بیرى توندڕەو (باڵى مەكتەبى سیاسى زەحمەتكیشان بەنموونە)
Monday, 11/05/2009, 12:00
1257 بینراوە
ئاشكرایە حیزب بە مانا نوێ و مۆدێرنەكەى لە كۆتاى سەدەى هەژدە سەرەتا لە ئەوروپا سەرى هەڵدا و دواتر وەك سەرجەم پێكهاتە و تایبەتمەندیەكانى ژیان جیهانى گرتەوە وە پاش نەمانى ئیمپراتوریەتە گەورەو دەسەڵاتە ئاینییەكان بە دریژاى میژوو لە هەموو جیهاندا سەرى هەڵداوەەو حیزب بەهۆى چەند رێساو وئامرازێكەوە خەڵك لەدەوورى كۆبوەتەوە , هەڵبەت ئەم بەرنامە و ڕێبازە لەسەر بنەماى ئایدۆلۆژى و فیكر و ئایین و كلتور سەرچاوەى گرتووە و بە پێى ڕۆژگارەكانیش بەرنامەى حیزب گۆڕاوە , حیزب هەوێنى كۆبوونەوەى خەڵكانێك بووە تاڕادەك باوەڕیان بە یەك ڕێباز و ستاندار و پەێڕەو پڕۆگرام هەیە , وە حیزب لە زۆربەى جیهاندا لەلایەن خەڵكەوە پشتگیر لێ دەكرێت و بەشێكن لە خەڵك و ئەوان پێكى دەهینن بۆیە پێوویستە بەپێى وویست و ئارەزوى كۆمەڵگا هەنگاوى گشتگیرانە بنێت بەو مانایەى كاتیك حیزب بەشێك دەبێت لە پێكهاتەى دەوڵەت و فەرمانڕەواى و پەرلەمان و دام و دەزگا ئیدى پێوویستە حیزب ببێتە بابەتى گشتى و وە ئەو حیزبە پێوویستە دەست بەردارى زۆرێك لە بنەما فیكرى و خواستە خۆىیەكان بهینێت و بە شێك بێت لە پێكهاتە گشتىیەكە بۆ نموونە ئەگەر حیزبێكى عەلمانى یان ئیسلامى ببێتە فەرمانڕەوا پێوویستە فەرمانڕەوایەتى گشتگیر بن نەك بیرى ئلیدۆلۆژى خۆیان بسەپێنن بەسەر هاووڵاتیاندا وە دەسەڵاتدارێكى دادپەروەر بن بۆ یەكە یەكەى كۆمەڵگا جا ئەو تاكەش خاوەنى هەربیروبۆچوونێك بێت .
هەڵبەتە داخوازى حیزب بۆ خەڵك و خەڵك بۆ حیزب بەپێى بەپێى سەردەم و شوێنەكان دەگۆڕێت لە كەمەڵگاى كوردیدا گەر داخوازى خەڵك لەپاش درروست بوونى حیزبەكانەوە واتە پاش چلەكانى سەدەى ڕابردووبریتى بووبێت لە پێدانى مافى كورد و دژایەتى كردنى دیكتاتۆریەت و بەهۆى فراوانى دەسەڵاتى سۆڤیەتەوە بیرى ئایدۆلۆژى شووعیەت و كۆمۆنیست زالبووبێت و قسە لەسەر ڕەنجدەر و ڕەنجبەر كرابێت و دواتر دواتر بیر سۆشیالیست و پاشان بیرى ئیسلامى بووبێت بە بەشێك لە كارنامەى حیزبە كوردیەكان هەر بەو هۆیەشەوە چەندین حیزب و گروپ و ڕێكخراوى جۆراوجۆر لەكوردستاندا دەبینرێن , بەڵام پێوویست حیزبەكان بە پێى ڕۆژگار و داخوازى كۆمەڵگاكەیان بڕیار بدەن بە مانایەى كۆمەڵگا پێوویستى بە چى بێت پێوویستە حیزب بۆى فەراهەم بهێنێت دەنا بەشێك نابێت لە كۆمەڵگا و حیزبى كۆمەڵگا نىیە , بەتایبەتى كاتێك دێنە سەر قسەكردن لەسەر بردنەوەى زۆرینەى پەرلەمان پێوویستە تەنها و تەنها داخوازى كۆمەڵگا بەشێك بێت لەبەرنامەى كارى حیزب , كۆمەڵگاى كوردى لە ئێستادا هێندەى پێوویستى بە دام و دەزگاى كردنى دەوڵەت و دروست بوونى چینێكى تەكنۆكرات و وەلانانى پیاوانى شاخ و هێنانەى پێشەى پیاوانى شار و پەرلەمانتارێكى كاراى پێوویستە یان هاووڵاتى هێندەى خزمەتگوزاى و ئاو كارەباى پێوویستە تاڕادەیەكى زۆركەمتریش لەوە داواى ئایدۆلۆژیایەكى دیارى كراو ناكات و تەبەناى هیچ بەرنامەیەك نىیە بۆیە پێوویستە تێكڕاى حیزبەكان ئەمە لەبەرچاو بگرن نەك سەپاندنى بیرێكى دیارى كراو .
هەڵبەت عەلمانى و ئیسلامیەكانى كوردستان هەندێكیان بەشێكى گەورەى تونڕەویییان تێدایە كە ئامادەى سازش كردن نین لەسەر بنەما فیكرى و ئایدۆلۆژیەكەیان بۆ نمووونە هۆكارى سەرەكى جیابوونەوەى باڵى مەكتەبى سیاسى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان لەم كاتەدا بریتى بوو لە دابەزینى باڵى قادر عزیز لەگەڵ ئیسلامیەكاندا , بەجۆرێك وەك خۆیان دەڵێن (ئێمە ئامادەى دانووستانین لەگەڵ كەسانێك لە ڕووى ئایدۆلۆژیەوە نزیك بین نەك دوور) , هەرئەمەش واى لێكردن جیاببنەوە و لەگەڵ حیزبە دیموكرت خواز وچەپ و لیبرالەكاندا وەك خۆیان دەڵێن هاوپەیمانى پێك بهێنن , ئەمەش بیرى تەسكى ئایدۆلۆژى و سازش نەكردن بۆ داواكارى هاوڵاتیان تێیدا رەنگ دەداتەوە چونكە هێندەى شارەكانى كوردستان پێوویستیان بە كارەبا هەیە هێندە پیوویستیان بە ئایدیاى هیچ كام لە حیزبە كوردیەكان نىیە بۆ یە زۆرێك لەعەلمانیەتەكان لەژیر كاریگەرى ئایدیا قسەدەكەن و كەوتونەتە ژێر كاریگەى پرۆگرامێكى تایبەتەوەو بابەتى گشتیان فەرامۆش كردووە , ئەویش خواستى هاووڵاتیانە لەسەر بەرنامەیەكى نیشتمان و خزمەت كردن بەهەموو تاكەكانى كۆمەڵگا بەهەموو بیرو بۆچونێكى تایبەتەوە تا نەچینەوە ژێر دەستى ئەو دەسەڵاتەى هێندەى بیرى تاكى تێیدا زاڵە هێندە ئاوات و پێداویستى هاووڵاتى زاڵ نىیە یاخوود لانى كەم پەرلەمانێكى چاوكراوەى لێهاتوو زاڵ بەسەر كارەكانى حكوومەت لەدایك بێت .