کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كابینه‌ى شه‌شه‌م و سته‌میكی تر له‌ ژن

Wednesday, 11/11/2009, 12:00


ژنان له‌مێژه ‌هه‌وڵیانداوه ‌بێنه ‌گۆره‌پانى كایه‌ی سیاسیه‌وه‌، وله‌دواى شۆرِشى پیشه‌سازى یه‌وه‌،ژن بونێكى پۆزه‌تیڤیانه‌ى هه‌بووه‌له‌كایه‌ كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان و كۆششكردن و هاتنه‌مه‌یدانى چالاكى بۆیه‌كسانى كۆمه‌لاَیه‌تى و سیاسى، بۆنمونه‌ له‌ساڵى 1920 وبه‌په‌سه‌ندكردنى ماده‌ى نۆزده‌هه‌مى یاساى بنه‌مایى،ژنانى ئه‌مریكا توانیان مافى ده‌نگدان به‌ده‌ست بێنن، هه‌رله‌و رِوانگه‌یه‌وه ‌ئاماره‌كان له‌ساڵى 1980 ده‌ریانخست كه‌رِێژه‌ى ده‌نگده‌رانى ژن زۆر تربووه‌له‌پیاوان، ئه‌م به‌شداریه‌ماناى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى وبه‌شدارى سیاسی له‌به‌رامبه‌ر چاره‌نوسى كۆمه‌ڵگه‌نشینان ده‌دات .

له‌زۆرێك له‌ولاَتانى جیهاندا ژن له‌ئاسته‌بالاَكانى كایه‌ سیاسى وئیداریه‌كانى ولاَتدا رِۆڵى به‌رچاوى هه‌بووه‌ و له‌به‌شه‌هه‌ستیاریه‌كاندا وه‌ك سه‌ره‌ك كۆمارو سه‌ره‌ك وه‌زیران ....هتد ولاَتى به‌رِێوه‌بردووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك هه‌بووه‌له‌و ژنانه‌ماوه‌ى سێ خولى ئیداره‌ى ولاَت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه‌ته‌وه‌،به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن بانكى جیهانیه‌وه ‌ئه‌نجامدراوه‌ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و ولاَتانه‌ى كه‌ژماره‌ى ژنانیان له‌ئه‌ندامێتى په‌رله‌ماندا زۆرتره ‌گه‌نده‌ڵى ئابورى وسیاسیان زۆر كه‌متره‌له‌و ولاَتانه‌ى كه‌رِێژه‌ى ژنانى سیاسیان كه‌متره‌، ئه‌مانه‌و رِۆژانه ‌له‌میدیاكانه‌وه‌ ده‌بینین و ده‌بیستین كه‌گه‌شه‌ى سیاسى ژن له‌ولاَتاندا له‌هه‌ڵكێشاندایه‌و له‌بازنه‌و ناوه‌نده‌كانى برِیاردا به‌رِێژه‌یه‌كى باش و به‌رچاو ده‌ر ده‌كه‌ون.

هه‌ربۆیه‌له‌دونیاى ئه‌مرِۆدا پرسى ژن له‌بازنه‌ى سیاسه‌تدا له‌سه‌ر ئاستى جیهان كارى بۆده‌كرێت، چونكه ‌ئه‌وه ‌یه‌كلابۆته‌وه‌ كه‌به‌رِێوه‌بردنى كایه‌كانى ژیان و به‌سیستمی كردنیان به‌بێ بوونى ژن و رِێژه‌یه‌كى به‌رچاوى ئه‌و توێژه‌، كه‌م وكورت دێت و مانا پرِاوپرِه‌كه‌ى ژیان ناته‌واو ده‌رده‌چێ چونكه‌به‌شدارى سیاسى ژن پێویستیه‌كى ژیانى هاوچه‌رخه‌و هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌م پێویستى یه‌له‌به‌رچاو نه‌گرێ ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانێ هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌به‌ئاراسته‌ی ته‌واودا ببات .

له‌وڵاتى ئێمه‌ش كه‌وڵاتێكى نیمچه‌دیموكراسیه‌و به‌حساب كار بۆبه‌ره‌و پێشبردنى رِه‌وشى ژنان له‌كایه‌سیاسیه‌كاندا ده‌كرێت، وژنانیش هه‌وڵى ته‌واویان خستۆته‌گه‌رِ بۆگه‌یشتن به‌ناوه‌نده‌كانى برِیار. كه‌چى له‌كاتى رِاگه‌یاندنى كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سوێند خواردنى وه‌زیره‌كان، ئه‌وه‌ى كه‌تێورمان نه‌ده‌كرد،و چاوه‌رِوانى پێچه‌وانه‌كه‌ی بووین دیتمان له‌كۆى 19 وه‌زیر ته‌نهاوه‌زیریكی ژنی تیدابوو، هه‌رئه‌مه‌ژنانى كوردستانى توشىشۆك و سه‌رسامى كرد، چونكه‌ئه‌و وه‌عدو به‌ڵێنانه‌ى له‌كاتى پروپاگه‌نده‌و هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردندا ده‌دران به‌ژنان و به‌دروشمى جوان و هه‌نگوینى له‌شێوه‌ى حیكایه‌ته‌به‌له‌زه‌ته‌كاندا ده‌وتران و ده‌وترانه‌وه‌، كاتیك هاته‌ سه‌ربه‌كاراكردن و سه‌لماندنى به‌ڵێنه‌كان و دابه‌شكردنى كورسى و جانتا وزاریه‌كان ئه‌وه‌ژن بوونى نامینی و ئه‌ودروشم و به‌ڵێنانه‌ش (وتم و نه‌م ووت) وه‌ك ئاوى پار ده‌رِوات، له‌م كابینه‌نوێیه‌ى حكومه‌تیشدا ته‌نها بۆنورى چاوان و هێزى دڵان یه‌ك جانتای ویزارى ده‌درێته‌ئه‌و توێژه‌ى كه‌كردبوویانه‌سمبولى سه‌ركه‌وتنى لیسته‌كان و دارده‌ستى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌ئه‌ویش وه‌زاره‌تى كاروكاربارى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌، لێره‌دا له‌به‌هاو گرنگى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌م ناكه‌مه‌وه‌،باسه‌كه‌لێره‌دا جۆرى وه‌زاره‌ته‌كه‌نیه‌،به‌ڵام ئه‌ویش بۆخۆى خاترانه‌ى پێوه‌دیاره‌و دیارى كردنى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دیسان به‌كه‌م زانینى رِۆڵى ژنه‌له‌م وڵاته‌دا، چونكه‌گه‌ر پیاوانى كۆمه‌ڵگه‌دانیپێدابنێن، ئه‌وا چه‌ندین ژن هه‌ن بتوانن كارى وه‌زاره‌تێكى فیعلى و هه‌ر ناوه‌ندو ده‌زگایه‌كى باڵا بگرنه‌ ئه‌ستۆ، خۆده‌كرا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یان ته‌ندروستى.... هتد بدرێته‌ژن .

ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌دێت كه‌له‌كابینه‌ى پێنجه‌مدا وه‌زاره‌تى هه‌رێم بۆ كاروبارى ژنان هه‌بوو، ئه‌ویش كارانه‌بوو یاخود كارا نه‌كراو بێ موئه‌سه‌سه‌بوو ، له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌كیش بێت ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ده‌سكه‌وتێكى نه‌وعى نه‌بوو بۆ ژن له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى كاریدا، بۆیه‌ده‌بوو له‌پاش ئه‌مه‌بیر له‌وه‌ بكرایه‌ته‌وه‌كه‌وه‌زاره‌تى فیعلى و ئه‌كتیڤ هه‌بێت بۆژنان، ئه‌ویش نه‌بوو، له‌په‌رله‌ماندایشدا ده‌نگى پێویست به‌بونى نه‌درا و لابرا.

گرنگیش بوو به‌پێى ئه‌و ریژه‌(كۆتا)یه‌ى كه‌دیارى كرابوو بۆبه‌شداری پێكردنى ژن له‌په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌كاندا، بیر له‌وه‌ بكرایه‌ته‌وه‌چه‌ند وه‌زاره‌تێك له‌به‌ر بارودۆخى سیاسیى وڵات و رِاگرتنى هاوسه‌نگى كاره‌كانیش بوایه‌له‌وڵاته‌كه‌دا، ئه‌و سته‌مه‌له‌ژن نه‌كرایه‌، یاخود ئه‌ومافه‌پێشێل نه‌كرایه‌و،به‌دانانى ژنانى لێهاتوو و به‌تواناهیج نه‌بیت ریژه‌ى (كۆتا) كه‌پربكرایه‌ته‌وه‌ .

لێره‌دا ده‌كرى َبلێین یان بپرسین هۆكار له‌پشتى ئه‌م هه‌موو نه‌خوێندنه‌وه‌و رِێگریانه‌چى یه‌كه‌وا ده‌كه‌ن ژنان په‌راوێز بخرێن و له‌شوین وئاستێكى ئاوا هه‌ستیار و گرنگى ولاَتدا به‌وشێوه‌یه‌حسابیان بۆبكرێت كه‌له‌ ئه‌مرِۆدا هیچ پاساویك جیگه‌ی قبول نیه‌بۆ ئه‌و په‌راویز خستن و سته‌مه‌ سیاسیانه‌ى به‌رامبه‌ر ژنى كورد ده‌كرێ،

ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رسامی و تیرامانه‌ژنانیش هه‌ڵوێستیان لاوازه‌ و كه‌مته‌رخه‌من ویه‌ك ده‌نگ نین به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره‌په‌راویز خستنه‌،له‌م كاته‌دا پێویست بوو ژنانى چالاك و رِێكخراوه‌كانى ژنان و ئافره‌تانى پارته‌سیاسیه‌كان له‌مه‌رِ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یه‌ك هه‌ڵوێست بن و داوایان بكردایه‌هیچ نه‌بێ به‌پێى ئه‌و كۆتا و رِێژه‌یه‌مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ ژنان بكرێت كه‌بۆیان دانراوه‌تا چیتر پارته‌كان ژنان بۆ سومبولی هه‌لبژاردنه‌كان و زۆربونی ژماره‌یان به‌كار نه‌هینن و چۆن لیستی ناوی پیاوان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌بۆ په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌كان به‌ هه‌مان شیوه‌له‌بیری ناوی ژنانیشدابن به‌ره‌چاو كردنی توانا و شیاویتی له‌هه‌ردو ره‌گه‌زدا.

پیویستیشه‌سه‌رجه‌م ژنان پیداگری له‌وه‌بكه‌ن كه‌حكومه‌ت و ده‌سه‌لات قه‌ره‌بووی نه‌بونی ژن له‌كابینه‌ی شه‌شه‌مدا بكه‌نه‌وه‌به‌وه‌ی له‌ ئاست و ناوه‌نده‌بالاكانى تری حكومه‌تدا ریژه‌یه‌كی باش وبه‌رچاو یان پی بدریت.

به‌لینی ئه‌وه‌ش به‌ژنانی كوردستان بدریت كه‌سته‌میكى تری له‌و جۆره‌به‌رامبه‌رمان نه‌كریت.

'ئه‌ندامی سکرتاریتی یه‌کگرتوی ئیسلامی خوشکان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە