کوردستان خۆیان باده‌ده‌ن ده‌لین :زمان ده‌زانین منیش ده‌لیم هاهاهاهاهااا زمانه‌که‌ به‌پاره‌ی گه‌رمه‌وه‌ بوه‌ ئه‌ویش (ئاوت کیریه‌)که‌ مانگانه‌ وه‌ریان گرتوه‌ پاشانیش ئیستا گه‌راونه‌ته‌وه‌ کوردستان و چه‌ندین چه‌کداریان به‌دواوه‌یه‌ کوره‌ هه‌شه‌ له‌شکریکی کوری هه‌ژاری به‌دواوه‌یه‌ ، دڵنیاشم کاتێک ئه‌و دروشمانه‌ بۆ به‌ده‌ست هینانی (پله‌)رای ده‌گه‌یه‌نێت (پوجن)هیج مایه‌ی دڵ خۆشکه‌ر نین له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئیستا له‌ناخی دا هه‌میشه‌ وولاتی دوه‌می خۆش ده‌وێت که‌ ئه‌و وولاته‌یه‌ مافی په‌نابه‌رێتی لی وه‌رگرتوه‌ ئێستاش هه‌ریه‌که‌یان خانویه‌کی دوسێ قاتی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ موچه‌ی مانگانه‌ که‌ پیێ ده‌لین(ئاوت کیری) هه‌ندێکیشیان ماڵوو منالیان هه‌ر له‌ ئه‌ورووپا جی هیشتووه‌ ،
به‌لام داخه‌که‌م هیج فلته‌ریک نیه‌ له‌کاتی خۆ پاڵاوتنه‌کاندا بلێن شموولی که‌سێک ناکات هه‌ڵگری دوو ره‌گه‌زنامه‌بێت ... ئاخ جی بکه‌م من ئه‌لێم دڵسۆزتر نابن بۆ کوردستانه‌که‌یان باشه‌ با بکریته‌ سیسته‌م و پیاده‌بکریت بلێن ئه‌وه‌ی پله‌ی حکوومی هه‌یه‌و هه‌ڵگری دوو ره‌گه‌زنامه‌ن ده‌بیت به‌یه‌کجاری ده‌ست به‌رداری ره‌گه‌زنامه‌ی دوه‌می بیته‌وه‌ ... منیش ده‌لیم ئه‌وکاته‌ که‌سیان وازناهێنن و گه‌ر زویریش بکرێت راسته‌وخۆ تکتێکی چوارسه‌د پێنج سه‌د یۆرۆیی حجز ده‌که‌ن و ده‌گه‌رێنه‌وه‌ ولاته‌ ناسکه‌که‌یان.
من زۆرێک ده‌ناسم له‌و په‌رله‌مانتار و وه‌زیرو پله‌داری تر که‌ له‌ ئه‌ورووپان و مانگانه‌ پاره‌ ده‌چێته‌ حسابه‌کانیانه‌وه ‌و ماڵ و خانویان هه‌یه‌ که ‌سێکیش له‌ عێراقدا گه‌ر ژیانی بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ له ‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنێک یا ئیمه‌یلێک ده‌سه‌لاتدارانی ولاته‌که‌ی ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ و بالیۆزی ولاتی دوه‌می یا وه‌زیری خاریجی هه‌ڵده‌داتێ و داوای گه‌رانه‌وه و پاراستی ده‌کات ‌.
ده‌کرێت ئه‌م بابه‌ته‌ بکریته‌ هه‌لوه‌سته‌یه‌ک بۆ وروژاندنی هه‌ڵگرانی دوره‌گه‌زنامه‌ گه‌ر پێویستیشی کرد وه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ ناوه‌کانیان ریز ده‌که‌ین و بلاوی ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌زانیاری ته‌واوه‌تیه‌وه‌.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە