پارتی گڵۆڵەیی كەوتۆتە لێژی
Sunday, 09/01/2011, 12:00
پاش ڕێكەوتنە نهێنیەكانی لە گەڵ لایەنی عەرەبی داگیركەرو داگیركەرانی تر بۆ قورخكردنی گورەپانی سیاسی لە كوردستانی باشوور،مسعوودی بارزانی خۆی و داروودەستەكەی ئامادەسازی باشیان كرد بۆ بە گژاچوونەوەی میللەتەكەمان. یەكەمین هەوڵی پارتی بە بەگژاچوونەوەی بزووتنەوەی گۆڕان دەستی پێكرد.سەروكی پارتی دوژمنانی دڵنیا كردببوەوە كە كوردستانی عیراق نابێتەباشووری سودان هەتاكو كوڕەكانی مەلا موستەفا ماوە ، ئەوەی كە هەستی نەتەوایەتی دەبزوێنێ بۆ جیابوونەوە وتێكدانی نخشەی سیاسی عیراق ،ئەوە بزوتنەوەی گۆڕانە. بۆیە پارتیو داگیركەران بە ریكەوتنیكی نهینی هەموو هەولەكانیان لە یەك خاڵ دا چڕكردبووەوە ئەویش دوورخستنەوەی گۆڕان بوو لە بەشداریكردن لە حكومەتی نوێ عیراقیدا . بەلام هێشتا حكومەت وەكو قازیش لە سەر یەك قاچی رانەوەستابوو ئاسۆی شكستی پیلانەكانیان لە كوردستانەوە دەركەوت . پارتی ونەیارانی ئازادی و دیموكراسی لە عیراق خەیاڵیان كردبوو ئەگەر گۆڕان بەشداری نەكات لە حكومەتدا ئیتر پیگەیان لە كوردستاندا لاواز دەبێت ،بەلام گەلی كوردستان لەوە ووریا تربوون كە بە ختۆكەدانێكی دروزنانەی مسعودلە كونگرەی پارتیدا، 31ی ئابی 1996یان لە بیر بچێتەوە . مسعودو مەقاشەكانی دەستی لە پەرلەمانی كوردستان ویستیان بەشی خویان لە پیلانە نەگریسەكەیان جێبە جیبكەن . دەسپێكی ئەو پیلانە بە كۆتوبەنكردنی ئازادی دەستی پێكرد، یاسای خوپیشاندانی مولەتداریان تیپەراندو بهناو سەروكیش واژووی كرد.مەبەست لە دەرچواندنی ئەو یاسایە بۆ ریگەگرتن بوو لە خوپیشاندان چوونكە خۆیان دەزانن چ پەرچەكردارێك چاوەروانیان دەكات. كاردانەوەی ئەو هەموو خراپەكاری و خەیانەتە لە میلەتو نەتەوە لە شەقامەكاندا وەلام دەدرێنەوە ،بۆیە وستیان لە رێگای پەرلەمانەوە شەقامەكان بكەنە ئەرزولحەرام لە خەڵكی نارازی كوردستان . لە لایەكی ترەوە لە ژێر سێبەری یاسای روژنامەگەری بەعسدا چەندین سكالایان لە دژی روژنامەنووس و نووسەرانو روشبیران تومار كردو گشت میدیاو روژنامە ئەهلیەكانیان خستە ژیر گوشاروهەڕەشەوە بۆ ئەوەی دەنگی ناڕازی لە كوردستاندا كپ وخامۆش بكەن. بە "كورتی بە كوردی " پارتی دەیەوێ چنگ بخاتە بیناقاقای ئازادیخوازان وقەمتەری ئازادی بكات لە كوردستانداوخەڵكیش دەستەمۆودەستەئەژنۆ لێ بكات،بەلام ئەوەی كە هەموومان دەیبینین پێچەوانەی خواست و ئیرادەی پارتی و دوژمنان بوو، نەمەسعود بووبە رۆستەمی زاڵو نە ئازادیش بوو بە رەخشێكی رامكردە و نە كوردستانیش بوو بە گۆڕەپانێكی بێ خاوەن تا سەروكی هەرێم بە ئارامی وبە بێ ترس ئەسپی ئارەزووەكانی خۆی تیدا تاوبدات . خوپشادانە بەرفراوانەكانی ئەم دواییەی شارەكانی كوردستان لە دژی تێپەڕاندنی یاسای خوپشاندانی مولەتدارو وهەروەها لە دژی گوشارەكانی پارتی بۆ سەرمیدیای ئازادو نوسەران و روژنامەنووسان،پارتی ونەیارانی ئازادی تووشی شۆك كرد.پارتی زۆر هەوڵیدا لە كاریگەری ئەو ناڕەزایەتیە بەرفراوانە كەم بكاتەوە،بەلام خوپیشاندانەكان تا دێت بڵێسە كەی بەرەو هەڵكشانەو پارتیش لە ترسی ئەوەی پەڕوباڵی نەوسوتێت ، سكالای خۆی كیشایەوە لە دادگا لە دژی نوسەران (مەریوان وریا قانیع وئاراس فتاح)، هەرچەندە پارتی بەنجی نەگبەتی بەری نەداوە چوونكە بەیانامەكەی پارتی هەروەكو ئاخر بەیاننامەكەی محمد سعید سحاف بوو . كاخی كوماری چواردەور درابوو ئەم باسی سەركەوتنەكانی لەشەڕگەی ناێریە دەكرد.ئیستاش لە كورستاندا نارەزایەكان گەیشتۆتە دەرگاكەی سەرۆكی هەرێم تازە بە تازە باسی موهاتەراتمان بۆ دەكات . ئەگەر دەسەلاتدارانی هەریم وپارتی بە ئەقلانیەتەوە شرۆڤەی ڕووداوەكانی ئەم دوایی كوردستان بكەن ئەوە تێدەگەن كە گوڵوڵەی دەسەڵاتیان كەوتوتە لێژی بۆیە نابێت چاوەڕی ئەوەبن كەس خاسەیان بێژێت. تەنها ڕێگا لە بەردەمی پارتی ئەوەیە واز لە خەیانەتو پیلانكردن و نوكەرایەتی بهێنێت و داوای لێبووردن لە میللەتەكەی خۆی بكات ئەگەر گەوجانەش شرۆڤەی ڕووداوەكان بكەن ئەوە سەرەنجامیان لە سیاسیە گەوجەكانی بەعس باشتر نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست