کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بە پارێزگاربوون كێشەكانى هەڵەبجە چارە سەر ناكات

Saturday, 04/01/2014, 12:00

1923 بینراوە








پرسى بە پارێزگاربوونى هەڵەبجە لەمڕۆدا پرسێكە بەگەرمى قسەى لێدەكرێت ولایەنگرى ز ۆرە ودژیشى هەیە من وەك خۆم لە گەڵ ئەوەدام هەڵەبجە بكرێتە پارێزگاودژى ئە وپرسە نیم و بەمافێكى بێ ئەملاولاى خەڵكى قوربانیدەروشۆڕشگێڕى شارى هەڵەبجەى دەزانم ووەك هەڵەبجەییەك پشتگیرى ئەم داوا ڕەوایەى خەڵكى هەڵەبجەدەكەم بەڵام سەبارەت بەم پرسە چەند سەرنج وڕاوتێبینیەكم هەیە وحەزدەكەم لێرەداڕاشكاوانە بەیانى بكەم سەرەتا لە وێوە دەست پێدەكەم كەمن پێم وانیە بە پارێزگا بوون ئەو دارە سیحریە بێت كە هەموو زام و كێشەكانى هەڵەبجە چارەسەر بكات یان لانى كەم كەمێك لە ماف وداخوازیەكانى خەڵكى شار بهێنێتە دى كە ئەمە دەڵێم لە رەِشبینى و بێ هیوایمەوە نیە بەڵكو لە خوێندنەوەیەكى واقیع بینانەوەیە بۆ پرسەكە وهەروەها لە بەرچاوگرتنى ئەزمونى دەسەڵات وحكومەت ومامەڵە كردنى لەتەك هەڵەبجە و داخوازیەكانى خەڵكى شارەكە وباقى شارەكانى ترى هەرێمە كە بەدرێژایى 22وساڵى ڕابووردوو ئەداو مامەڵەى ناتەندروستانە وناعادلانەى دەسەڵاتمان بینیوە و ئەزموون كردوە بەرامبەر بە شارى هەڵەبجە بەتایبەتى وباقى شارەكانى ترى كوردستان بەگشتى هەموان ئە وڕاستیانەدەزانین و پێویست ناكات زۆر بچمەناو ووردەكاریەكانەوە ونامەوێتَ هیچ جیاوازیەك بكەم لە نێوان شارەكانى كوردستاندا وتایبەتى دان بە هەڵەبجە بەماناى جیاكردنەوە ى هەڵەبجە نیە بەڵكو تایبەتمەندى كارەساتێكى گەورەى جینۆسایدى جیهانى وەك كیمیابارانە ودیارەهەرشارەو بەپێ ى خۆى قوربانى داوە و تاوانى گە ورەى بەرابەركراوە ونامەوێت هیچ شارێك و تاوا ناكانى بچووك بكەمەوە بەڵام هەڵەبجە و ئەنفال دووتاوانن زۆر گە ورە و جیهانین و من بۆ خۆم دژى هەرتاوان و ستەمێكم كە دە رهەق بە ئینسانەكان دە كرێت لە هەركو ی ئە م سەر زە مینە دابن و بە هەر زمانێك قسە بكە ن و هەر ڕەنگێ بن وهەر بەرگێكیان پۆشیبێ من شار چێتى ناكە م بەڵكو ئینسان چێتى دەكەم پێم وایە پێشكە شكردنى خزمەتگوزارى وباشكردنى ژیان و گوزەرانى خەڵك وبەهرە مەندبوونى ئینسانەكان لە مافە كانیان پەیوەست نیە بەوەوە كە ئەم شارە یان ئە و شارە كیمیایى بەسەراكرابێت یان ئەنفال كرابێت یاتاوانى بەرابەركرابێت خۆ هەولێر ئەستەنبوڵ..دوبەى..پاریس..لەندەن هتد خۆ نە ئەنفالكراون ونە كیمیاباران كراون بەڵام دونیایەك جوان كراون و ئیشیان تیاكراوە و وخزمەتگوزاریان پێشكەش كراوە من دەمەوێت هەمووشارێكى كوردستان وجیهان جوان وڕازاوە وپڕ خزمەتگوزارى بێت دیارە پێشكەشكردنى خزمەتگوزارى وپێدانى مافەكان ئەركى حكومەت و دەسەڵاتە وەك مافێكى سەرە تایى پێشكەشى هاوڵاتیانى خۆى بكات وئەمە نەمنەتە و نەخێرو سەدەقەیە ئە مە ئەرك و مافى حكومەتە بەڵام لەگەڵ ئە و تاوانە گە ورە یەى شارى هە ڵەبجەشدا دە بینین بە درێژاى 22 ساڵى ڕابووردووى دە سەڵاتى كوردى وەك پێویست و وەك شارێكى كارە سات بار ئاوڕى لێنەداوە تەوە و پەراوێزى خستوە تەنانەت وەك شارێكى ئاسیش سەیرى نەكردووە وخزمەتگوزارى پێشكە ش نەكردووە ئە مە یە گرفتە كەى هە ڵەبجە هە ربۆیە من پێم وایە هەڵەبجە بشكرێتە پارێزگا هیچ لە مە سە لە كە ناگۆڕێت و شتێكى ئە وتۆ بە هەڵەبجە نا بەخشێ و22ساڵى ڕابووردوو چۆن بوە هەروادەبێت و چى بۆ كراوە هەر ئەوەى بۆدەكرێ چونكە مەسەلە كە تەنها گۆڕینى ناوە وهیچى تروتەنیاگۆڕانێكى ڕێزمانیە وهیچى ترو گۆڕینى ناو هیچ شتێ لە و ئە دایەى حكومەت و دە سەڵات ناگۆڕێ سە بارەت بە هەڵەبجەوكێشەكانى هەڵەبجە نەك هە رچارە سەر ناكات بە ڵكو زیاترو قووڵترى دەكات زامەكان و ئازارەكانى هەڵەبجە نەك هەرساڕێژناكات بەڵكوبەڵكو زامەكان زیاتر دەكولێنێتەوە وئازارەكان سەختر دەكات من پێم وایە تەنها گۆڕینى ووشەى قەزایە بە پارێزگا وگۆڕینى كورسى ودەسەڵاتە بە كورسى و دەسەڵاتى زیاتر وفراوانترو پاوانخواز تروهیچى تر من دەڵێم هەڵەبجە نەك بكرێتە پارێزگا بەڵكو بكرێتە پایتەختى هەرێمیش هیچ لە مەسەلە كە ناگۆڕێ بۆ یە هەڵەبجەو هەڵەبجەیەكان بەهرە مەند نابن لەخێرو بێرى بە پارێزگاربوون بەڵكو ئەوە تەنیا دە سەڵات و حیزبە لەخێرو بێرە كەى دەخۆن كۆمەڵێ بەرپرسى ئیدارى حیزبى دەسەڵاتدار وكۆمەڵێ خەڵكى هەلپەرست وبەرژەوەندخوازكورس و پۆست وەردەگرن و بەسەر هەڵەبجەوە ورگیان زل دەكەن و دەبنە سەرمایەدارارو باخ و كۆشك و ڤیلا دەكڕن و دروست دەكەن هەموو خێرو بێرەكە بۆخۆیان و هە موو مەینەتى و بێ مافى و نەدارى و بێ خانە ولانەیى و بێكارى و نەگبەتى نە هامەتى یەبۆ خەڵكى شارەكەیە وهەرلە ئێستاوە ئەوانە ململانێیانەو خەون بە بوون بەپارێزگارەوە دەبینن ئەمە ناوەرۆك و كرۆكى مە سەلەكەیە و هیچى تر من پێم وایە خەڵكى هەڵەبجە لە م پرسەدا سوود مەند نابێت بەڵكو زەرەرمەند دەبێت هەر بۆیە من پێم وایە كێشەى هەڵەبجە كێشەى بوون بە پارێزگا نیە وئەو پرسەش كێشەكانى هەڵەبجە چارەسەر ناكات لەڕاستیدا كێشەكانى خەڵكى هەڵەبجە وەك هەر شارێكى ترى كوردستان كێشەى نەبوونى خزمەتگوزاریە ..كێشەى نە بوونى ژیانێكى مەدەنیانەى ئینسانیانە خۆشگوزارانانەیە كێشەى هەڵەبجە نە بوونى ئازادى و پێشێلكارى مافە كانى مرۆڤەو بەر تەسككردنەوەى ئازادى بیرو ڕادەربڕینە ..كپكردنى دەنگى ئازادە وكوشتنى توانا ەسربەخۆكانە و نەبوونى یەكسانیە وپلە دووى ژن وستەمى ژنانەوهەبوونى ناعە دالەتى وگەندەڵیە نە بوونى كارو كارە باوئاوە نەبوونى هۆڵى گە ورەیە ونەبوونى شوێن و جێگاى تەرفیهی تایبەتە بۆ گەنجان بۆ مناڵان بۆ ژنان ئە مانەو چەندەها مافى ترى سەرەتایى ئینسانى 22ساڵە حسابى شەهیدتان كردوە بۆ خەڵكى زیندوى ئەم شارە ئەم شارە چیتر شەهید نیە بەڵكو زیندووە و پڕپڕیەتى لە ئینسانى زیندوو ئە م ئینسانە زیندوانەى ئەم شارەش وەك هەر ئینسانێكى زیندووى سەر ئەم زەوبە پێویستیان بە ماف و ئازادى و یەكسانى و دیموكراسى هەیە پێویستیان بە نان و كار و دەرمان و خانوووژیانێكى خۆشگوزەرانەو مەدەنیانە هەیە وپێویستیان بەئاو نەوت و كارە با هەیە وبەكورتى پێویستیان بە هەموو خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكان هەیە پێویستیان بە وەیە وەك ئینسان بژین وئازادبن خەڵكى هەڵەبجە ئەم ماف و داواكاریەیان هەیە جائیتر هەڵەبجە ئۆردوگابێ گوندبێ ناحیەبێ..فەزابێ ..پارێزگابێ..پایتەخت بێ هەر ئەم ماف و داخوازیانەى هەیە و هەرئەم ماف و داخوازیانەى دەبى ودەوێَ بەلاى منەوە دروستكردنى چەند كارگەیەك ..دروستكردنى هۆڵێكى هونەرى..دروستكردنى چەندپاركێك..دروستكردنى چەند ناوەندێك بۆ گەنجان و مناڵان وژنان زۆر لە پاریزگابوون گرنگ ترەوه ..ئازادى و یەكسانى وعە دالەتى كۆمەڵایەتى وكەرامەتى ئینسانى زۆر لە پارێزگابوون گرنگترو گەورە ترەو نان و كاروخان و و مافى ئینسانى وژیانى خۆشگوزەرانە ى پڕخزمەتگوزارى زۆر لە پارێزگا بوون گرنگنرو گە ورەترە ڕاستە بوون بەپارێزگا خەونێكى دێرینى هەڵەبجەییەكانە بەڵام ئەم خەونە ئە وخەونە نایەنێتە دى كە هەڵەبجەییەكان لە هزرو دڵیاندا وێنایان كردووە ئەم خەونە تەنیا خەونێكى مەعنەوى وعاتفیە دەتوانێ لەڕوى ڕۆحى ودەرونیەوە كەمێك ئارامى وئۆخژن بە هەڵەبجەییەكان ببەخشێ ئە ویش بۆ ماوەیەكى كاتى كە م وكورت و بەڵام لەسەر زەوى واقیع ناتوانێ هیچ ماف وخۆشگوزەرانیەكى ئینسانیان پێ ببەخشێ هەڵەبجەییەكان خەون بە دونیایەكى باشتروژیانێكى شیاوى ئینسان وخۆشگوزەرانەوە دەبینن بەڵام بەپارێزگاربوون ئەو خەونەیان نا یەنێتەدى وەك پەندە كوردیەكە پارێزگابوون (ناوى زل و دێ ێ ى وێران) ە جا بۆ گەیشتن بە خەونەكانیان تەنیا ڕێگەچارە ئەوەیە كە لە ڕێ ى خەباتى مەدەنیانەو شارستانیانەوەدوورلەتوندتیژیەوە فشاربخەنەسەر دەسەڵات كە خەون وداواكارى و مافە ئینسانیەكانیان بێتە دى و ماف و ئازادیش هەرگیز نەدراوە هەمیشە سەندراوە خەڵكى هەڵەبجەش دەبێت ماف و ئازادى لەڕێى خەباتى جەماوەریەوە لە دەسەڵات بسەنێت چونكە ئەم دەسەڵاتە دەسەڵاتى خەڵك نیە بەڵكو دەسەڵاتى حیزبە وخەونى دەسەڵات و خەونى خەڵكى دووخەونى جیاوازن بە داخەوە ئەمڕۆ زۆرێك لە ئەدیبان و هونەرمەندان وڕوناكبیران و خەڵكى شارى هەڵەبجە خەونەكانیان گرێداوە بە پرسى بەپارێزگابوونەوە وزۆر خۆش حاڵ وخۆش خەیاڵ ومتەوەهمن بە و پرسە من پێم وایە دەسەڵاتێك بەجدى بیەوێت خزمەت بەخەڵكى بكات گوێ ناداتە ئەوەى ئەمە كوێرە دێیە ناحیەیە قەزایە پارێزگایە پایتەختە وهیچ جیاوازیەك ناكات كێشەكە ئەوەیە ئەم دەسەڵاتە نایەوێت خزمەت بەخەڵكى بكات تەنیا خزمەت بەدەسەڵات و حیزبەكەى و بەرژەوەندیەكانى خۆى دەكات بۆیە من هیچ هیواو ئومێدو خەونێك بە پرسى پارێزگاربوونەوە نابەستمەوە چونكە ئە وخەونە خەونێكى زڕو بێ بەرهەمە بۆ هەڵەبجەییەكان بەڵام بۆ دەسەڵات و حیزبەكەى خەونێكى پڕبەرهەم وبەروبوومە ئەم پرسە ئامانج لێ ى كپ كردنى ناڕەزایەكانى خەڵكى هەڵەبجەیەوبێدەنگكردن و فریودانیانە وهەروەها بانگەشە یەكیشە بۆ هەڵبژاردنەكانى داهاتووى عێراق هەم لەلایەن دەسەڵاتى كوردى و هەم لە لایەن دەسەڵاتى عێراقەوە دیارەحكومەتى عێراق دواى تیپََِپەڕبوونى 10سا ڵى دەسەڵاتى تا ئێستا نەیتوانیوە قەرەبووى زیانەكانى خەڵكى ئەم شارە بكاتەووتەنانەت ئە وڕۆژە بكاتە پشوو ئیتر دەبێت چ هیواوخەونێك بەپارێزگابوونەوە گرێدەین .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)