چاوه‌ڕێکردنی چاکسازی له پارتی وه‌ک چاوه‌ڕێکردنی هه‌نگوین له قالۆنچه وایه
Thursday, 27/05/2010, 12:00
هه‌نگ وقالۆنچه دوو مێشی باڵدارن که‌چی له هه‌ڵسوو که‌وت وسودیان بۆ مرۆڤ دوو سیفه‌تی جیاوازیان هه‌یه. هه‌نگ هه‌میشه هاوڕێ یه‌تی گوڵ ده‌کات و له شیله‌که‌ی به‌تامترین و چاکترین جۆری خواردن دروست ده‌کات که هه‌نگوینه له‌ڕووی ڤیتامین وده‌رمانسازی یه‌وه بۆ مرۆڤ بێ وێنه‌یه‌له جیهاندا.که‌چی قالۆنچه به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه هاوڕێ ی پاشماوه‌ی مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌کانه ومیکرۆب وبه‌کتریاو نه‌خۆشی دروست ده‌کات و له‌ڕێگه‌ی هه‌واوه له‌نێوان مررۆڤه‌کاندا ده‌یانگوازێته‌وه‌و ژینگه پیس ده‌کات.
پارتی له‌وه‌ته‌ی له 25 / 7 جه‌ماوه‌ری کوردستان ڕق و تووڕه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵیه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌ربڕی وبه‌سه‌رۆکایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڵێنی چاکسازیان دا‌و قۆڵیان لێ هه‌ڵماڵی له‌وڕۆژه‌وه ئیتر پارتی خه‌ونی لێ زڕاوه‌و نازانێت چی بکات . پارتی واده‌زانێت چاکسازی کردن وه‌کو دروست کردنی سیناریۆ بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانی شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت وایه تا جه‌ماوه‌ری کوردستانی پێ چه‌واشه بکات، یاخود چاکسازی کردن وه‌کو شه‌ریکایه‌تی کردنی کۆمپانیا تورکیه‌کان وایه که ده‌یانهێنێ بۆ کوردستان هه‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیانی پێ ده‌پارێزێ و هه‌م شه‌ریکه قازانجیانه وهه‌م جه‌ماوه‌ریش به پرۆژه‌ی بێ سه‌روبه‌ر چاواشه ده‌کات.
پارتی پێ ی وایه چاکسازی وه‌کو هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی تروایه به پاره ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات و سیناریۆی چه‌واشه‌کارانه‌ی بۆ دابڕێژێت وجێ به‌جێ ی بکات. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه چاکسازی دیارده‌یه‌کی شارستانی خۆرسکه‌و له‌ناخی جه‌ماوه‌ره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت وهه‌ل و مه‌رج و زه‌مینه‌ی له‌باری خۆی هه‌یه.
به بۆچونی من هه‌رچاکسازیه‌ك له‌ناو پارتیدا جاڕی مه‌رگی خۆیه‌تی چونکه ئه‌وه‌ی پارتی هێشتۆته‌وه گه‌نده‌ڵیه سروشت و پێکهاته‌ی پارتی وایه به گه‌نده‌ڵی قه‌واره‌ی گه‌وره ده‌بێت هه‌روه‌کو له‌به‌رچاومانه‌و ده‌یبینین ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌وا پارتی هه‌رهه‌موو جه‌ماوه‌ره‌که‌ی له خڵته‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی پێكهاتووه جه‌ماوه‌ی پارتی ئه‌و که‌سانه‌ن که خاوه‌نی ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ن (چاویان هه‌یه‌و گه‌نده‌ڵیه‌کانی پارتی نابینن ، گوێ یان هه‌یه‌و ناڕه‌زایه‌کانی کۆمه‌ڵگا دژی حیزبه‌که‌یان نابیستن،زمانیان هه‌یه‌و ناتوانن یه‌ك ڕه‌خنه له حیزبه‌که‌یان بگرن خوا عه‌قڵی پێ داون به‌کاری بهێنن که‌چی ئه‌وان داویانه به سه‌رۆکه‌که‌یان ده‌ڵێن سه‌رۆك خۆی حه‌کیمه، خوا ئازادی پێ به‌خشیون که‌چی ئه‌وان حه‌زیان له کۆیلایه‌تیه) ئاخر توخوا خه‌ڵکینه حیزبێك ئه‌مه پێكهاته‌ی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی بێت ده‌تونێت چاکسازی بکات یاخود چاکسازی بۆ چیه ؟ پارتی ده‌یه‌وێت لاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکاته‌وه به‌ڵام چاکسازی لاسای ناکرێته‌وه.
به‌ڕای من که‌ره‌سه‌کانی چاکسازی(هوشیاریه ، عه‌قڵه، ڕه‌خنه‌یه، بوێریه، ویژدانه ، دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیه، دیموکراتیه ، ئازادیه، که‌رامه‌ته ، نیشتمان په‌روه‌ریه) ئه‌مانه هیچی له‌ناو پارتیدا نیه ئیتر چۆن ده‌توانێت باسی پرۆژه‌ی چاکسازی بکات، به بۆچونی من پارتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر له کۆپانیایه‌کی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌چێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له حیزبێك بچێت ته‌مه‌نی به‌ستراوه به گه‌شه‌کردنی هوشیاری ناو کۆمه‌ڵگاوه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین هه‌رهه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ پارتیدان وه‌کو له‌سه‌ره‌وه باسم کردن گه‌مژه‌و خه‌واڵون هه‌رکه له‌خه‌و ڕاده‌په‌ڕن و هوشیار ده‌بنه‌وه یه‌کسه‌ر واز ده‌هێنن و نه‌فره‌ت له ڕابوردوی خۆیان ده‌که‌ن. پارتی وه‌کو مێشوله وایه گه‌راکانی له‌ناو زه‌لکاووشوێنی پیسدا نه‌بێت ناتروکێن. خه‌ونی پارتی به چاکسازیه‌وه هه‌رگیز نابێته واقع چونکه وه‌کو باسمان کرد چاکسازی له‌ناو حیزب‌دا له ئه‌نجامی ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایی بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و پارته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت هه‌روه‌کو چۆن ناڕه‌زایه‌کانی ناو ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی یه‌کێتی ته‌قیه‌وه‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی لێ له دایك بوو. به‌ڵام له‌ناو پارتیدا ئه‌مڕۆ نه هیچ ئه‌ندامێکی سه‌کردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی جورئه‌تی ئه‌وه ده‌کات به‌ڕووی پارتی و سه‌رۆکه‌که‌یدا بێته‌وه وه نه جه‌ماوه‌ره‌که‌شی ئه‌وه‌نده هوشیاروو بوێرن بتوانن ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر حیزبه‌که‌یان ده‌رببڕن. که‌واته ده‌توانین بڵێین ئه‌و پرۆژه چاکسازیه‌ی که پارتی ده‌یه‌وێت به نێچیره‌ڤان بارزانی ئه‌نجامی بدات جگه له سیناریۆیه‌کی گاڵته‌جاڕی به‌ولاوه شتێکی تر نیه چونکه ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕووداو ئامانج و خواسته‌کانی پارتی به پاره‌و سیناریۆ ئه‌نجام بدرێت پرۆژه‌ی چاکسازی شتێکی خۆرسکه‌و له ئه‌نجامی ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری هوشیاره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و خه‌ڵکانی سیاسی سه‌رکردایه‌تی ده‌که‌ن به‌ڵام پارتی ئه‌مڕۆ نه زه‌مینه‌ی له‌بارونه‌کاراکته‌ری ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌نجام دانی چاكسازی واته پرۆژه‌که‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی بۆ چاکسازی خه‌ونێکه‌و نابێته واقیع.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست