گله‌یه‌ک له زه‌که‌ریا
Tuesday, 31/08/2010, 12:00
بێ ده‌نگ بوون و بێ هه‌ڵوێستیت به‌رامبه ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که تۆ‌مافی هونه‌رمه‌ندی تر پێشێل ده‌که‌ی،نيشانه‌يه‌کی پڕ مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر خوودی خۆت و هونه‌ره‌که‌ت که هونه‌ری
گۆراني گووتن و ئاواز دانانه.بێخه‌می و خۆدوورگرتنت له‌م بابه‌تی نووسینانه جێ ی سه‌رنج و گومانێکی زۆره،گومانێک له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووري بۆچوون و باوه‌ڕی تۆیه.
ئيشاره‌ت نه‌دان به‌ماف و ماندوو بوونی هونه‌رمه‌ندێکی هاوکارت له‌ژیان بێ و یان کۆچ کردوو ئه‌مانخاته ئه‌و په‌ڕی بێ بڕوایي،بێ بڕوامان ده‌کا له‌وه‌ی تۆ خاوه‌نی ئاوازی گۆرانی دایه و تیلی ناز و گوڵێ)بی یا خوود ئاوازی (گه‌نجی پیر و، ڕۆژگاری به‌ختم) بیت له بێده‌نگیت ده‌ڵێم عه‌جه‌ب که تۆ خاوه‌ن شانه هه‌نگوینێکی ئاوازي شیرین بیت له‌ناو باخچه‌یه‌کی پڕ گوڵی شیله‌دار بۆ پێوست بێت ده‌ست بۆ قه‌ندي شه‌کر ببه‌ی ،ئه‌گه‌ر پێویسته بۆ شه‌رم ده‌که‌ی؟؟ئه‌وه چ حیکمه‌تێکه بۆ هونه‌رمه‌ندێک خۆی به‌خاوه‌نی ده‌ریایه‌ک ئاوازی گۆرانی بزانێ و سڵ له باوه‌ش کردنی دڵۆپه ئاوازێکی غه‌یره بکا،بێ گومان چه‌ندي بابه‌ته‌که درێژ بکه‌ینه‌وه کورته‌ی مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه بێ ده‌نگی و بێ هيچ ڕونکردنه‌وه‌يه‌ک له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌تانه‌ی زه‌که‌ریا به‌هره‌و هونه‌ری که‌ساني تر به‌ناوی خۆی به‌يان ده‌کا،.ئه‌وا کاڵبوونه‌وه‌ی هونه‌ره‌که‌ی وه‌ک ته‌ووژمی ئاوی گه‌ليێک ده‌بێ دواتر چۆن ده‌توانێ ڕايبگرێ،ئه‌مه‌ش
پرسيارێکه،ئه‌گه‌ر نا پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاستبێ ده‌بێ زه‌که‌ریا له خه‌می هونه‌رو شه‌يدانی ده‌نگی بێت ،ئه‌ویش چۆن؟؟ ده‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه به به‌رهه‌مي گۆرانی و ئاوازي نوێ بێ؟به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ري ئه‌وه له‌ئارا دایه زه‌که‌ریا ئه‌ستێره‌ي هونه‌ري گۆرانی کز بووه،به‌ڵام بۆ ئه م بابه‌تانه‌ي ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی که باس له‌و ڕه‌فتاره دزێوه‌یه ده‌کرێ ،ئه‌وه دادي تۆ ده‌دا که به به ڵگه بیسه‌لمێنی بێ تاواني،ئه‌گه‌رنا کاري داهاتووشت به‌بێ سه‌لماندن بێ هه‌ر به‌م گوومانانه کاڵ ده‌بنه‌وه.
28/08/10
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست