لێكۆڵه‌ری دۆسیه‌كه‌ی شارلی ئیبدۆش تیرۆر کرا
Tuesday, 13/01/2015, 12:00
2436 بینراوە
بەداخەوە دوای هێرشەکەی سەر شارلی ئیبدۆ لە لایەن ئیسلامیە توندرەوەکانەوە ، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی لێکۆڵینەوەی لە دۆسییەکەش دەکرد کەناو هێرلك فریدۆیه و ته‌مه‌نی 45 ساڵه،لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەیدا لەلایەن ئیسلامیەکی توندرەوەی ترەوە تیرۆرکرا ، دواتر پۆلیس توانی لە هەمان شوێنی تاوانەکە تاوانبارەکە بکوژن ............ .
به‌پێی راپۆرته رۆژنامەوانییەکان، فریدۆ وه‌ك جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی كه‌تنی دادوه‌ری بۆ خزمه‌تگوزاریه هه‌رێمییه‌كان له لیمۆنج كاری كردوه.
کـــــێ بـــــاوەری بەو سیناریۆیە کــرد؟
بێگومان هیچ کەس باوەری نەکرد ،ئەی بە ناوە راستی هەوالەکە چۆنە؟
لێكۆڵه‌ری دۆسیه‌كه‌ی شارلی ئیبدۆ خۆی كوشت.
راگەیاندنەکانی فەرەنسا هۆکاری خۆکوشتنەکەی دەگێرنەوە بۆ ئەوەی ناوبراو له‌ماوه‌ی رابردوداو به‌هۆی كاركردنی زۆره‌وه لەکاتی لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی روداوی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گۆڤاری شارلی ئیبدۆ، توشی هیلاكی و گۆشه‌گیری بووه و فشاری دەروونی لە سەر بووە بۆیە خۆی کوشتووە.
ئەمەش جێگەی بــڕوانیە بە هیچ شێوەیەک ، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی لێکۆڵینەوەی لە دۆسییەی وا دەکات دەبێت ئەزمونی هەبێت بەئاسانی هیچ کەسێک ناکرێت بە لێكۆڵه‌ر لە دۆسیەیەکدا دەبێت بە جەندین قۆناغدا تێپەرێت ئەوسا دەکرێت بە لێكۆڵه‌ر بە تایبەت لە دۆسیەیەکی وا گرنگ دا کە جیهانی بە خۆیەوە سەر قالکردووە.
دەستەی نیشتمانی ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی فه‌ره‌نساش هەوڵەکەیان پشتڕاست كردوه‌ته‌وه کە لێكۆڵه‌ری دۆسیه‌كه‌ی شارلی ئیبدۆ خۆی كوشتووە ،وەک پێشتر باسمکرد هۆکارەکەی دەگەرێننەوە بۆ هیلاكی و گۆشه‌گیری و فشاری دەروونی .
لە کوردی‌دا پەندێک هەیە دەڵێت (ئەم ماستە بـێ مـوو نــیـە).
ئەم پینەوپەرۆیەی دەزگا ئەمنیەکانی فەرەنسا دەیکەن بۆ ئەم ڕووداوە بەهیچ شێوەیەک راست نیە ناچێتە ئەقلەوە ،پێموایە ئەم کارە ناشرینە لە سەر پایەکانی ئەم بنەمایە ئەنجامداوە کە دەڵێت :ئەو ئازارەی دەیچێژم هیچ نیە لە چاو ئەو دەستکەوتەی بەهۆی چەژتنی ئەم ئازارەوە دەستم دەکەوێت.
بێگومان ئەم ڕووداوەش وەک ڕووداوەکەی یانزی سێپتەمبەر پڕ پـڕە لە گومان.
نهێنیه شاراوه و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی رووداوه‌كانی فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامه.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی فه‌ره‌نسا، بڵاویانكرده‌وه: دوای بوونی چه‌ندین گومان له‌سه‌ر هێرشه‌كانی پاریس و له ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن چه‌ندین رێكخراوه‌وه، رووداوه نهێنیه‌كانی پشت ئه‌و هێرشه به‌رده‌وامه.
باس له‌وه‌شكراوه: یه‌كێكی تر له‌و رووداوانه ئه‌وه‌یه كه لێكۆڵه‌ری رووداوه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی "شارلی ئیبدۆ" دوای ئه‌وه‌ی چاوی به كه‌سوكاری زۆربه‌ی قوربانیه‌كان كه‌وتووه، له رووداوێكی نادیاردا خۆی كوشتووه.
به‌پێی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی رایگه‌یاندن: له‌و نهێنیانه‌ی تری رووداوه‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی هێرشبه‌ران به‌كاریان هێناوه له‌سه‌ره‌تای گرته ڤیدیۆكان ره‌نگێكه و له‌كۆتاییدا ره‌نگێكی تره، هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كه‌دا فیشه‌كێك ده‌نرێت به‌سه‌ری یه‌كێك له پۆلیسه‌كانه‌وه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت دڵۆپێك خوێنیش نابینرێت.
لای خۆشیه‌وه كه‌ناڵی "فه‌ره‌نسا 3"، ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه: ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه كردووه ناوی "هێرلك فرێدۆ"ی 45 ساڵان بووه، به‌دواداچوونێكی وردی كردووه بۆ هێرشه‌كان، به‌ڵام له نوسینگه‌كه‌ی خۆیدا فیشه‌كێكی ناوه به‌سه‌ری خۆیه‌وه‌و خۆی كوشتووه.