"چووزەی مەغۆلەکان"
Friday, 08/03/2013, 12:00
تەمەنی دووپشک دەگەڕێتەوە بۆ ٤٠٠٠٠٠٠٠٠ ساڵ (چوارسەت میلیۆن ساڵ) لە وەی پێش! هەروەها نزیکی ١٢٠٠ جۆرە دووپشکمان هەیە. لە هەموان گەورەتر درێژایی لەش دەگاتە ١٢ سانتی متر، ئەو دووپشکە زۆر بە هاسانی دەتوانێ مرۆو بکوژێ و لە ناوی ببا! بە پێی لێکۆڵینەوەی پزیشکانی ئاژەڵ ناس و پسپۆڕانی تایبەت، چووزەی دووپشک بۆ پێوەدانی بە گیانلەبەری دیکە لە رووی رق و کینە نییە و بەڵکوم سروشتی دووپشک ئاوایە!
هەوێنی ئەو کورتە باسەم ئاوام پێ دەڵێ:
١.هاتنی مەغولەکان بۆ مێزۆپۆتامیا و جێگر بونیان لەو جوغرافیایەی کە ئەوڕۆکە ناوی تورکیەیان لێ ناوە ئاشکرا و روونە کە بە ئاڵوگۆڕێکی جوغرافیایی دێتە ئەژمار. بەو مانایە دانیشتوانی ئەوڕۆی تورکیە لە رەچەی مەغولن و بە گشتی دەکرێ بگوترێ نزیکی ٧٠٠ تا ٨٠٠ ساڵ وەکی کۆچەر هاتونە ئەو وڵاتە و ماونەتەوە.
٢.وڕێنەی ئەم دواییانەی سەرۆک وەزیری تورک جێگای سرنجە کە دەڵێ: "با ئەندامان و گریللاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کە لە قەندیلن چەکەکانیان دانێن و هەر کوێیەک کە دەچن با بچن!"
٣.کوردی خاوەن وڵات و دڵسۆز دەبێ بڵێ: ئێوە لە رەچەی مەغولن، بگەڕێنەوە سەر خاکی باب و باپیرانی خۆتان، ئێرە شوێنی ژیانی حەزرەتی خانی و رۆڵەکانی بە ئەمەگی ئەو بلیمەتن.
٤.شەڕی یەکەمی جیهانی کرا، شەڕی دووش بێ ئەنجام کۆتایی پێ هات، شەڕی مەزنی ناوچەیی وەکی: ئێران ـ عێڕاق، رووس ـ ئەفغان، جوولەکە ـ فەلەستین و ....هەر بەردەوامە. پرسیار ئەوەیە: لە کۆتایی مانگی یەک و سەرەتای مانگی دوو، رۆژ هەبوە کە چیا سەربەرزەکانی قەندیل ١٤ جار لە لایان فڕۆکەی تورکەوە بۆمباران کراوە! من پێم وا نییە لە هیچ کام لەو شەڕانە دا لە دەستپێکی هەزارەی سێ هیچ نەتەوەیەک وەکی کورد ئاوا توشی تراژێدیا بوبێ.
هەر لە دووپشکی ئەفریقی و لە ئەردۆغانی موسڵمان!؟!
هەر لە دووپشکی ئەفریقی و کۆماری ئیسلامی کەمتیارەکان!؟!
هەر لە دووپشکی ئەفریقی و کار بە دەستی گوێ لە مستی باشوری کوردستان!؟!...
جەعفەر کەریمی
تۆرکۆ ـ فینلاند
08.03.2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست