بەختیار مەلا ئەحمەد ماستاوچیەكەى موخابەراتى پارتى
Monday, 16/03/2009, 12:00
1890 بینراوە
ماوەیەكە لەنێو دەزگاكانى راگەیاندنى پارتى ناوێكى زۆر دوبارەمان بەرچاو دەكەوێت ئەویش بەختیار مەلا ئەحمەدە كەناسراوە بە مەلا بەختیارى پارتى ، ئەم گەندەڵە یەكێكە لەمشەخۆرەكانى پارتى و ئەوەندەى دۆستانى كۆردستان پۆست ئاگادارن مانگانە نزیكەى 2 ملیۆن و 500 هەزار دینار بەئاشكرا لەدەزگا جیاجیاكانى پارتى وەردەگرێت بەناوى جۆراو جۆر و هەواڵًى سەرسورهێنەرەوە كە زۆرینەى جاسوسیە بۆ دەزگاى پاراستن ، ئەمە بێجگە لە داهاتە نهێنیەكانى و ئەو بەخششانەى لەبەرامبەر جاسوسى لە دەزگا جۆراو جۆرەكانى پارتى وەردەگرێت بەتایبەت پاراستن ، بەپێى زانیاریەكانى كوردستان پۆست ئەو دێوەزمە بەرێزە تائێستا سێ جار خەڵاتى جاسوسى لەلایەن دەزگاى پاراستنى پارتیەوە پێدراوە كە یەكێكیان خەڵاتكردنى بووە بەبرى 5 ملیۆن دینار و لەلایەن خودى مەسرور بارزانى منافسەكەى نێچیرى بازرگان و سەرۆكى دەزگاى پاراستنى داپڵۆسێنەر موخابەرات ئاسایى ، مەلا بەختیارى پارتى ئەو دیكاتۆرە بەرێزەیە كە تائێستا بوەتە هۆى دەركردنى حەوت مودیرى تەلەفزیۆنى زاگرۆس لەسلێمانى و نان براو كردنى دەیان كادرى پارتى و غەیرە پارتى لەو تەلەفزیۆنە ئەمەش لە رێگەى جاسوسیەت و كارە نهێنیەكانیەوە بۆ پاراستن ، مەلا بەختیارى پارتى ئەو جاسوسە بەهێزەیە كە توانى تەلەفزیۆنى زاگرۆسى سلێمانى كە لەو كاتەدا (KTV) ى سلێمانى بوو بیسوتێنێ و بۆتاكتیكیش بخرێتە ژێر لێكۆڵینەوە تاوەكو كەس هەستى پێنەكات یەكێكە لەجاشەكانى موخابەراتى پارتى "پاراستن" و بەو تاكتیكەش 18 كەسى بێتاوانى بەنان براندا كە ئێستا هەندێكیان لەتەلەفزیۆنەكانى خاك و كوردسات و گەلى كوردستانن و هەندێكیشیان بەنان براوى ماونەتەوە ، لەماوەى كاركردنیدا لەسلێمانى توانیویەتى دووكەس بەتەڵاقدان بدات .. میدیا جەمال و سۆزان ئومێد و دەستگیراندارێكیش بەناوى شیراز لە دەستگیرانەكەى جیا بكاتەوە ، لەسەروى هەموو ئەمانەشەوە مەلاكەى پارتى چەندین ئافرەتى رێنوینى كردووە بۆتەفرەدانى كورانى ئەو دەزگایە و تەنانەت هەندێكیشیانى گەیاندۆتە ئاستى مارەكردن تاوەكو بیانكاتە جاسوس بەسەر خۆیان و كەسوكارەكەشیانەوە ، لەوەش گرنگتر دامەزراندنى ئافرەتێكە لەئاسایشى سلێمانى كە پێَشتر لە دەزگاكەیاندا كارى كردووە تاوەكو نهێنیەكانى ئاسایشى بۆبگوازێتەوە و مەلاش بیگەیەنێتە پاراستن ، ئەو مەلا بێ مێزەرەى پارتى ئەوەندە بەنهێنى و لەژێر پەردەى دیندا كاردەكات ، جگەلەهەندێك نەبێت لەدەزگاكەدا كە بە سەركزى دڵ وریا ناوى دەبەن ئەوانى دى هەموو كەوتونەتە داویەوە و نایناسن بایى چەندە ، یەكێك لەوانەى زۆر لێى دەترسێت دلێر یوسفى مودیرە كە بەفس فس پاڵەوانەكەى زاگرۆسى سلێمانى ناسراوە ، ئەوەندە لێى دەترسێت لەهەر چاڵیكدا كە مەلا هەڵى دەكەنێت بۆیەكێك یەكسەر ئەو مودیرە بەبێ دەسەڵاتانە لەبەردەم مەلادا وەك فەقێیەك خزمەتكارى بۆدەكات و كەسەكە فرێ دەداتە ناوچاڵەكەوە ، مەلا كە نوشتەكەى كەسێكى گرتەوە چ قورەتە فس فس پاڵەوان لە قسەى دەربچێت ، مەلاى دڵى كچان لەناو ئەو دەزگایەدا برادەرانى و كچانى دەزگاكە بە مەلا گیان بانگى دەكەن بەڵام ئەم لەژێرەوە پاشقولیان لێ دەگرێت ، لەهەمووى گرنگتر موخابەراتى پارتى "پاراستن" لەو دەزگایەدا بەفتواى ئەم مەلایە كاردەكات و تەنانەت ئەگەر ئیشارەت بۆكوشتنى یەكێك بكات لاى موخابەرات ئەوا چەتەكانى موخابەراتى پارتى ئامادەن ئەو كەسە بكوژن ئەوەندە جێى متمانەیە لەلایان هەربۆیە لەسەر قسەى ئەو تەلەفزیۆنى زاگرۆسى سلێمانى یان لە فەزاییەكە جیاكردەوە و دواتریش هەر لەسەر قسەى ئەو چاڵیان بۆكۆمەڵێك كارمەندى فەزایى زاگرۆس لەسلیمانى هەڵكەند و هەردوو زاگرۆسەكەیان كردەوە بەیەك ، لاى هەندێك كارمەندى ئەو دەزگایە ئاشكرایە كە مەلا بەختیار هەر وەختێك لە راپۆرت نەبێت و لەناو دەزگاشدا نەبێت ئەوا كوچبونەوەى لەگەڵ موخابەراتدا هەیە و مانگانەش كۆبونەوەیەكى بەهێز و گرنگ لەگەڵ موخابەراتى گشتى دەكات لە سەرى رەش و راپۆرتى مانگانەیان دەداتێ ، لەنوێترین هەواڵى كوردستان پۆستدا ئامادەكردنى لیستێكى تازەیە بۆدەركردنى كارمەندان ، كە لەماوەى كەمتر لە دوو مانگى داهاتوو ئەو دەركردنە ئەنجامدەدرێت و بەپێى زانیاریەكانى موخابەراتى پارتى پێشتر كوبونەوەیەك لەگەڵ مەسروى خوێنرێژ ئەنجامدەدات بۆئەوەى لیستەكەى پێشكەش بكات ، لە چەند رۆپۆرتێكى داهاتوودا زانیارى زیاتردەربارەى مەلاجاسوسى پێشنوێژ و وتاربێژى مزگەوتى زاگرۆس سلێمانى ئاشكرا دەكەین ، تاوەكو بزانن ئەم مەلا بەرێزە مەلاییە بایى چەندە؟ .
[email protected]