کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بیست و پێنج دزه‌که‌ی لیستی گۆڕان‌‌ !

Wednesday, 24/02/2010, 12:00


نازناوی "دزی ده‌ست پاک" بۆ یه‌که‌م جار له‌ پێنوسه‌که‌ی "ئه‌نتۆنی چێخۆف" ه‌وه چاوی به‌ جیهانی هونه‌ر هه‌ڵهێناوه‌، دڵنیا نیم که‌ پێش چێخۆف، نوسه‌رێکی دیکه‌ نازناوی دزی ده‌ست پاکی به‌کارهێنابێت، به‌ڵام له‌وه‌یان دڵنیام که‌ چێخۆف ئه‌و نازناوه‌ی له‌ ڕۆبین هوده‌وه‌ وه‌رگرتوه‌، ڕۆبین هود دزێکی به‌ریتانی بوو، له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی دوانزه‌. ڕۆبین چه‌ته‌ی و دزی ‌کرد، به‌ڵام ڕۆبین، ته‌نها ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ده‌ڕوتانده‌وه‌و ڕاوڕوته‌که‌شی بۆ خۆی هه‌ڵنده‌گرت، به‌ڵکوو ده‌یبه‌خشیه‌ سه‌ر هه‌ژار و نه‌داران.
له‌ زمان و تۆره‌ی کوریدا، چه‌ته‌ به‌که‌سێک ده‌گوتری، که‌ که‌سانی دیکه‌ له‌ لا رێگاکاندا ڕووت ده‌که‌نه‌وه‌ یا سامان و بونه‌کانی که‌سانی دیکه‌ ده‌دزن و بۆخۆیانی ده‌به‌ن.
له‌ ئه‌نجامی هه‌ژاری و نه‌داریدا، خه‌ڵک په‌نا بۆ چه‌ته‌ی ده‌بات، چه‌ته‌ی پێشتر به‌ربڵاوبوه‌ له‌ناو کۆڕو کۆمه‌ڵانی جیهانیدا، هه‌روه‌ها له‌ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریشدا به‌هه‌مان شێوه‌ باوی بوه‌و به‌ شانازی یان وه‌ک ناوه‌باویه‌که‌ی کارێکی جوانمێرانه‌و جێگانی شانازی بووه‌.
ئه‌وانه‌ی که‌ چه‌ته‌ییان پێنه‌کراوه‌، ئێواران شانی خۆیان ئارداوی کردوه‌، تا له‌ دیوه‌خانه‌کاندا شانازی پێوه‌بکات، تا بورهانی کات که‌‌ ئه‌ویش ده‌توانێت دزی بکات، بۆیه‌شانی خۆی پیشان داوه،‌ مانای وایه‌ که‌‌ ئاردی دزیوه‌.
ئه‌مڕۆ خه‌ڵک به‌ئاستێکی دیکه‌ی ژیان گه‌یشتوه‌، که‌مێک بوژاوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ چه‌ته‌ی کارێکی شه‌رم ئاوه‌ره‌، ئه‌مڕۆ زیاتر ته‌نها ده‌سه‌ڵاتداران، سه‌رۆک کۆماره‌کان،ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکه‌، چه‌ته‌یی ده‌که‌ن.
ڕۆژنامه‌ی به‌ربڵاوی سویدی ئافتۆنبلادتی ڕۆژی 26ی3ی2004 ناوی 10سه‌رۆکی‌ دز ده‌هێنێته‌وه‌ وه‌ک نموونه‌ی سه‌رۆکه‌ دزه‌کان،که‌ زۆرێک له‌و‌ سه‌رۆکانه‌ گه‌له‌که‌ی خۆیان توشی هه‌ژاری و نه‌دار کردوه‌و خۆشیان به‌ ملیارد دۆلار له‌ قوتی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیان دزیوه‌.

http://www.aftonbladet.se/nyheter/article201442.ab

هه‌رهه‌مان ڕۆژنامه‌ دووسێ ڕۆژێک پاشمه‌رگی ڕێبه‌ی ئازادیخوای فه‌له‌ستین، یاسر عه‌ره‌فات باس له‌وه‌ ده‌کات، که‌ سوها هاوسه‌ری یاسر عه‌ره‌فاتی کۆچکردو، مانگانه‌‌ 700000 کرۆنی سویدی پێگه‌یشتوه‌ له‌ یاسر عه‌ره‌فاته‌وه‌،سوهای هاوسه‌ر یاسر عه‌ره‌فات، ده‌مێکه‌ له‌ خانویه‌کی گرانبه‌های شاری پاریسی فه‌ڕه‌نسادا ده‌ژی. ئێستاش سوها هه‌وڵێ وه‌رگرتنی سامانه‌که‌ی یاسر عه‌ره‌فات ده‌دات، که‌ خۆی ده‌دات له 20 تا 30 ملیارد کرۆنی سویدی، له‌کاتێکدا، که‌ زیاتر له‌ کاتێکداله‌ %75 ی فه‌له‌ستینه‌یه‌کان به‌خۆراکی پاشماوه‌ی زبڵدانه‌کان هه‌روه‌ها یارمه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ککگرتوه‌کان ده‌ژین.

www.aftonbldet.se

بۆیه‌ ئێستا ده‌بێت جێگه‌ گۆڕکێ بۆ سه‌رۆک دزه‌کان بکرێت، فرناندۆی سه‌رۆکی پێشووی فلیپین به‌ دوه‌م دز و چه‌ته‌ ناسێندراوه‌ چونکه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت که‌ 5 تا 10 ملیاردی دزیبێت، هه‌روه‌ها پاڤلۆ لازه‌رینکۆ ته‌نها 114 تا 200 ملێۆن دۆلاری دزیوه‌ که‌چی به‌ هه‌شته‌م دزی گه‌وره‌ی جیهانی ناوداره‌، له‌کاتێکدا، به‌دڵنییه‌وه‌ ده‌وێرین بڵێین که‌ دزه‌ ساوا‌کانمان ئه‌گه‌ر بابۆ یا قوباد ده‌ هێنده‌ی هه‌شته‌م دزیان دزیوه‌.
بۆیه‌ ده‌بێت، جێگه‌ گۆڕکێ به‌ سه‌رۆکه‌ دزه‌ جیهانیه‌کان بکرێت.
به‌ پێوه‌ره‌ جیهانیانه‌ ئێستا، سه‌رۆکه‌کانی ئێمه‌ ئه‌گه‌ر یه‌که‌م دزی جیهانی نه‌بن ئه‌وه‌ دڵنیان که‌ دوه‌م هه‌ره‌ دزه‌ گه‌وره‌ی جیهان ده‌بن.
خۆشباختانه‌‌، 25 دزه‌ ده‌ستپاکه‌که‌ی گۆڕڕان له‌دایک بوون، خه‌ویان له‌ دزه‌ ناڕه‌سه‌ناکه‌ن زڕاندوه‌.
‌خۆشی له‌خۆمان، خۆشی له‌گه‌له‌که‌مان مژده‌ بێت بۆ نیشتیمان که‌ ئێمه‌ش 25 دزی ده‌ست پاکمان هه‌یه‌، مژده‌ که‌ نه‌ته‌وه‌که‌مان 25 ڕۆبین هودی هه‌یه‌.
بۆیه‌، هه‌ر ئێستا له‌کاتی نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌دا"هه‌دێس، خوای مه‌رگی" گرێکی1، ئه‌گه‌ر گازم بکات، به‌ڵێنبێت که‌دڵگران نابم و به‌ دڵشادیشه‌وه‌ ئاماده‌م، پێکێک شه‌رابی ئاڵی سووری له‌گه‌ڵدا ئاودی و بکه‌م.
چونکه‌ دوێنێ شه‌و22ی2ی2010 له‌ په‌رله‌مانه‌که‌ماندا25 دز"ڕۆبین هود"ئاسا، نه‌یان هێڵا که‌ پاشا توره‌که‌ زێڕکه‌ بدات به‌کۆڵی خۆیداو بۆ کۆشکی شاهانه‌ی خۆی ببات.
چونکه‌ 25 قاره‌مانه‌که‌ی په‌رله‌مان، له‌ ده‌رگای دوا خه‌ونی هه‌ژارانیاندا.
چونکه‌ 25 سواره‌که‌ی په‌رله‌مانمان، خه‌ونه‌ وه‌نه‌وشه‌ییه‌کانی جانه‌وه‌ره‌کانیان زڕاند.
چونکه‌ 25 ئارپیجی له‌شانه‌کانی په‌رله‌مان، زریانیان گه‌یانده‌ په‌رله‌مان.
چونکه‌ 25 ڕۆبین هودمان گه‌یشته‌ په‌رله‌مان.‌
چونکه‌ 25 پاڵه‌وانکه‌ی په‌رله‌مان سه‌لماندیان که‌ ئه‌وان ڕۆبۆت نین، به‌ڵکوو ئه‌وان به‌ڕاستی نوێنه‌ری خه‌ڵکن، پڕ به‌واتای ووشه‌.
دابا پێکه‌وه‌ بڵێین مژده‌، ڕه‌نجمان به‌ زایه‌ نه‌چوه‌، ده‌با پێکه‌وه‌ ئه‌و 25 دزه‌ ده‌ستپاکه‌ بکه‌ین به‌ ئارمی دوا قۆناغی تێکۆشانی گه‌لانی چه‌وساوه‌.
به‌پیویستیشی ده‌زانم، که‌ گه‌لی کورد به‌په‌ڕی توانایه‌وه‌ پشگیری له‌و قاره‌مانانه‌ بکات و پشوو نه‌دات، تا ته‌واوی بودجه بۆ تاک به‌تاکی گه‌ل ئاشکرا ده‌بێت‌
لێره‌و له‌وێ نوسه‌ره‌ ده‌رباره‌ییه‌کانی ده‌سه‌ڵات، به‌ناوی ئازادی ڕاده‌بڕین و سه‌کۆی ئازاده‌، گوتیان گۆڕڕان هه‌رباسی پاره‌ ده‌کات، هه‌ر بۆ پاره‌ش ئه‌و هه‌ریه‌یان ناوه‌ته‌وه‌وه‌.
پێشیان واته‌نی پاره‌ هه‌موو شتێک نیه‌، به‌ڵام پاره‌ ده‌توانێت، ڕێگربێت که‌ گه‌نجانمان نه‌بنه‌ قوربانی ده‌رییای ئێجه‌، پاره‌ ده‌توانێت کاره‌باو ئاو خۆ خه‌ڵک دابین بکات، ژیان ئاساتر بکات، ئازاری ژیان که‌متر بێت.
ئیتر، له‌ هاتنی "هادێس" چیده‌یکه‌ باکم نیه‌، دڵڕاوکێ نامگرێ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا پێشخۆیمبدات.

ئومێد ده‌که‌م که‌ گه‌لی کورد ئه‌و ڕوداوه‌ هه‌روا باساده‌یی وه‌نه‌گرێت، به‌ڵکوو به‌ پێویستی ده‌زانم که‌ گه‌ل ئه‌و 25 دزه‌ ده‌ستپاکه‌ پێشخۆی بدات و کۆڵان به‌کۆڵان نه‌سره‌وێ تا سامانی دزراوی گه‌ل به‌ ته‌واوی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گیرفانی گه‌ل.

هه‌دێس خوای مه‌رگی ئه‌فسانه‌ی گه‌رێکیه‌کانه‌، له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا زیاتر بخوێنه‌وه‌.

http://quran9.tripod.com/files/K.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە