کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەندیكایەكى زیندوو لەهەناوى سەندیكایەكى لاوازدا - بەشى دووەم

Sunday, 24/03/2013, 12:00





هەركەس و لایەنێك هەر دەربڕین و جۆرە بۆچونێكى ناشایستە بەرانبەر بەیەكێتى سەندیكاكانى كرێكاران دەربڕێت لەناخەوە هەست بەئازار دەكەم , لەوەشخراپتر هەمیشە هەست بەئازار دەكەم كاتێك دەبینم یەكێتى سەندیكاكانى كرێكاران لەئاست داواو داخوازى كرێكاراندا نیەو بەشێوەیەك ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەستەمۆى حزب و حكومەتى دەكەن , تەنانەت حزب بوار بەهەناسەى ئازادى و سەربەخۆیى ئەم ڕێكخراوە گەورەیە نادات كەمومارەسەى كارو چالاكى دور لەئاراستەى حزب بكات .
هەربۆیە ئەركى هەموو لایەكە ڕێگاى ڕوون و ئاشكراوڕەخنەى دروستكار بۆ ئەم ڕێكخراوە چەقبەستووە بدۆزێتەوە تاكو زۆر بەئاسانى ئەم قەیرانە پڕلەشەرمەزارییە تێپەڕێنێت , هاتنى دكتۆرێك وەك سەرپەرشتیارى كاتى یەكێتى سەندیكاكانى كرێكاران چەند بۆچونێك بەدواى خۆیدا دەهێنێت و دەبێتە جێى مشت و مڕو قسەى زیاتر .
بۆچونێك پێى وایە هاتنى دكتۆرێك هەڵەیەكى سیاسى و ڕێكخراوەییە , چ لەڕوى پیشەو نەشارەزایى بەیاساكانى كار, هەروەها بەلاڕێدا بردنى ئەوستافەى كارى لەگەڵدا دەكەن لەپێناو مانەوەى خۆیان ,دەرچونیان لەم تاقیكردنەوە سەختە و نەشارەزایى ئەو كادرانەى كەمەكتەبى ڕێكخراوەكان دەستى واڵاكردون و بەقەدەر ئەو واڵاكردنە نەیانتوانیوە خزمەتكارى كێشەى ڕەواى كرێكاران بن و هەمیشە هەست بەلاوازى كارى ڕێكخراوەییان دەكرێت , بیرو بۆچونەكان وادەگەیەنن كەستافى ئەم بەڕێزە سست ولاوازەو نوێنەرى لایەنە سیاسیەكان كاریان بەبڕشتترو دەركەوتووترن بەرهەمدار ترن .
بۆچونێكیتر ئەوەیە دەسبەكار بوونى ئەم بەڕێزە ئیجابییەو دەتوانێت گۆڕانكارى ڕیشەیى ئەنجام بدات چ لەبوارى ڕیفۆرمى ڕێكخراوەیى و بەرنامەى كارو هەڵسوڕانى كارەكتەرە سەرەكیەكانیاندا.
بەندە هەردوو بۆچونەكە بەڕاست و دروست دەزانم , بۆچونى بەندەش ئەوەیە هاتنە خوارەوەى هەر بەرپرس و دەسەڵاتێك بۆ خوار خۆى ئەوەیە ئامانجى ڕێكخراوەیى زیاتر بێت خزمەت بەكرێكاران بكات چونكە هاتنە خوارەوەى ئەم بەڕێزە هەستكردنە بەو كەم و كوڕیەكەڵەكە بوانەى چەند ساڵەى ڕابردووى نوێنەرانى ستافەكەى .
بۆیە ئەگەر تواناى چاكسازى و گۆڕاكارى ڕیشەیى و هەستانەوەى ئەم ڕێكخراوەى نەبێت بەتایبەت دابەشكردنەوەى كارو لێپرسراوێتییەكانى ستافەكەى ولەبێژنگ دان و دەرخستنى كادرى كرێكارى و هێنانە پێشەوەیان ئەوا هەم توشى شكستى سیاسى و ر ِێكخراوەیى دەبێت و سەنگ و قۆرسایى سەندیكاكانى كرێكاران زیاتر لەدەس دەدات و ڕێكخراوەكە توشى شكستى زیاتر دەبێت , كورد گوتەنى (سواربوون عەیبێك و دابەزین عەیبتر)
ماویەتى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە