کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كۆنگرەی نەتەوەیی بە ناتەواوی

Monday, 12/08/2013, 12:00

1793 بینراوە





بەستنی كۆنگرەیەكی نەتەوەی لە نێوان پارتەكانی چواربەشەكەی كوردستان و نوینەرانی نەتەوەی كورد لە هەر جێیەكی تری ئەم جیهانەدا پێویستیەكی زۆر گرنگە بۆ كورد، گردبونەوەی نوێنەرانی نەتەوەیەكی پەنجا ملوێنی كە یەكەم نەتەوەی جیهانە خاوەنی خاك و بنەماكانی دەوڵەتە و بەو ژمارە زۆرەوە سەرڕای خەبات و قوربانیدانێكی مەزن خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆنیە لە ئێستادا نەك هەنگاوێكی باشە بەڵكو هەنگاوێكی زۆر درە نگ وەختە، نەتەوە داگیركەرەكانی دراوسێمان و وڵاتان و نەتەوەكانی جیهان زۆر لە مێژە یەكێتی خۆیان سازكردووە نەك تەنها لە ئاستی نەتەوەییدا بەڵكو لە بورەكانی ئاینی ومەزهەبی بازرگانی و پیشەسازی و.. هتد چەندین رێكخراو و یەكێتی بونی هەیە، نەتەوەی كورد كە خاكەكەی لە لایەن چوار دەوڵەتەوە داگیرودابەشكراوە و خودی نەتەوەكەش وەك ئاردی ناو دڕك لە سەدان وڵاتدا پرش و بڵاوبۆتەوە پێویست بوو لە هەركەس زیاتر لەخەمی بەستنی كۆنگرەیەكدا بوایە بۆ ئەوەی لە یەكێتیەكی نەتەوەیدا خۆی ڕێكبخات، ئەم پێویستیە گرنگەی كورد ساڵانێكی زۆرە قسەی لە سەردەكرێت بەڵام بەكردەوە هیچ هەنگاوێكی بۆ نەنراوە، ئەمە لە كاتێدایە كەزۆربەی حزبەكانی كوردستان خۆیان بەحزبی عەیارە بیستوچوار دەزانن لە هەڵوێستی نەتەوەیدا ، بەڵام كاتێ قسە دێتەسەر بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد ئەو كاتە بەشێك لەو حزبانە دەڕۆن پرس و ڕا بە داگیركەرانی كوردستان دەكەن بۆ ئەوەی ڕەزامەندی وەرگرن لە رێكخستنەوەی ناو ماڵی كورد، لە ڕاستیدا پرس كردن بە داگیركەرانی كوردستان بۆ كۆنگرەی نەتەوەیی وەك پرسكردنی شوان وایە بە گورگ ، گەلی كورد لە كاتێكدا بخوازێت چوارچێوەیەك و مێكانزمێك سازبكات بۆ پاراستنی دەسكەوت و بەرژەوەندیەكانی و نەخشەڕێیەك دابڕێژێت بۆ كاركردنی ئایندە، ئایا دەبێت هەڵوێستی نەیارەكانی چیبت؟ هەرگیز گورك رێنیشاندەری شوان نابێت بۆ سەركەوتن لە كارەكەیدا بە پێچەوانەوە هەمیشە لە دەرفەت دەگەڕێ بۆ زیان گەیاندن بەشوان وئامانجی تیركردن خۆی بەبناما دەگرێت، چەندین ساڵە پێشنیارو هەوڵدان هەیە بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی بەڵام وەك پێویست بەدەنگەوە چون نەبووە بە بیانوی نەبونی هەل ومەرجی گونجاو، ئێستا كوردستان گەیشتووە بە قۆناخێكی هەستیارو چارە نوس ساز لە سێ بەشیدا پێشكەوتنی بەرچاو بەدی هاتووە، هاوتەریبی ئەو پێشكەوتنانەش پیلانگێڕی گەورە سەری هەڵداوەو بەردەوام بونی هەیە بۆ ئەوەی شكست بە سەركەوتنەكان بێنێت، لە ئێستادا ئامادەكاری دەكرێت لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ئەو كۆنگرەیە ببەسترێ كە خەونی دیان ساڵەی دلسۆزان و نیشتمان پەروەرانی كورد و كوردستانە، بەڵام ئەوی گەلی كورد چاوەڕوانی دەكات كۆنگرەیەكە سەد لە سەد لە خزمەتی بەرژەوەندێكانی خاك و وڵات و نەتەوەی كورددا بێت نەك تەنها ناوێكی ناوەڕۆك ناتەواو بیت و لە ژێر كاریگەری و هەیمەنەی ئەو وڵات و هێزانەدا بێت كە ئازادی و سەربەخۆی و تەبایی كورد بە زیانی گەورەی خۆیان دەزانن ، من وەك رۆژنامەوانێك وهاوڵاتیەكی ئەم وڵاتە هەمیشە ئاواتەخوازی ئەوەبووم رۆژێك سەرجەم گەلی كورد بە هەموو بیرو ڕای سیاسی و ئاینی و ئاینزا جیاوازەكانەوە لە ژێر چەترێكی نەتەوەیی و دیموكراتیدا ببینم، بەڵام نایشارمەوە بەستنی ئەم كۆنگرەیەی هەولێر بەوە نازانم ئەوخەونە مێژوییەی گەلی كورد بەدی بێنێت، لەبەر چەند هۆكارێك، پێش هەمو شتێك دەبوو هەرچوار بەشەكەی كوردستان كەهەریەكەیان خاوەنی ژمارەیەك حزبی بیرو ڕا جیاوازن كونفرانسی خۆیان گرێبدایەو لە سەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی و دیموكراتیەكان هاوڕاو تەبا بونایە و بە ڕەزامەنی هەموو لایەك نوێنەری خۆیان بۆ كونگرەی نەتەوەی كورد بناردایە، بێگومان كارێكی لەو جۆرە گرفتەكانی كۆنگرەی گشتی نەتەوەیی ئاسانتر دەكرد، نەك وەك ئەوەی ئێستا دەیبینین ناڕەزایی و گللەیی و گازندەو بایكۆتكردن سەری هەڵدا لە لایەن هەندێ حزبەوە تەنها لە بەر ئەوەی لە كۆمیتەی ئامادەكاری بەستنی كۆنگرە جێیان نەكراوەتەوە ، ئەو هەڵوێستە بەهەڵوێستێكی نەرێنی دیتەبەرچاو وە ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی هەرلە سەرەتاوە متمانە بونی نیە لە نێوان پارتە كوردیەكاندا، بەبڕوای من كۆنفرانسی بەشەكان هیچی كەمتر نیە لەكۆنگرەی گشتی چونكە هەموو لایەك دەزانێت ئەگەر لەهەرچوار بەشەكەش نەبیت بە دڵنیایەوە لە سێ بەشی كوردستان ناكۆكی لە نێوان لایەنەكاندا هەیە، ئەو ناكۆكیانەش بڕواناكەم لە كۆنگرەكەی هەولێر چارەسەر بكرێت، چونكە ئامادەبونی پێنج سەد بۆ شەش سەد ئەندام لەو كۆنگرەیەی چاوەروان دەكرێت لە بیستو چواری ئابی دووهەزارو سیانزە ببەسترێت و تەنها دوو رۆژ بخایەنێت دەرفەتی گفتو گۆیەكی تێروتەسەل نابێت و ئەگەر بەو شێوەیە بڕواتە ڕێوە كۆنگرەی نەتەوەیی دەبیتە كۆنگرەی ناتەواوی، خاڵێكی تری زۆر گرنگ ڕەوشی ئێستای ڕۆژئاوای كوردستانە كە لە بارودۆخێكی زۆرهەستیارو چارەنوس سازدایە، چاوەڕوان دەكرێت گەلی كوردی ئەوبەشەی كوردستان بەتەواوی بە ئازادی ومافەڕەواكانی خۆی بگات هەروەك چۆن دەسكەوتێكی زۆر بەدەستخراوە ، ئەركی تەواوی گەلی كوردو لایەنە سیاسیەكانی بەشەكانی تری كوردستانە كۆمەك وهاوكاری رۆژئاوای وڵات بكەن بۆ سەركەوتنی تەواوەتی، جێگەی ڕەخنەیەكی زۆر جدیە لە ئێستادا لەجێی هاوكاریكردن دەسەڵاتێكی كوردی هاوشێوەی رژیمەكانی سوریاو توركیا سنوری داخستووە بەسەرخەڵكی خەباتكاری رۆژئاوای كوردستاندا ، رەوشی ئێستای رۆژئاوای كوردستان زۆر خراپترە لە ساڵانی نەوەدەكانی باشوری كوردستان كە لەژێر گەمارۆدان و ئابڵوقەیەكی ستەمكارانەی ڕژێمی بەعسی ئێراقدا توشی نەهامەتیەكی زۆر ببوەوە، دەسەڵاتداری سنوری رۆژئاوا ئەو راستیە زۆرباش دەزانێت ئەنجامی گەمارۆدانی ئابوری چ كارەساتێكە ئێتر كارێكی هاوشێوەی ئەوەی بەسەر كوردی باشوردا هێنراوە چ واتایەكی هەیە؟! لە كاتێكدا مناڵانی رۆژئاوای كوردستان قوتووە شێرێكیان پێرەوا نەبینرێت پیرو پەككەوتەكانیان برسی بكرێن و نەخۆشەكانیان بە ئازاری بێچارەسەرەوە بناڵێنن گرانی و نەهامەتی و شەڕو پیلانگێڕی بەسەریاندا سەپێنرابێت و دەسەڵاتداری كوردیش هەمان كاری دوژمن بكات ئیتر چ واتایەك بۆ گرنگی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی لە رەوشێكی بەوشێوەیەدا دەمێنێتەوە؟ لە كاتێكدا ژن و منداڵ وخەڵكی مەدەنی كورد لە لایەن گروپە تیرۆریستەكانەوە كۆمەڵكوژ بكرێت و دەسەڵاتداری كورد بە گومانەوە لێی بڕوانێت و بێ هەڵوێست بێت كۆنگرەی نەتەوەیی بۆ كێ دەبەسترێ؟ رەشبینم بە سەركەوتنی كۆنگرەیەك توركیای دوژمنی كورد مەرجی بۆ دابنات و ئامادەی گفتوگۆكانی بێت، گەشبین نیم بە كۆنگرەیەك سی ساڵ داوای بەستنی بكرێت بەڵام لە سی رۆژدا ئامادەكاری بۆ بكرێت و لە دوو رۆژاد كۆتایی پێبێت، هیوادارم بەشداربوانی كۆنگرەی نەتەوەی كورد تەنها لە پێناوی ناوی كۆنگرە دا كۆنگرە نەبەستن بەڵكو لە هەمبەر ئەو پرسانەی ئاماژەی پێكراو سەدان پرسی تر هەڵوەستە بكەن، بیگومان كۆنگرەیەكی كرچ وكاڵ ئاریشەكان زیاتر دەكات نەك چارەسەری بكات، كۆنگرەیەك بە ناتەواوی لە دوای سی ساڵ چاوەروانی لە زیانی نەتەوەی كوردەو تەنها لە بەژەوەندی دوژمنانی كوردستاندایە، پێویستە خاڵی سەرەكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوشتنی هزرو بیری حزبگەرایی و لە بەرچاو گرتنی بەرژەوەنی نەتەوەیی بێت

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)