کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یه‌کێک له‌ مه‌بده‌ئه‌کانی به‌رزانی نه‌مر (درۆکردن)

Tuesday, 30/07/2013, 12:00

1263 بینراوە


به‌ راست ئه‌م خه‌ڵکه‌ سه‌یرن. زۆریان هه‌ر قسه‌ دەکەن هیچیان لێ سەوز نابێت.. گرنگ ئه‌وه‌یه‌ کرداری له‌گه‌ڵ نه‌بێ. پێشینان نه‌یان وتوه‌ "ده‌ست به‌ کڵاوه‌که‌ته‌وه‌ بگره با نه‌یبات"؟‌‌
ئه‌مڕۆ زۆر با‌سی ئه‌م سه‌رۆکی هه‌رێمه‌ ئه‌که‌ن. توڕه‌ن لێی، قینیان لێیه‌تی به‌هۆی ره‌فتاره‌که‌یه‌وه‌ یان کوێرانه‌ به‌رگری لێ ئه‌که‌ن و ئه‌ڵێن که‌ ناوت هێنا، ئه‌بێ ده‌ستنوێژت هه‌بێ. زۆریان ئاوڕ له‌ رابردوی ناده‌نه‌وه چونکه‌ مێژوو به‌لایانه‌وه‌ بێبایه‌خه‌، پیاوه‌کانی هه‌ر به‌ لای مه‌سه‌له‌کانا ناچن، به‌ زاری ساده‌ و هه‌رزان له‌ روکه‌شدا وشه‌ ریز ئه‌که‌ن، وه‌ک دڵسۆز و سه‌رۆکپه‌رست پاکانه‌ ئه‌که‌ن، هه‌روه‌ک شاره‌زایان و مێژوونوسان هیچیان نه‌وتبێ و ئه‌وان به‌ راستی قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌میش.
ئه‌م سه‌رۆکه‌، خوا هه‌ڵناگرێ نه‌ باسی خۆی ئه‌کا و نه‌ مرۆڤی ئه‌م هه‌رێمه‌. نه‌ بای دیوه‌ و نه‌ باران. ئه‌رێ خه‌ڵکینه‌ چ باسه‌؟ نازانن مه‌سعودی مه‌لا مسته‌فا له‌ کوردستانی ئێران سه‌رۆک جاش بوو، له‌گه‌ڵ کاکه‌ ئیدریسی هه‌رده‌م زیندوودا به‌ قۆنته‌رات له‌ دژی حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ شه‌رایان بۆ سوپای پاسداران ئه‌کرد؟ ئه‌م خه‌ڵکه‌ سه‌رۆک جاشێکیان وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌یان هه‌یه‌ و ناپرسن چۆن هێشتمان ببێ به‌ سه‌رۆک، ئه‌ی چۆن ئه‌وێرێ باسی پێشمه‌رگه‌ بکا. له‌ که‌رامه‌ت ناپرسن. ئیتر چۆن وه‌ک سه‌رۆک جاش چه‌ندین ئه‌نفالچی و ژن و پیاوی بێویژدان و بێئه‌خلاقی ئه‌م وڵاته‌ له‌ خۆی کۆناکاته‌وه‌. یه‌کێک
له‌ مه‌بده‌ئه‌کانی رێبازی به‌رزانی نه‌مر بۆ کوڕه‌که‌ی. هه‌رچییه‌ک بڵێی بایه‌خی نییه‌. که‌واته‌ بۆ به‌ هه‌وه‌سی خۆی باسی دیموکراتی نه‌کا؟ ئه‌ڵێ شایه‌تمان به‌ باوکم و له‌به‌ر خاتری ئه‌و به‌ منیش بێنن، ئه‌ڵێ که‌س له‌ سه‌رووی یاساوه‌ نیه‌، ئه‌ڵێ که‌ی ویستتان لام به‌رن، به‌ڵام به‌ ده‌ست و پێوه‌نه‌کانی ئه‌ڵێ بم په‌رستن، وا بکه‌ن گه‌لیش بم په‌رستێ، ئه‌رێ ئه‌زانن ئه‌وه‌ی شایه‌تمان به‌ به‌رزانی نه‌هێنی نابێ به‌ پارتی! پیاوه‌کانی بۆ ئه‌وه‌ی خۆشبویسترێن، سه‌رۆک لێیان رازی بێ، ئه‌ڵێن حه‌کیمه‌، له‌ خۆیانه‌وه‌، چونکه‌ له‌م لا و لا وشه‌ی حه‌کیمیان بیستووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پیره‌ خێڵه‌کیه‌ به‌ راستی حه‌کیم بوایه، له‌ناو که‌س و کاره‌که‌یا جامانه‌ی سوری ئه‌به‌ست و وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم جامانه‌ی ڕه‌شی ئه‌به‌ست چونکه‌ زۆربه‌ی کورده‌ جامانه‌ به‌سه‌ره‌کان جامانه‌که‌یان ڕه‌شه و ئه‌ویش به‌ حساب سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌یانه‌‌. ئه‌و پیاوه‌، کوڕه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا، رێزیان لێ ناگرێت. پارتیه‌کان دنیایه‌ک درۆیان دروست کردووه و به‌و درۆیانه‌ ئه‌ژین‌،‌ چونکه له‌به‌ر مشه‌خۆریان‌ نامه‌منونن، قه‌ت نایانه‌وێ بزانن (زۆریان چاک ئه‌زانن) ئه‌گه‌ر مام جه‌لال نه‌بوایه‌، سه‌رۆک و بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌ که‌ره‌ج پیر ئه‌بوون، مامه‌ی ترسنۆک و خێڵ په‌رست‌ کردنی به‌ شت، به‌ڵام نامه‌منونن، ئه‌گه‌ر به‌ویژدان بونایه،‌ قه‌بره‌که‌ی مام جالالیان ئه‌کرد به‌ مه‌رقه‌ و قه‌بره‌کانی مه‌لا مسته‌فا و کاکه‌ ئیدریسی هه‌میشه‌ زیندوویان ئه‌خسته‌ خانه‌ی مێژووه‌وه‌، ئه‌چونه‌ سه‌ر قه‌بره‌که‌ی مام جه‌لال و نزایان ئه‌کرد {هۆ مامی مه‌زنمان ئێمه‌ هه‌ین چونکه‌ تۆ ویستت ئێمه‌ هه‌بین، هه‌زار درود له‌ گۆڕه‌که‌ت. هه‌موو ناز و نیعمه‌ت له‌ چاوی تۆ ئه‌ناسین}. به‌ڵام چونکه‌ بێئه‌خلاقن، له‌وانه‌یه‌ بڵێن مام جه‌لالمان زۆج کرد. پیاوی ترسنۆک ناوه‌که‌ی به‌ خۆیه‌وه‌یه‌، که‌ی ئازایه‌تی له‌ده‌ست دێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماده‌ بێ جاشێتی بکا به‌ پێشمه‌رگایه‌تی، ئیتر چۆن غیره‌ت ئه‌کا ڕوو به‌ ڕووی راستی بێته‌وه‌. ئه‌و هه‌ر درۆ ده‌کا و پیاوه‌کانی ده‌یجونه‌وه‌. سلێمانی له‌ده‌ست چووه‌، کوردستانی باکوری به‌ پ.ک.ک و مۆدێرنێتی ئه‌وێ له‌ده‌ست چووه‌، کوردستانی خۆهه‌ڵات دوژمنێتی به‌هۆی خیانه‌ته‌کانی باوکی و خۆی و کاکه‌ ئیدریسه‌وه‌، سێ حیزبی هه‌یه‌ که‌ گرنگترینیان پژاکه‌، کوردستانی خۆرئاوا به‌ ده‌ستی خوشکه‌ پارتی پ.ک.که‌وه‌یه‌، له‌ بادینان زۆر عه‌شیره‌ت دوژمنین و هه‌موو پارته‌کانی هه‌رێم له‌وێ پێگه‌یان هه‌یه‌، ئه‌ی پیاوه‌کانی چی ئه‌ڵێن! تۆقیون و به‌رده‌وام چه‌نه‌ ئه‌یه‌ن که‌ سه‌رۆکی هه‌موو کوردستانی گه‌وره‌یه‌! . لایه‌نگرانی هه‌ر گوێی پێنایه‌ن. هۆکه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌یان ژێنێ؟ له‌ رقی یه‌کێتیه‌ سنگ ده‌رپه‌ڕیوه‌کان وا ئه‌که‌ن و ئه‌مڕۆ تۆڵه‌یان لێ ئه‌که‌نه‌وه‌؟ ئینجا ماوه‌یه‌که‌ خه‌ریکه‌ شولی لێ هه‌ڵئه‌کێشن و ته‌زویری نهێنی هه‌بژاردن ئه‌که‌ن به‌ ئاشکرا، ئه‌یانه‌وێ سنوقه‌کان له‌ سه‌نته‌ری شاره‌کانا بژمێررێن. تۆقیون و له‌تاوا شه‌ڕ به‌ دنیا ئه‌فرۆشن. تۆقیون و هه‌ر ئه‌ڕێسن که‌ گه‌وره‌ترینن له‌ هه‌رێمی کوردستانا. ئه‌مه‌ به‌رجه‌سته‌ی دووه‌م مه‌بده‌ئی رێبازی به‌رزانی نه‌مره‌ که‌ وشه‌ و تڕ یه‌ک واتایان هه‌یه‌، یه‌که‌م مه‌بده‌ئ وه‌ک وتم شایه‌تمانه‌ به‌ به‌رزانی. ئه‌مه‌ و دیموکراتی کوجا مه‌رحه‌با. خه‌ڵکینه‌ ئه‌مانه‌ به‌ چه‌ک نه‌بێ ناڕۆن.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)