پاراستن نویترین (حه‌بی) ژه‌هراوی بۆ ته‌سفیه‌ی نه‌یاران وكادیرانی پارتی به‌كارده‌هینیت
Tuesday, 31/05/2011, 12:00
ئه‌وه‌ی ڕۆژێك له كوردستاندا ژیابێ، ئه‌وا باش ده‌زگای خۆیناوی و به‌دناوی پاراستن له گشت بواره‌كانی رفاندن و كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌و پێشێل كاریه‌كانی دژ به مرۆڤ و، تا به‌به‌كارهینانی خراپترین وه‌سیله‌ی ئیرهاب وله‌ناوبردنی نه‌یاره‌كان و تا ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی خۆیشی بی به‌ش نه‌كردووه‌و، كاری له‌سه‌ر كردووه!
به پیی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك، له سه‌روه‌ریی ساڵح بێداوی و كامه‌ران موفتی جێگره رووكه‌شه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، ئه‌وه‌یان دركاندووه، كه هه‌رچۆن له‌ماوه‌ی ٥٥ رۆژدا ده‌زگای پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به ئاگاهی هه‌ریه‌كه له مه‌سعود بارزانی و مه‌سرۆری كوری، جه‌وهه‌ر نامیقیان ژه‌هرخوارد كرد‌و،وه‌ك ئیرهابێكی نوێ كوشتیان،هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا كوردستانپۆستی بوێر و دڵسۆز به كورد‌و كوردستان ئه‌و بابه‌ته‌ی بلاو كرده‌وه كه پاراستن ئه‌و مرۆڤه‌ی تیرۆركردووه، تا ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه بۆ داپۆشینی ئه‌و تاوانه خۆیان كرده خاوه‌نی مه‌راسیمه‌كه‌ی جه‌وهه‌ر، نامق، به‌ڵام كور‌و خیزانه‌كه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یان دورو نزیك بۆنی ئه‌و تاوانه‌یان كردبوو،تا ئه‌وه‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی گله‌یان له كوره‌كه‌ی جه‌وهه‌ر نامیق كردبوو، كه به هیچ شێوه‌یك له كاتی هینانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی و گه‌یاندنی بۆ ناو په‌رله‌مان و به‌خاكسپاردنی له گونده به‌رلوتی گه‌رمیان له وتاره‌كانیدا سوپاس‌و ستایشی بارزانی و مه‌سرۆری نه‌ركردووه!
ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه هه‌ست بكه‌ن كه خه‌ڵكی هه‌ستیان كردووه كه ئه‌وان(پاراستن) ده‌ستی له كوشتنه‌كه‌یدا هه‌بووه!
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه پاراستن له ڕێگه‌ی سیخوریكیه‌وه كه سۆرانیه‌و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی بووه له كۆنگره‌ی رابردوو ئیستاش به هه‌مان شیوه دانراوه‌ته‌وه،له‌كاتی سه‌ردانیكی بۆلای جه‌وهه‌ر نامیق له ڕیگه پاسه‌وانه‌كه‌یه‌وه ده‌رمانی ژه‌هراوی(حه‌بی) ژه‌هراوی ئاوی كه زۆر به وریایه‌وه ته‌ماشای نه‌كرێت نابینرێت،ده‌كرێته چاو ئاو جۆره‌كانی خواردنه‌وه‌وه، كه سه‌نگی ئه‌و حه‌به ٥٠٠ ملیی گرامه!
ئه‌و جۆره حه‌به‌یان بۆ له‌ناو بردنی جه‌وهه‌ر نامق به‌كارهیناوه‌و ته‌سفیان كرد!
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه له‌كاتی كۆنگره‌ی ١٣ ی پارتی دا كه كیشه‌كانی نێوان پاراستن و فازیل میرانی خه‌ست بۆته‌وه، ئیشاره‌ت كراوه كه ته‌سفیه بكرێت، واته نۆبه‌تی فازیل میرانیشی هاتووه!
ئه‌مرۆ زیاتر له هه‌موو رۆژه‌كان ته‌ندروستی فازیل میرانی به‌رو خراپتر چووه، تا ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی بۆ كراوه‌و ئیستا گه‌راه‌وه‌توه،به‌لام نازانرێت هۆكاری ئه‌و نه‌خۆشیه كوتوپڕه چیووه؟
ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، له پیش كۆنگره به ٢٠ رۆژ په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ پاراستن و خودی مه‌سرۆر بارزانی كیشه‌ی تیكه‌وتووه، به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی سۆرانیه‌ك نه‌كه‌نه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌ویان داناوه، زیاتر له ٣٠ رۆژه ئازاد به‌رواری تووشی نه‌خۆشیه‌كی زۆر خراپ هاتووه ئیستا له نه‌خۆشخانه‌یكی ڤێنایی پایته‌ختی نه‌مسا له ژێر چاودیری پزیشكی دایه‌و، به پیی كه‌سێكی نزیكی دكتۆر مسته‌فا گۆرانی كه سه‌ربه پاراستنه‌و له ولاتی نه‌مسا كاروباری ته‌ندروستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی له ئه‌ستۆدایه، ئه‌وه‌ی دركاندووه كه ئازاد به‌رواری به هۆی جۆرێك له مه‌وادی ژه‌هراوی له خواردنه‌وه‌وه‌ه‌و گه‌ده و جگه‌ری تووشی هه‌ڵئاوسان بووه، جگه له‌وه‌ی باری دلیشی ته‌واو نیه!
ئازاد به‌رواری پیش رۆشتنه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڤینی كچی و عارف به‌رواری زاوای باسكردووه، كه هه‌رگیز باوه‌رم نه‌ده‌كرد ده‌زگای پاراستن و خودی مه‌سرۆر بارزانی دژایه‌تیم بكه‌ن، بۆیه ئیتر ناگه‌ریمه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران!
هه‌روه‌كو بیلالی به‌ریوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كه‌ریم شنگاری وه‌زیری ناوخۆ، كه ئیستا جیگری سه‌رۆك وه‌زیرانه به وه‌كاله‌ت، ئه‌وه‌ی باسكردووه، تا ده‌ورانی ئازاد به‌رواری ته‌واو ده‌بی، كه‌ریم شه‌نگاری ئه‌و پۆسته به‌ریوه ده‌بات، واته ئازاد به‌رواری ناو ئه‌ركه‌كانی لیره‌وه به كۆتا گه‌یشتووه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی...!
ئه‌و ئازاد به‌رواریه‌ی، كه به هه‌موو ته‌مه‌نی ته‌نها ئه‌ركی دژایه‌تی كردنی سۆرانیه‌كان بووه، له ناو پارتی، تا ئه‌وه‌ی یه‌كیك له هۆكاره‌كانی وازهێنانی جه‌وهه‌رنامیق ،ئازاد به‌رواری بوو كه خودی مه‌سعود و مناله‌كانی بارزان به‌كاریان ده‌هینا بۆ لێدانی سومعه‌و ده‌سته‌لاته‌كانی جه‌وهه‌ر نامیق!
باوه‌ڕناكه‌م سۆرانیه‌ك هه‌بی و له ده‌سته‌لاتدابوبێ، گورزی كه‌مه‌رشكێنی ڕاپۆرته‌كانی ئازاد به‌رواری به‌رنه‌كه‌وتبێ، ئازاد به‌رواری به پیاوه ترسناكه‌كه‌ی ده‌ستی مه‌سعود ناسرابوو، ماوه‌ی ٦ سال سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای پاراستن و راگه‌یاندن و دارایی له‌یه‌ك كاتدا ده‌كرد.
پیش ٥ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ڤینی كچی كه له ئه‌وروپا دا ئه‌نیشێت، دامه‌زراندووه به به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر لیستی بیلایه‌ن و ته‌نها موچه وه‌رده‌گریت..
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵین..
با گشت خه‌ڵكی كوردستان
لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسۆن
گشت كه‌سایه‌تیه‌كان
ئاگاداربن دووروو نزیك بۆنی هه‌ر كه‌سیكتانكرد، دۆست و لایه‌نگرو ئه‌ندامی ده‌زگا جۆربه‌جۆره‌كانی پاراستنه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ل بۆ یه‌ك شه‌قاو له‌گه‌ل هاتۆچۆ یا دانشتن و كۆر‌و كۆبونه‌وه مه‌كه‌ن، چونكه دواین سیناریۆیان به‌كار هینانی حبی ژه‌هراویه بۆ ته‌سفیه كردنتان.
به پیی سه‌رچاوه‌یك له‌قاسم مزوری/ كه به مامۆستا قاسم بارزانی به‌رپرسی ده‌زگای به‌رگری بنه‌ماڵه‌یه‌و، یه‌كیك بووه له نه‌خشه‌و پیلانگیره‌كانی تیرۆركردنی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان، له‌مه‌ولا پاراستن حه‌بی ژه‌هراوی به‌كارده‌هینیت، بۆ دوژمن و نه‌یارو ئه‌و كادیرانه‌ی خۆشی كه گیره‌شیوینی ده‌كه‌ن..له‌ماوه‌ی ٦٠ رۆژدا ئه‌و ئینسانه ده‌مرید، تا ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌شیان زانراوه كه له مه‌سعود بارزانی له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ی له ئیتالیا چاوی كه‌وتووه به خاوه‌نی ئەو كۆمپانیایه‌ی کە ده‌رمانی ژه‌هراوی دروست دەکات!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست