حكومەتى هەرێم زۆر ووشەى حكومەتى فیدڕاڵ بۆ عێراق بەكاردەهێنێت بەڵام لایەنەكانى ترى وەك شیعە و سووننە ئەم دەستەواژەیە بەكارناهێنن
Tuesday, 01/06/2010, 12:00
ئاگرى شاهۆ: هەڵوێستى گەلى كورد لە باشوور بەرەو نەتەوەیى دەچێت ئاگرى شاهۆ: ئەو جوڵەیەى لەئێران یان ئەو ئۆپۆزیسیۆنەى كە بەناوى سەوزەكان خۆیان ناودەبەن ئەوانە بەسەرپەرشتى كەڕووبى دروست نەبووە بەرلەچوونمان بۆ سازكردنى ئەم دیدارە دەرفەتمان وەرگرتبوو گەیشتن بەناوچەى سەختى و سەركەش كەپەژاكى لێیە زۆر سەختە و ئاسان نیە دواى ئەوەى چەندین كاتژمێر بەئۆتۆمبیل دواتریش بەپێیەكانى خۆمان واتە بەئۆتۆمبیلى سروشتى بەرەو ئەو ناوچەیە ڕۆیشتین كەئەو هەڤاڵانە چاوەڕوانى ئێمەیان دەكرد پارتی ژیانى ئازادى كوردستان ئێستا لەقۆناغى بێچالاكیبوون دایە ئەوان موراد قەرەیلان دەڵێت بەدەستپێشخەرى چەند لاوێكى ڕۆژهەڵات تۆزێكیش بەهاوكارى ئێمە دروست بوونە بەرپرسێكى ترى پەژاك دەڵێت لەگەڵ پەكەكە هاوپەیمانین بەڵام باڵێك نین لەئەوان ئێمە شوێن و شێوازى كارى خەباتى جیاوازمان هەیە سەرۆكى پەژاكیش دەڵێت ئەگەر پەكەكەش قەندیل چۆل بكات ئێمە چۆلى ناكەین دواى نزیكەى دوو كاتژمێر بەپێ ڕۆیشتین گەیشتینە لاى ئاگرى شاهۆ ئەندامى كۆردیناسیۆنى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان ئەوكاتەى ئێمە گەیشتینە لایان شاهۆ لەگەڵ كۆمەڵێك لەگەریلان ڕاوێژیان لەگەڵ یەكترى دەكرد و باس و خواسى تایبەت بەخۆیان شیدەكردەوە دواى ئەوەى پشودان چایەكى گەریلایان بۆ هێناین دواتر بانگیان كرد بۆ خواردنى نانى نیوەڕۆ خواردنى ئەوان زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەو خواردنانەى كەپارتەكانى ترى ڕۆژهەڵات سفرە و خوانى پێدەڕازێننەوە ئاوى تەماتەیان لەناو ڕۆندا سووركردبۆوە لەگەڵ برنجێك كەزۆر جوان لێنرابوو ئەم جۆرە خواردنە بۆ ئێمە تایبەت بوو چونكە ئێمە یەكەم جارمان بوو كەخواردنێكى لەم چەشنە دەخۆین كاتێكیش تۆ لێكدانەوە بۆ ئەم خواردنە بكەیت زۆر ڕەهەندى جیاجیات دەست دەكەوێت پارتێكى كوردى خاوەن هێز و توانا ئەمە خواردنەكەى بێت یاخود ئەمەش یەكێك بێت لەخواردنەكانى ئەوە دەیسەلمێنێت كەنوێنەرى ڕاستەقینەى گەلەكەى دەكات چونكە گەلى كورد لەڕۆژهەڵاتى كوردستان زۆربەى هەرە زۆرى گەلێكى هەژارە ئەوانیش ئەم جۆرە كاتانەیان خستۆتە پێش چاو بۆیە بەمشێوەیە مامەڵە دەكەن،دواتر ئێمە لەگەڵ ئاگرى شاهۆ ڕووبەڕوو دانیشتین بۆ ئەوەى لەبارەى چۆنیەتى دروست بوون و ئامانجەكانى دروست بوونى پەژاكەوە پرسیارى لێبكەین ناوبراویش بەمشێوەیە و شیكارى بۆ چۆنیەتى دروستبوونەكە كرد
*دروست بوونى پەژاك لەواقیعێكدا كەچەندین پارتى كوردى بوونى هەبوو لەڕۆژهەڵاتدا ئایا دروست بوونى ئێوە وەكو بەدیل بوو بۆ پارتەكانى تر؟یاخود بارودۆخەكە پێویستى بەئێوە بوو كەئێوە دروست ببن بەفكرو ئایدۆلۆژیەكى جیاواز لەسەر بنەماى نەتەوەیى و ڕزگاركردن یاخود؟وەدەست هێنانى سەربەخۆیى بۆ كورد لەڕۆژهەڵاتى كوردستان؟دەكرێت بپرسم ئێوە لەسەرچ بنەمایەك پەرەتان بەپارتەكەى خۆتانداوە لەدواى ساڵى(200)؟ ئاگرى شاهۆ: بەڵێ كاتێك پارتەكانى ڕۆژهەڵاتى كوردستان لەكاتى شەڕى ئێران و عێراق دا ناكۆكیەك هەبوو پشتیوانیان لەعێراق دەكرد كاتێك شەڕ وەستا ئەو پارتانە لەڕۆژهەڵاتى كوردستان دەركەوتن هاتنە باشوور لەزۆر لایەنەوە لاواز بوون وەك پارتى دیموكرات دوو سەرۆكى تیرۆركران،بەڕووخانى سیستەمى سۆڤیەتى ڕایاڵ سۆسیالیزمیش هاوسەنگى یەكانى پێش تر لەناوچەكەدا بوون ئەو هاوسەنگیە تێكدران ساڵى 1990تانزیكى 2000بۆ دەیەك بێدەنگى هەبوو لەڕۆژهەڵاتى كوردستان بەڵام لەژێرەوە ناڕەزایەتى گەنجان هەبوو خەڵك كەدواى شەڕى ئێران و عێراق مافە سیاسیەكانى ئازادى یەیان مافى ئابوورى ئەوشتانە پێى بگات لەدواى گرتنى سەرۆك ئاپۆ لە(1999)بوو بەهۆى ئەنجامى ئەوەى لەڕۆژهەڵاتى كوردستان هەتا زۆرێك لەشارەكانى ئێران ڕێپێوانى زۆر گەورە و بەرفراوانیان بەخۆ بینى كۆمەڵێك گەنج بەبیروبڕواى نەتەوەییەوە شەهیدكران و هەندێك زیندانى كران ئەوە هەوێنى دروست بوونى پەژاك بوو لەسەر ئەو بنەمایە دە ساڵ بێدەنگى بوو بەڵام لەژێرەوە ناڕەزایەتیەك هەبوو هەتا(1999_2000)لەزۆر زانكۆكانى ئێراندا لەكوردستانى ڕۆژهەڵات لەزۆر شوێنەكاندا لایەنە ئەنجومەنە ئەدەبیەكان،ئەنجومەنى كلتورى خەباتى ڕۆشنبیرى ئەوانە تائاستێكى زۆر بەرەو پێش چوون،
بەڵام لەلایەن كۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە كاتەكە ئاستەنگ كرا قۆناغێكى ڕیفۆرمى بەپێشەنگایەتى خاتەمى لەئێران دەستى پێكرد ئەویش دیسان زۆر سەرنەكەوت،دواى ئەو هەموو بەربەستانە ڕۆژهەڵاتى كوردستان بڕیارى دا كەبەشدارى شۆڕشى نەتەوەیى بێت و ئەوە بوو لەساڵى 1999ەوە بنكەى پەژاك دروست بوو پەژاك وەك پێویستیەكى سەردەم لەڕۆژهەڵاتى كوردستان دەركەوت،بەدیلى هیچ پارچەیەكى دیكە و هیچ ڕێكخستنێكى دیكە نیە بەڵام فكرو ئایدۆلۆژیاى نوێیە،ئایدۆلۆژیاى لەفكرو ئەلتەرناتیڤ بەڵام وەكو ركەبەرایەتى یان دژ كردەوەیەك بەرامبەر پارتێكى تر دروست بووبێ شتێكى وانیە گەلێك هەیە و پارچەیەك هەیە گەلەكە كێشەى ئازادى هەیە سیستەمێكى سەردەست هەیە بەرامبەر بەوە پەژاك لەسەر ئەو بنەمایە بیروباوەڕى ڕێبەر ئاپۆ كەلەباكوورى كوردستاندا خەباتێكى درێژى(30)ساڵ هەبوو بەڕێكخستن كردنى كۆمەڵگا هەبوو تائێستا توانیبووى لەبەرامبەر زلهێزەكاندا یەكبگرێت بۆیە ئێمەش لەسەر ئەو بنەمایە لێكۆڵینەوەیەكى چەند ساڵە دواى ئەوەى ڕاهێنانى كادر و بڕیارماندا كەبۆ ڕۆژهەڵاتى كوردستان باشترین ڕێباز ڕێبازى سەرۆكایەتى ئەبێت لەبەرئەوە پەژاك وەك پێویستیەكى سەردەم و وەك ئەوەى ووتمان هەم لەناو كۆمەڵگا دا كێشە هەبوو داخوازى گەل لاوان بۆ ئازادى هەبوو ڕیفۆرمى دەوڵەت وەڵامى لایەنى شۆڕشگێڕى لاوازبوو یەكێتى نەتەوەیى بەهێز بوو لەسەر ئەو بنەمایە ئەو ئەنجامانە پەژاك دروست بوو،
*ئێوە وەكو ئەو فكرەى ئیشى لەسەردەكەن چیە؟لەكاتێكدا پارتەكانى ڕۆژهەڵات لەپێش ئێوە پەیڕەوى سیاسەتى شیوعیەت بوون ئەویش لەڕوسیا هەرەسى هێنا؟هەروەها لەمیسر جمال ناسر لەسوریا لاواز بوو بەڵام لەعێراق ڕووخا.بەڵام پارتە كوردیەكان تائێستاش پەیڕەوى لەم سیستەمە دەكەن؟ئایا ئێوە چ سیستەمێك پەیڕەو دەكەن وەكو پەكەكە وایە یان جیاوازن؟ ئاگرى شاهۆ: لەسەد ساڵى بیست لەبەرئەوەى دنیابوو بوو بەدوو بلوك یان دوو كامپ یەكێ سۆسیالیزم و یەكێك كاپیتالیزم زۆربەى پارتەكانى دنیا سۆسیال دیموكرات بوون یاچەپى بوون ماركسیزلینین بوو ئاوابوونى سەرۆك ئاپۆ لەكوردستاندا بەدروست بوونى پەكەكە،پەكەكە پارتێكى سۆسیالیست چەپ بوو بەڵام سەرۆك ئاپۆ لەكوردستاندا بەدروست بوونى پەكەكە كەپارتێكى سۆسیالیستى چەپ بوو بەڵام چەپێك بەپێى تایبەتمەندیەكانى كوردستان بۆ نمونە وەكو ئێوە ئاماژەتان پێكرد كاتێك سیستەمى سۆشیالیستى هەڵوەشا زۆربەى چەپەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستیش تێكچوون لاوازبوون وەك كەمینەیەك مانەوە بەڵام هەر تەسادوف كاتێك سیستەمى سۆڤیەت هەڵوەشا لەدواى ساڵى 1990 لەو كاتەوە بۆ ئێستا لەباكورى كوردستاندا سەرهەڵدانى گەورە و هەوڵدەدەن كەپارچەكانى ترى كوردستان لەیەكتر دووربخەنەوە بەڵام شۆڕش گەیشتە ئاستێكى گەورە هەرلەسەرەتاشەوە بەچاوێكى ڕەخنەگرانەوە سەیرى ماركسیزم دەكات بنەماى پارادایمێكى كۆمەڵگاى ئیكۆلۆژى دیموكراتى و ئازادى جنسیەتى لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوین چەپگرێكى دیموكراتین بەپێى پێوانەكانى كوردستان بەپێى پێوانەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست چەپێكى كلاسیك یان ئەو چەپەكە لەكاتى شەڕى ساردا پێناسەى بۆ دەكرا ئەوە نا چونكە سەدەیى بیست كێشەى نەتەوەیى كێشەیى چینى لەئاستى هەرە ژووردا بوو بەڵام لەسەدەیى بیست یەك كێشەى جنسى جنسیەت وەك ژن و پیاو كێشەى ئیكۆلۆژى وەك سروشت و ئەوانە زۆر لەپێش بوون لەلایەنى پارادیلماى لایەنێكى فراوانى جێگرتووە بۆ خۆى لەلایەن ئەویشەوە وەك فۆرمى بەڕێوەبەرایەتى پارتەكانى پێشوو گشتى ئەوە بوون بەشكڵێكى هەڕەم بوون واتە لەژێرەوە بەرفراوان و لەژوورەوە بەرەو نوك بوون دەچوە بەڵام ئێمە خاوەنى ئەوە نین ئێمە خاوەنى سیستەمێكى وانین سیستەمێك ئێمە كەئێستا هەمانە زۆرتر لەسەر بنەماى بەڕێوەبەرى كۆردیناسیۆنێكى دیموكراتى بۆیە ئێمە لەگەڵ چەپەكانى تر زۆر جیاوازین،
*واتە ئێوە سیستەمی سۆسیال دیموكرات پەیڕەو دەكەن لەكاتێكدا كەئێوە چەپیشن؟ ئاگرى شاهۆ: نا ئێمە ئەو سیستەمە وەكو ووتم دەبیستین و یەك ناكۆكى هەرە گەورە ناكۆكى كۆمەڵگە بەخۆیەوە بینیوە ناكۆكى بێناوەڕۆك بوونى كۆمەڵە جنسیە ناكۆكى ئیكۆلۆژیە بۆیە وەك سۆسیال دیموكرات نا وەكو ئەو شتانەى لەئەوروپا ئێمە دەیناسین و دیتومانە ئەوانە نیە ئێمە خاوەن سیستەمێكین كەناكۆكیەكانى ناو كۆمەڵ واتە لەجیاتى ئەوە لەگەڵ هەرچى ڕێبازى دیكەدا ڕێبازى چەپەكانەوە گشتى لەبەرچى جیاوازیمان هەیە لەئەوانەدا ئامانج دەسەڵاتە لەلایەن ئێمە ڕێكخستنى گەل و ئیرادەبوونى گەل لەلایەن ئێمەدا وردە وردە دەمانەویـَت بەرەو سیستەمێكى دەوڵەتى دروست نەكەین یا دیكتاتۆریەت پرۆتیتالیەت دروست ناكەین ئێمە بەرەو سیستەمێكى بێ دەوڵەت كە گەل بتوانێت لەسەر بنەماى سیستەمێكى دیموكراتیەت بەڕێكخستنى هەرێمەكان و خۆى بەڕێوە ببات بۆ ئەوەى لەگەڵ ئەو سۆسیال دیموكراتەى كەلەشوێنانى تریش هەیە جیاوازى سەرەكیمان لەسەر مەسەلەى دەسەڵات و عەقدە داراییە.
*ئێوە وەكو دەسەڵات ئیش ناكەن بەڵام بەچ ڕێگەیەك دەتانەوێت كوردستانى ڕۆژهەڵات سیستەمێكى فەرمانڕەوایى سەربەخۆ وەرگرێت؟یاخود ئێوە ئیش لەسەر كۆمەڵگە دەكەن؟دەتانەوێت زهنیەتى كۆمەڵگە بگەڕێتەوە بەرەو زهنێكى نەتەوەیى پەرەپێبدەن لەپاڵ ئەم زهنیە نەتەوەییەدا ناشتانەوێت زهنێكى تر دروست بێت كەبیر لەدروست بوونى دەوڵەتێك یاخود پێگەیەكى كورد بكاتەوە لەڕۆژهەڵاتى كوردستاندا؟ ئاگرى شاهۆ:ئێمە لەمێژووەوە دواى سیستەمى دایك سالارى دروست بوونى كۆمەڵگایەكى چینایەتى وەك ڕێدان لێدان و گەورەترین خیانەتى دیرۆكى دەزانین لەبەرئەوە ئێمە سیستەمێكى كەئێستا دەمانەوێت لەسەردەمدا دروستى بكەین بۆ ئێران بەگشتى و دیموكراسى بۆ ڕۆژهەڵاتى كوردستانیش سیستەمێكى خۆ بەڕێوەبەر بردنێكی هەرێمی.
*وەكو ئەوەى باشوور؟ ئاگرى شاهۆ:نانا وەكو ئەوەى باشوور نا باشوورى كوردستان فیدڕاڵە جیاوازیەكى خۆى هەیە لەڕۆژهەڵاتى كوردستاندا سیستەمى ئێمە دەمانەوێت لەتاك و لەگوند و كۆمەڵ كۆمەڵ كۆمۆن كۆمۆنى دێهات كۆمۆنى شار بەگشتى دەمانەوێت خاوەن سیستەمێكى ئەوها بین ئەم سیستەمە پەیڕەو بكەین،
ئێمە بەباوەڕین دەسەڵات یا دەوڵەت هیچ كاتێك ئیرادەى گشتى گەل نیە لەبەر ئەوە دەوڵەت یادەسەڵات هەمیشە بەدەست ئالیەتێكەوە یاكۆمەڵەیەكى كەمە كەلەسەر كۆمەڵ حاكمن بەڵام سیستەمى كۆمۆنیا سیستەمێكى دیموكراتى كەتەواوى چین و توێژەكانى تیابێت ئەو سیستەمە دەتوانێت گوزارشت لەڕاى گشتى بكات،
باوەڕمان بەوە هەیە كەلەناو كۆمەڵگادا چین و توێژى جودا جودا هەبن ئەما ڕەنگاو ڕەنگێك هەیە ئەما ناكۆكیەكى ئاوا كەچینێك لەسەر چینێكى دیكە حاكم بێت و نەهى بكات و لەناوى ببات باوەڕمان بەشتێكى ئاوا نیە سیستەمێكمان دەوێت كەدیموكراسیە بۆ ئێران سیستەمێكى خۆ بەڕێوەبەرى هەرێمى لەئاستى واقیع لەئاستى سیاسى بۆ ڕۆژهەڵاتى كوردستان لەو سیستەمە لەبەڕێوەبەرى هەرێمیدا گەلەكانى ئێران بەگشتى وەكو تورك فارس ئازەرى بەلوچ كورد ئەوانە گشتیان بتوانن خۆیان بەڕێوەبەربن مافى ئازادیەكانیان هەبێت بەڕێوەبەران خەڵك نەبەدیموكراسى ئێمە نەبەدیموكراسیەكى سیستەمێكى ڕادیكاڵى دیموكراسیمان دەوێـت دیموكراسیەكى ڕاستەوخۆ نەدیموكراسیەكى ئاكسەریەت چونكە لەناو دیموكراسى مافى گەل بەگشتى دەفەوتێت سیستەمێك كەخاوەنى ئەوە بێت لەو سیستەمە بیرۆكراسیەكى زۆر بەرفراوان پێویستە لەو سیستەمانە بێت سیستەمێك كەبتوانێت خۆى بەڕێوەبەربێت گەل كاتێك كەكێشە كێشەكى زهنیەتى كاتێك كەبیر زهنیەت ئەقڵیەت بگۆڕێـت خەڵكیش خۆى بەڕێكخستن دەكات كەكۆمەڵگا بەڕێكخستن بوو بەكۆمەڵگایەكى بەئیرادە دەبێت ئازاد دەبێ ئەوجارە حاكمیەت و ئیختیدارى كەسى دیكە قبوڵ ناكات كۆمەڵ خۆى خۆى بەڕێوە دەبات،
*ئێوە چۆن ئیش دەكەن لەڕووى بەرگرى بەرگرى دەكەن یاخود ئەم دۆسیانە لەكێشەى كورد گەورەترن لەوەى كەكێشە بێت چونكە مافێكە كورد دەیەوێت هەبێت هەوڵ دەدەن ئەمە بناسێنن بەجیهان یاخود كێشەكە گەورەكەن بۆ ئەوەى لەئاستى نێودەوڵەتیدا یاخود پشت بەهێزى جەماوەر دەبەستن جەماوەر زیاد دەكەن تاوەكو ئامانجتان نزیك دەبێتەوە چۆن ئیش دەكەن؟ ئاگرى شاهۆ:ئێمە بەباوەڕین لەسیستەمى دنیا بەگشتى گۆڕانكاریەك لەبنەماى سیستەم و پارادیمۆ پێویستە بەڵام بۆ ڕۆژهەڵاتى كوردستان پەژاك باوەڕى بەوە هەیە كەلەشوێنێكدا گەل بەڕێكخستن بوو گەل دەتوانێت بەهێزى بە ئیرادە بێت پەژاك پارتێكى سیاسى ئایدۆلۆژى ڕێكخستنیە لایەنى باوەڕى ئێمە بەشەڕى چەكدارى و شەڕى ڕزگارى نەتەوەیى نیە بەڵام هێزێكمان هەیە پەژاك لەهێزى چاپەمەنى لەهێزى ڕاگەیاندن هێزى ڕاگەیاندنى دیموكراتى كەجەرە كۆمەڵێك جوانى ڕۆژهەڵاتن یەكێتى ژنانى ڕۆژهەڵات هەڕەكە هێزى ڕۆژهەڵاتى كوردستان لەگەلأ لایەنى سیاسى و دیبلۆماسى لایەنى ڕێكخستن پێكهاتووە،لێرەدا لایەنى پاراستنى ڕەوا بەكاردەهێنرێت كەئەوەش مافى هەركەسێكە.
ئەگەر خەبات پێش بكەوێت لایەنى چەكدارى بەكاردەهێنن وەكو پاراستنى ڕەوا بەڵام پاراستنى ڕەوا مافى هەركەسێكە گەلیش پشتیوانى مافى پاراستنى ڕەوا دەكات بەوەى بایكۆتى زۆربەى كاروفرومانەكان دەكات،
*ئێستا جووڵەیەك یاخود پلانێك هەیە، ئەو پلانە پلانێكى نێودەوڵەتى یە دژ بەپەژاك دەكرێت وەكو گیرانى چەندین كادیر لەئەوروپا دواى ئەوە ئازاد دەكرێت هێرشكردنە سەر ڕاگەیاندنى كوردى ئایا ئەمە چۆنە؟ ئاگرى شاهۆ: پلانێكى بەرفراوانتر لەئێرانە لایەنێكیشى ئێرانە بەڵام پلانێكى نێودەوڵەتیە چەند ساڵە سەرەتا ئەو جووڵانەوانەى كەئێستا لەكوردستاندا بەبەردەوامى زلهێز بەتایبەت ڕۆژئاوا هەوڵدەدەن كەحیزبە ڕۆژهەڵاتیەكان لەوەش زیاتر پارچەتر بن و دووركەونەوە لەیەكترى هەریەكەى لەگۆشەیەكدا كاتێك كەئێمە هاتووینە سەر گۆڕەپانەكە لەچوارچێوەى كۆنگرەى نەتەوەیى وەك هەر چوارپارچەى كوردستان پەچەدەكە پەژاك خەباتى باكوورى كوردستان یەكێتى هەیە دەیانەوێت ئەوە بڵاوبكەنەوە لە2003 وە بۆ 2004 هەوڵیاندا لەڕێگەى هەندێ ڕێكخستنەوە ڕێكخستن تێكبدەن ڕێكخستنێك تێكنەچوو دوو سێ ساڵە هێرشێكى تۆپباران و چەكدارى فڕۆكەیى زۆر بەهێز لەسەر ئێمەوە بەڕێوە دەچێت لەسەر جووڵانەوەى ئازادى كورد بەگشتى پەژاك بەتایبەتى كاتێك كەنەشكان ئەمجارە دەیانەوێت لایەنى سیاسى دیبلۆماسى ئاستەنگیان بۆ دروست بكەن ئەم پلانە دواى ئەوەیە كەلەباكورى كوردستان 1500 بەڕێوەبەرى پارتى ڕەسمى لەچوارچێوەى دەتەپە گیراون.
دواى ئەوە لەوێ جەماوەرێكى زۆر گیراون لەڕۆژهەڵاتى كوردستان ئەو لاوانەى كەلەخەباتى ڕۆشنبیرى خەباتى كوردایەتى ئەوانە زۆربەیان كەوتنە زیندان چەند كەسێكیش ئیعدام كران كۆمەڵێكیش حكومى ئیعدامیان بۆ بڕدراوە ئێستا ئەمریكا لەئەفغانستاندا هەندێ تەنگاو بووە لەبەرئەوەى ئەمریكا دەیەوێت لەئەفغانستاندا ئێران بێدەنگ بكات لەعێراقیشدا دیسان بەرەو كشانەوە دەچن بەڵام سیستەمێكى تێكەڵ هەیە بۆ ئەوانە ئەمریكا دەیەوێت هەندێ لەگەڵ ئێراندا ئەگەر بۆ قۆناغێكیش بێت هەندێ ئێران بێدەنگ بكات لەعێراق و ئەفغانستان وە لەو چوارچێوەیەدا،
لەلایەكى ترەوە بەداخوازى ئەمریكا لەیەكێتى ئەوروپا بەلجیكیش وەك ووڵاتێكى ناوەندى ئەوروپا وەك پایتەختى ئەوروپایە بەهێزیش لەسەر ڕۆژتى ڤى كرا لەسەر كۆنگرەى نەتەوەیى كوردستان و لەسەر نوێنەرایەتى پێشووى دەتەپە لەو لاشەوە ئەڵمانیش بۆ داخوازى بەلژیك هەڤاڵى حاجى ئەحمدیان دەستگیركرد بەڵام دواتر ئازادیان كرد بۆ ئەوەى ئێران و توركیا هاوسەنگى ناوچەكە هەندێ بپارێزن هێرشێكى گشتیان داوە لەسەر گەلى كورد بۆ ئەوەى جوڵەیەكى كوردى بەئیرادە نەهێڵێت ساڵانە هەوڵ دەدەن ئیرادە بشكێنن بەشەڕى چەكدارى و دیبلۆماسى و ئابوورى بەڵام گەلى كورد لەمەیدانەكە قارەمانانە خەباتى خۆى دەكات
پەژاك سەرەڕاى ئەو هەموو هێرش و تۆپباران و شتەى ئێران سەرەڕاى گرتنى ئەوەندە كادیر و گەنج و ئیعدام كردنیان دیسان لەمەیدانە لەتێكۆشانە ڕۆژ بەڕۆژ بەرفراوانتر دەبێت چالاكیش دەبێت ئەو هێرشانە لەچوارچێوەى ئەوەى كە گەلى كورد لەپارچەكانى كوردستان بەگشتى و بێ پێشەنگ و بێ بەڕێوەبەرێتى بیكەن بەو سیاسەتەى ڕاست و ڕاست لەسەر پەژاك بەڕێوە دەچێت،
*لایەنێكى ناڕازى بەسەركردایەتى كەڕووبى و موسەوى لەئێران دروست بووە ئایا هیچ هەماهەنگیەكتان هەیە لەگەڵ ئەم لایەنانە یان ئێوە چۆن سەیریان دەكەن؟ ئاگرى شاهۆ: ئەو جوڵەیەى لەئێران یان ئەو ئۆپۆزیسیۆنەى كەبەناوى سەوزەكان خۆیان ناودەبەن ئەوانە بەسەرپەرشتى كەڕووبى دروست نەبووە یانى دواى هەڵبژاردنەكانى سەرۆك كۆمارى لەئێرانیشدا نزیكەى دە پانزە ساڵیشە جوڵەى مخالیف لەنێو كۆمەڵگە هەیە جار جار دێتە مەیدانەكە و جارجاریش شاراوە لەژێرەوە خۆى تەنزیم دەكات بۆتە داخوازى لەنێو سیستەمى ئێراندا لەدواى هەڵبژاردنەكات كەئەحمدى نەژاد بوو بەسەرۆك كۆمار بۆ كەڕووبى و موسەوى موخالەفەتێك دەستى پێكرد لەژێر ئەو ناوەوە هەندێ لەسەر شەقام ڕێپێوانیان كرد بەڵام جوڵەى ئەوان دیموكراسیە چونكە ئەوان خۆیان پێشتر بەشێك بوون لەم سیستەمە
*ئەو ڕەوشەى ئێستا لەكوردستان بۆ دروستبوونى ئۆپۆزیسیۆن بەگۆڕان و ئیسلامیەكانەوە یاخود ئەو گۆڕانكاریانەى لەباشوور دروست بوون تاڕادەیەك چەمكى نەتەوەیى بەرەو پێش بردووە بەتایبەتى ئۆپۆزیسیۆن ئیش لەسەر ئەوە دەكات؟ڕاى تۆ چیە لەمبارەیەوە؟ ئاگرى شاهۆ: ڕەوشى ئەمڕۆى باشوورى كوردستان ڕەوشێكى تایبەتە لەهاتنى ئەمریكا بۆ بۆ عێراق كوردان لەچوارچێوەى خەباتێكیان بەڕێوە برد قورساییەكى تایبەتیان هەبوو بەڵام ئێستا بەپشت گوێ خستنى هەندێ لەو قورساییەى باشوورى كوردستان لەلایەنى سیاسیەوە ڕۆژ بەڕۆژ ئەگەر ووشیار نەبین زۆر زۆر كەم دەبێـەوە مەسەلەن مادەى 140 و دارایى عێراق،
لەلایەكى ترەوە حكومەتى هەرێم زۆر ووشەى حكومەتى فیدڕاڵ بۆ عێراق بەكاردەهێنێت بەڵام لایەنەكانى ترى وەك شیعە و سووننە ئەم دەستەواژەیە بەكارناهێنن.
هەڵبژاردنەكان زۆر شتیان گۆڕى بەتایبەت گەلى كورد لەباشوور گەلێكن ئەزموونێكى خەباتى 200ساڵەیان هەیە پێویستە فرە ڕەنگیش هەبێت كەڕەخنەگرتنى تیابێت بۆ ئەوانەشى كەدەچنە پەرلەمانى عێراق پێویستە خۆیان بەنوێنەرى سەرجەم گەلى كورد بزانن نەك تەنها پارتێكى سیاسى بەڵام هەڵوێستى گەل لەباشوورى كوردستان بەرەو هەڵوێستێكى نەتەوەیى دەچێت هیوادارین بەرەو باشتر بچێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست