کوردستانپۆست یان چاودێرەکەی مەلا "بەختیار" کامیان جنێوفرۆشن!؟
Tuesday, 15/10/2013, 12:00
2483 بینراوە
لە مێژبوو بڕیارم دابوو قسە بێسەوبەرەکانی "مەلا بەختیار" فەرامۆش بکەم، ئیتر قسە لەسەر قسە زۆرە بێناوەڕۆکەکانی ئەو بەرهەم ساڵحە نەکەم، بەڵام کاتێک لە ڕێگەی هاوڕێکانمەوە لە کوردستانپۆست
ووتارە پڕ جنێوەکەی مەلا بەختیار یان بۆ ناردم و خوێندمەوە، گەرچی بەناوی ڕۆژنامەی چاودێرەوە نووسراوە، بەڵام ئەوە نوسینی مەلابەختیار خۆیەتی و من لەنزیکەوە ئەم کەسە ترسنۆکە دەناسم و دەزانم چەندە هەڵگری بوغزە. ئەو کاتەی کە یەکێتی گرتی و ماوەی سێ ساڵ هەرچی سوکایەتی هەبوو بەداوێنی هەڵیگرت و چیرۆکەکانی کاک "ڕزگار ساڵح " ئازایەتی ئەم پیاوەمان بۆ دەگێڕنەوەو منیش خۆشم شاهیدم کە لەبەختۆخە گیرایەوەو هێنایانەوە بۆ یاخسەمەر، تاڵەبانیشم بیرە چی بەوەستا عەبدول دەوت کەپێی بڵێت. بۆ یە لەگەرمەی نوسینەوەکانی مێژووژدا ئەوڕۆژەشم بیرە ئەی وویست وەک چریکەکان واز لەنان خواردن بێنێ لەهەڵەدن، کاتێک مەلایاسین حەرەسی بوو نەوشیروان مستەفا حەسرەکە هات بۆلای و هەڕەشەی دەکرد و دەیووت من "ئیعتساب غەزا " دەکەم بۆ بەیانێ کەی داوای کەمپوتی کردبوو ووتبووی من نان ناخۆم کەمپوتی ئێرانیم بۆ بێنن، دوای چیرۆکی دانپێنانەکەیمان لە لایەن برایم جەلالەوە بیست چ پاڵەوانێک بووە. هەر ئەوەش نا ساڵی ١٩٨٢ کاتێک هات بۆسلێمانی من لە نزیکەوە ئاگام لێبوو چەندە هەر زەکاربوو ئەم کاک حیکمەتە، بۆیە هاوڕێکانی کۆمەڵە لە شاری سلێمانی بە کەسێکی هەرزە و ترسنۆکیان زانی کاتێک هێندە گیانی خۆدەرخستنی هەبوو، لە کاتی گفتوگۆی ڕژێم و یەکێتیش ناوشیروان بۆ مان دەگێڕێتەوە، کە مەلا بەختیار داوای کردبوو تا دوا چۆڕ لە گفتو گۆ نەگەڕێنەوە. من لە نزیکەوە ئاگام لێ بوو چۆن لە دوکان، کە ڕۆژنامە نووسەکان دەرکەوتن لەگەڵ عێزەت دوریی کە بە کۆپتەرەکە هاتن چ قەڵەم بازێکی دا زانی کامێرا وێنە دەگرێت. لەم ماوەیەی ڕابردوشدا دیمان چەندە درۆی کرد بۆ خەڵك بۆیە یەکێتی بەو دەر دەچوو. لە شاری ستۆکۆڵمیش لە کۆڕێکی ئەم مەلا بەختیارەدا کاتێک هاوڕێ براهێژامان کاک "قادر نادر" ڕەخنەی لێ دەگرێت و پێی دەڵێ بەهارت هێنایە چووەکان، مەلا بەختیار ڕووی تێدەکات و دەڵێ ئەمە قسەی خۆتە یان هی کوردستانپۆست؟
ئێستا خوێنەر دەتوانێت بۆ خۆی قەزاوات بدات داخۆ بەدرێژای مێژووی کارکردنی کوردستانپۆست و هەموو ئەو بەڵگە و ووتارانەی بڵاوی کردۆتەوە ئاوا گەیشتۆتە سەر ئەوەی ئەو هەموو جنێوە بە کەسێک بدات؟
یان ئەمە قوتابخانەکەی سۆسیال دیمکراتەکەی لەمەڕ تاڵەبانییە، کە بەم شێوەیە سوکایەتی بەکادێرێکی خۆیان دەکەن، کاتێک باس لەهەڵەیەکیان دەکان یان ڕەخنەیان لێدەگرن، سوپاس بۆ ئەم دنیا پڕ لە تەکنیکە ئەگینا هەر زوو چەند دەمامک بەسەرێکیان دەنارد و ئەو مامۆستایەیان لە زانکۆ دەفڕان و وەک"سەردەشت عوسمان"یان لێ دەکرد.
سەمەرە لەوەدایە لەم بەناو ووتارەدا کە مەلابەختیار هاتوە پێداگری دەکات لەوەی کە ئەم لە یۆنانیە کۆنەکان دیمکراسی ترە و ئەوە باوانی مەلا بەختیار بووە، کە دیموکراسی فێری یۆنان و دوای ئەوروپاش کردووە، چەند سەیرە مرۆڤ هێندە بێچاو ڕوو بێت؟
کاتێکیش خالیدی خولەسور لە کتێبەکەیدا باسی مەلابەختیار دەکات، ئەم مەلا بەختیارە لەدوای گروپێک دەگەڕێت کە خالیدی بۆ تەمێ بکەن و لە ناوی بەرن. ئێمە بۆ پارێزگاری لە کەسەکان ناویان نابەین و بۆ کارتی خۆی هەڵدەگرین، چونکە ئەمانە لە مێژە ئەم نهێنیەیان بۆ کوردستانپۆست درکاندوە و لامان ئەرشیف کراوە.
ئەگەرچی ئەو سەپان مەغدیدەی مەلا ئەم ووتارەی لەسەر نووسیوە داوای گەرەنتی دەکات لە کۆسرەت ڕەسوڵ و مەسعود بارزانی، ئەم گەرەنتی ژیانەی ئەو داوای لێدەکات بێمەڵامە نییە و مێژوویەک ئەم بڕیارەی پێدەدات، بۆیە دەسەڵاتداران لەباشوری ووڵات هەموویان دەستەیەک چەکداری ترسنۆکیان ڕاگرتوە بۆ لێقەومان، بۆیە دەر دەکەون و شەقامەکان تەی دەکەن خەڵکی لوتی خۆیان دەگرن.
ئۆشۆ لە کتێبی بوێریدا دەڵێت "خەڵکانێ کە لێوان لێون لەترس، هەوڵدەدەن ئەوانی دیکە بترسێنن تاکو بەم شێوەیە هەست بەئاسودە بوون بکەن، ئەوان دەزانن بەم شێوەیە کەس پەیوەندیان لەگەڵ ناگرێت و ناتوانێ بێئاگا بێتە ناو ناوچەکانیانەوە "
ئێمە دەزانین کە سەپان مەغدید قوربانییە، بەڵام دڵنیای دەکەینەوە کە مەلا بەختیار چەندە ئازایەتی نواند بەرامبەر ئەو تورکەی لەبەرچاوی زەقیدا نەخشەی ووڵاتەکەی دران لەفرانفۆرت، بەهەمان شێوە لەگەڵ تۆشدا مامەڵەدەکات، قابیلە تۆ گەنجە ئازاکەی ووڵاتی نەرویج بیت کە مەلا وەک گرتنی سەربازخانەیەک و ڕزگارکردنی کەرکوک لەچاودێردا هەواڵەکەی بڵاو کردەوە کە گەنجەکە داوای لێبوردنی کردوە لەتەماتە هاویشتنەکەو بڕیاری داوە کراسەکەی بۆ بشوات، بەڵام ئەو گەنجە کارێکی مەردانەی کرد لەوە بەدوا مەلابەختیار ئەو ئازایەتی یەی تێدا نی یە بێت و کۆڕ لەنێو ڕەوەندی کوردا بگێڕێت لەئەورپا. دوا قسەمان ئەوەیە کەدەسەڵات ئیتر بەکوردستانپۆست نەڵێت جنێفرۆش، با ئەم ووتارە قێزەونە بخوێنەوە، کە باسی ڕەوشت دەکات تێیدا.
**************نووسینەکەی دكتۆر مەغدید سەپان************
مەلا بەختیار بەشی یەکەم:
مەلا بەختیار، نە مەلایە و نە بەختیار، هەموو نووسینەکانیشی بخوێنەوە یەک حیکمەتت بەرچاو ناکەوێ و یەک حیکمەتیشی تيدا بەدی ناکەی. خۆپەرستە و ئاشقی خۆیەتی و خۆی وەک نووسەر و فەیلەسوف و سیاسەتمەداری گەورە دێتەبەرچاو... بە کرداریش سفر و من گاڵتەم دێ بە نووسین و خوتبە سەقەتەکانی، کە زۆربەیان بە هەڕەشە کۆتاییان دێ...
ماوەیەک خوتبەکانیم دەخستە سەرکاغەز، بۆ ئەوەی لەناوەرۆکیان بگەم، دەرچوو لە وشە ریزکردن زیاتر هەچ مانایەکیان نەدەبەخشی... مەلا بەختیار ئەندازیاری تێکدان و باڵباڵاێنە و دوو جار یەکێتی لە یەکێتییەکان وێران کرد، یەکەمجار بەناوی بزوتنەوەی ئاش، دڵی هەزاران تێکۆشەری شکاند و لەخەبات دووری خستنەوە، خۆشی چووە ناو ئیتلاعات و دواتریش پارتی باوەشی بۆ کردەوە، دووەم جاریش لەوکاتەی گەڕاوە ناو یەکێتی... کورسی مەلا لەناو یەکێتی، بەهۆی روناکی شێخ جەناب، کە کچی بنەماڵەیەکی زۆر تێکۆشەری سلێمانییە و بەروبار خوێنیان بۆ کورد و یەکێتی ڕشت (ئێستاش مەلا لێی دەخو)ا، پاش ئازادکردنی کوردستان وازی لە روناک خان، لەو ژنە تێکۆشەر و پێشمەرگەی شاخ هێنا و ژنێکی دیکەی گواستەوە. مەلا کەسێکی داوێن پیسە و چەندجارێک گرفتی گەورەی لەگەل خێزانی پاسەوانەکانی خۆی هەبووە، یەک لەو گرفتانە کەمێک پێش شەری ناوەخۆ(١٩٩٣-١٩٩٤)بوو... مەلا سیناریۆیێکی نووسی، ناموسی لەگەڵ سیاسەت تێکەڵ کرد، گوایە پارتی دەیەوێ بیکوژی! ئەم کارەی مەلا لەوکات و لە هەولێر گرژیێکی زۆری لەنێوان پارتی و یەکێتی دروست کرد و بووە هۆی گەورە بۆ هەڵگیرسانی شەری ناوەخۆ... پاسەوانی مەلا لە ئۆردوگای سەربازی هەولێر لەگەل سیروان دیسکۆ لەیەک ژوور گیرابوون، ئەو بە سیروانی گوتبوو، ئەوەی من کردم، بەرگری بووە لە شەڕەف و نامووسم... شەوێک بردیان و ئێستاش نەگەرایەوە... مەلا کەسێکی زۆر بێوەفایە و دیار ئاژگەیی دەروێشی مەلا، لە شەقڵاوە لە شەڕی ناوەخۆ شەهید بوو، نەچووە تازیەی... مەلا ئاشقی دیموکراتییە و خۆشی ٢٢ ساڵە کورسی خۆی بە تف و نەعلەت وماستاوچیێتی پاراستووە... لەپاش جیابوونەوەی لە یەکێتی گرتیان، میز و گویان دەرخواردا (من دژی ئەمجۆرە ئیهانەکردنانەم)، بۆ پارە و کورسی هەموو ئەوانەی لەبیر کرد و بەچاوشۆری دەستی بە دروستکردنەوەی باڵەکەی خۆی کرد. تا مەلا لەناو یەکێتی بمینێ، چاوەڕێی هیچ ریفۆرم لە یەکێتی مەکە.
************وەڵامی مەلا بەختیار***************
دكتۆر مەغدید سەپان، بێڕەوشت، مەلا بەختیار رەوشتی لە تۆ بەرزترە
http://chawdernews.com/Detail.aspx?id=4268&LinkID=4
لەناو كورددا، كەمترین بڕوانامەی دكتۆرا لەبواری رۆژنامەگەری هەیە. بەداخەوە، یەكێكیان كەسێكە بەناوی (مەغدید سەپان) ئەم كابرایە، وەكو سپڵەیەك كەوتۆتە ناو حیزبەكەی خۆی.. لەباتی ئەوەی ململانێ بۆ هەڵسانەوەی یەكێتی بكات. مەغدید، ئەمجارە، جنێونامەیەكی لە سایتەكەی خۆی، لەسەر (مەلا بەختیار) نوسیووە، ئەم جنێونامەیە، سەراپا، تەنها بەرهەمی كەسێكی دەرون نەخۆشە، باوەڕناكەم، كەسێكی بێڕەوشتی فیزیكی هەق بەخۆی بدات، ئاستی خۆی بۆ ئاستی (مەغدید سەپان) بێڕەوشتی سیاسی دابەزێنێ.
مەغدید سەپان، دەیتوانی، هەرچی مەلا بەختیار گوتویەتیو نوسویەتی، بەهەڵسەنگاندنو سەلماندنی رەخنەكانی، تەواوی بۆچونەكان هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام بۆی نیە، بەئارەزوی مێشكی نەخۆشی، جنێو بدات، بوختان بكات، درۆ هەڵبەستێو ناوی هیچ كەسێك بزڕێنێ. تەنانەت هەتاڕادەی جاسوسیش!
لەژیانیدا، مەغدید، نەمانبیستووە لەدوای راپەڕینەوە، هەتا ئێستا بۆ یەكجارو لەدێڕێكدا، رەخنەی لە مەلا بەختیار، لە نوسین، یان كۆڕ، یاخود خوتبەیەكی گرتبێ. ئەگەر راستگۆیە لەدوای راپەڕینەوە (22) ساڵ بۆ بێدەنگ بووە بەرامبەر بۆچونو سیاسەتی مەلا بەختیار؟
تەمەنی نوسینی مەلا بەختیار زیاتر لە (30) ساڵە. لەو ماوەیەدا (10) كتێبو سەدان وتارو كۆڕی پێشكەشكردووە. لە كۆڕەكانیدا، سەدان خوێنەوار، نوسەرو دەیان مامۆستای زانكۆ تەشریفیان دانیشتون. نوسینەكانی لەناو دەیان هەزار خوێنەر، دەخوێندرێنەوە. لەدەیان كتێبو باسی ماستەرو دكتۆرا، ئاماژە بە هەندێك لە نوسینەكانی مەلا بەختیار كراوە. چ لەبواری سیاسەت، چ فكرو چ ئەدەبیش. یەكەمین كەس بووە، باسی سەلەفیەتو عەلمانیەتو مەدەنیەتی لەكوردستاندا، كردووە. لەسەر ئەم بیروباوەڕانە، چەندین جار لەلایەن تیرۆریستانەوە هەوڵی تیرۆركردنی دراوە (كەچی جەنابی دەڵێ مەلا بەختیار بۆتە ئیتلاعات!).
مەلا بەختیار.. كتێبی (شۆڕشی كوردستانو گۆڕانكاریەكانی سەردەم)ی، سێ جار بەكوردیو چوار جار بەعەرەبیو جارێكیشیان بە فارسی چاپكراونەتەوە. لە بازاڕیش نەماوون. بەڵام ئەو دكتۆرەی كورد (دەفەرموێ!) سەر لە نوسینەكانی مەلا بەختیار دەرناكات.
مەلا بەختیار.. سەرنوسەری گۆڤاری (مەدەنیەت)و رۆژنامەی چاودێر)ە.. كە بونەتە مینبەری بەشێكی هەرە باشی نوسەرانی كوردستانو دەرەوەی كوردستان. لە تەواوی ژمارەكانی "مەدەنیەتو چاودێر" دا، یەك وتارو رەخنە، لەسەر خودی مەلا بەختیاریش بوبێ، رەتنەكراوەتەوە.
یەكەمین كۆڕێ سیاسی ئازاد لە شەقڵاوە (1991) مەلا بەختیار بەستی.
یەكەمین مونازەرەی تیۆریو سیاسی لە هۆڵی رۆشنبیری (1993) مەلا بەختیار دایهێنا.
یەكەمین رووبەڕووبوونەوەی سیاسی لە تەلەفزیۆن (1994) مەلا بەختیار بڕیاری لێدا.
یەكەمین چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنو پرسیاری راستەوخۆی هاوڵاتی (1994) مەلا بەختیار دەرگاكەی خستە سەر پشت.
كەچی ئەم خاوەن دكتۆرایەی ئاخر زەمانی دیموكراسی، دەڵێ: مەلا بەختیار باوەڕێ بە دیموكراسیو ئازادی نییە!
مەغدید!
تۆ دەتوانیت.. لەدوای راپەڕینەوە تائێستا، یەك نوسەر، یەك روناكبیر، یەك رەخنەگر، بدۆزیتەوە لەسەر بیروڕا، مەلا بەختیار عاجزی كردبێ؟
سەیرە.. مەلا بەختیار، خۆی قوربانی نەبونیی دیموكراسی بووە، كەچی مەغدید.. بە نادیموكراتی دەزانێ!
هەر مەلا بەختیار بوو، لە كۆنگرەی سۆسیال ئینتەرناسیۆنالیشدا لە ئەفریقیا (كیپ تاون) بۆ بەرگری لە كێشەی نەتەوەی كورد.. وەفدی (جەهەپە)ی ناچاركرد، كۆنگرەكە جێبێڵن.
هەر مەلا بەختیار بوو، لە كۆنگرەی (بەدەپە) لە ئەنقەرەدا، لە خیتابێكدا، سەری مەغدید سەپانو هەموو كوردێكی هەر چوار پارچەكەی كوردستانی بەرزكردەوە كە (11) ملیۆن كەس سەیری وتارەكەیان كردبوو. (وا خەریكە لەسەر ئەو گوتارە لە زانكۆی یونان ماستەر وەردەگیرێ).
مەغدید!
ئایە.. بیرت نەبوو، لە كۆنگرەی قاهیرەی هێزە سۆسیال دیموكراتەكانی وڵاتانی عەرەبی، نوسینی بەرنامەی هەموو حیزبەكانیان سپاردە ئەو مەلا بەختیارەی كە مەغدید (گاڵتەی بە نوسینو خوتبەكانی) دێ.
مەغدید!
مرۆڤ.. نوسەرو خاوەن بڕوانامەی دكتۆراش نەبێ، هەندێك بەها لەژیاندا هەیە، ناكرێ نەیپارێزێ. بەڵام بەم نوسینەت، سەلماندت، لەژیاندا نرخی بەهای كۆمەڵایەتیو سیاسی نازانیت. بەهای نوسین هەر نازانێ. ناشزانێ چەند خاوەن بڕوانامە بیت، بۆت نیە كەسایەتی كەس، ناشرین بكەیت.
مەغدید!
گوناحە زانیاریت نەبێ، تومەت دابەش بكەیت. بزانە چەند نەزانیت، كە ئەم درۆیانە هەڵدەبەستیت:
- دەڵێی: مەلا گرژیەكی زۆری لەنێوان پارتیو یەكێتی دروستكرد.. بۆ ئاگاداریت، ئەوكاتە (1994) مەلا بەختیار بەرپرسیاری نەقەومانی شەڕ بوو لەناو هەولێر. دەشچووە ناو شەڕەكان.. هەتا زوو كپیان بكاتەوە.
- دەڵێی: بێوەفایە بەرامبەر ماڵی دیار ئاژگەیی شەهید. دە كەمێك ئەزیەت بكێشەو سەردانێكی ماڵی شەهید دیار بكە، بزانە خێزانەكەیو كوڕەكەی، لە مەلا بەختیار رازین.. یان ناڕازین؟
- دەڵێی: كورسی دەسەڵاتی بە تفو نەعلەتی ماستاوچێتی پاراستووە. ئەگەر لەناو سەركردایەتی یەكێتی (كۆنو نوێ) یەك كەسیشت دۆزیەوە، بڵێ: مەلا بەختیار ماستاوچییە.. یان بیروڕای خۆی بەراشكاوی نەوتووە.. قسەی تۆیە مەغدید!
- دەڵێی: بۆ پارەو كورسی ئەشكەنجەی كاتی جیابونەوەی لە یەكێتی بیرچۆتەوە. كام پارە.. بێمنەت بە هەرچیت لەسەر مەلا بەختیار، لە قۆنتەرات، لە كۆمپانیا، لە پرۆژە، لە دزی، سەلماند.. خۆت یان هەر سەرمایەدارێكی تر.. كەوابێ تەواوی قسەكانت راستن. ئەمە جگەلەوەی.. سەبارەت بە كورسیش، مەغدید خۆ تۆ دەزانیت، مەلا بەختیار لەدوای یەكگرتنەوەی ئاڵای شۆڕش، پلەیەكی كەمی دەستكەوت. كە جیابوەوە لە یەكێتی پلەی بەرزتر بوو.
لەكۆتاییدا دەڵێین:
دەڵێی: مەلا بەختیار چووە ناو ئیتلاعاتو دواتریش پارتی باوەشی بۆ كردەوە.
مەغدید!
خۆت دەزانیت ئەمە تومەتێكی گەورەیە. ئەمە نە رقەو نە كاردانەوە. نە بەغیلیەو نە درۆكردن. ئەگەر مەلا بەختیاریش واز لەم تومەتە بێنێ، هەقوایە ئەوەی پەیوەندی بە نوسینو دونیای رۆژنامەگەریەوە هەیە، واز لەم تومەتە نەهێنن. ئایە.. چۆن دەیسەلمێنی مەلا بەختیار (ئیتلاعات) ی ئێرانە؟ ئەگەر سەلماندت.. هەقە هەموو كوردێكی بەشەرەف، نەفرەت لە مەلا بەختیار، و مێژووی خەباتو تەواوی نوسینو كۆششەكانی بكات. ئەگەر نەشتتوانی ئەم تومەتە بسەلمێنی.. هەقوایە، هەموو نوسەرێك نەفرەت لە تۆ بكات. لەوەش زیاتر هەقیشە.. سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەدین.. لایەنی كەم شەرەفی دەرسوتنەوە بە خوێندكاری كورد.. لە تۆ بسەنێتەوە. چونكە گوناحە تۆ بەناوی بڕوانامەی دكتۆراوە، بەڵام بەم ئەقڵیەتە دواكەوتوەو بەم هەموو رقەوە، بەم رەوشتە نوقم بوەی زەلكاوی بێڕەوشتیەوە، مامۆستا بیتو خوێندكاری كورد فێری ئەم بێڕەویشتیە بكەیت.
مەغدید!
مەلا بەختیار ئیتلاعات بێ.. تۆش بێڕەوشت نیت.
مەغدید!
مەلا بەختیار ئتلاعات بێ.. تۆش رەوشتی نوسینت هەیە.
مەغدید!
مەلا بەختیار ئیتلاعات بێ.. تۆش لە مناڵیەوە هەتا گەورەبونت، گومان لە رەوشتت ناكرێ.
مەغدید!
مەلا بەختیار ئیتلاعات بێ.. تۆش لەكە لەسەر بڕوانامەكەت نییە.
مەلا بەختیار ئیتلاعات بێ.. كەوابێ، كورد بۆی هەیە گومان لە پاكێتی تێكۆشانی زۆربەی سەركردەكان بكات. بۆ یەكجاریش بێ، قسەی بێڕەوشتێكی وەكو تۆ، راست دەردەچێ.
مەغدید!
هەرچەند بەم نوسینەت سەلماندت كە لە زەلكاوی بێمەعریفیەوە، مێشكت زاخاوی درۆهەڵبەستن دەدەیت، بەڵام باوەڕ بكە..
ئەرشیفی فایلی هەر چوار داگیركەرەكەی كوردستان ئاشكرابێت.. بۆت دەردەكەوێ داگیركەرانی كوردستان، چەند رقیان لە سەركردە هەرە دڵسۆزەكانی كوردستانە.. یەكێكیان مەلا بەختیارە. ئەگەر باوەڕیش ناكەیت، بفەرموو بەدوای ئەرشیفی دەزگای بەعسی عێراق بگەڕێ.. ئەوسا دەزانیت بەعس چەند رقیان لە مەلا بەختیار بووە، كە تۆ ئەوكاتە ناوت لە توالێتی ئەمنێكی عێراقیش نەبووە.
مەغدید!
تۆ دیارە.. هەر زۆر ساویلكەیتو تۆزقاڵێك زانیاریت لەسەر مێژووی مەلا بەختیار نییە. بەڵگەش ئەوەیە گوایە (پارتی باوەشی بۆ مەلا بەختیار كردۆتەوە) قوڕ بەسەر مێژوو، كە تۆ ئاوها لاپەڕە نوێكانی بنوسیت.
ئاخر مەغدید!
لەناو ئاڵای شۆڕشدا.. مەلا بەختیار دژی ئەوە بوو ئاڵای شۆڕش بچێتە ناو ئێرانو راژانو (جود).
ئاخر مەغدید!
مەلا بەختیار دژی جیابونەوەی عەسكەری بوو، هەتا ناچار نەبن بچنە پاڵ هێزی (جود) و هانا بۆ ئێران بەرن.
ئاخر مەغدید!
مەلا بەختیار.. بۆ یەكجاریش لەژیانیا، یەك دیناری لە پارتی وەرنەگرتووە. داوای یەك پلەی لە پارتی نەكردووە. یەك ساتو سەودای لەگەڵا نەكردوون. ئیتر لەكوێ پارتی باوەشی بۆ كردۆتەوە؟
ئاخر باوەشی پارتی، یان بۆ پارەیە، یان بۆ هاوپەیمانی سیاسییە. یاخود بۆ دەسەڵاتی حكومەتە.
دە مەغدید!
مەرد بە.. بڵێ، مەلا بەختیار كام لەو دەستكەوتانەی هەیە؟ پارەی لێوەرگرتون؟ نە. هاوپەیمانی تایبەتی لەگەڵ كردون؟ نە. دەسەڵاتی لێ داواكردون؟ نە. رەخنەی لێنەگرتون.. بەڵێ. شەڕی نەكردون.. بەڵێ. بەرگری لە حیزبەكەیو شەهیدانی حزبەكەی بەرامبەر پارتی نەكردووە.. بەڵێ.
ئاخر.. ئیتر ئەم باوەشەی پارتیت لەكوێ هێناو ئەم درۆیەت چۆن هەڵبەست؟
لەكۆتاییدا دەڵێین: بە حوشتریان وتوە: پشتت كۆمە. وتویەتی: ئینجا كوێم جوانە.
ئێمەش دەڵێین.. خۆزگە ئەم بەناو وتارەت، یەك وشەی بۆنی ئەوەی لێهاتبا.. كە خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرایت.. هەزار خۆزگە. بەڵام بەداخەوە، دوورونزیك وتارەكەت دوورە لە وتار. كەسایەتیشت دوورە لە بڕوانامەی دكتۆرا!