وه‌به‌رهه‌مهێنان له حکومه‌ته‌که‌ی کوردا
Friday, 08/07/2011, 12:00
خێر و به‌ره‌که‌تی سامانی نه‌وت بارودۆخی میلله‌تی کوردی بوژاندوه‌ته‌وه، به هه‌رحاڵ بۆ بازنه‌یه‌کی دیادریکراو. له هه‌مان کاتدا له لایه‌کی تریش نه‌زانان ئابووری میلله‌تی کوردیان روخاند و ژێرخانی ئابوری کورد هه‌ره‌سی هێنا. جارێکی تر خه‌رکی بیناکردنهوهین به شێوه‌یه‌کی عه‌فه‌وی و هه‌ره‌مه‌کی بێ ئه‌وه‌ی مۆدێل و به‌رنامه‌یه‌کی ئابووری دیاریکراو هه‌بێت بۆ گه‌شه‌کردنی ئابووری.(ئه‌وه ده‌که‌ن که پێیان ده‌گووترێ). دوای شاییلۆغانی لیبرالیزم که‌وتوون که پێیان گووتراوه، بێ ئه‌وه‌ی بزانن چییه و چۆن له‌سه‌ری ده‌ڕۆیت!!. بێگومان هه‌روا نابێت و ده‌گۆڕێت چونکه ئه‌مڕۆ له دوو سێ ساڵ پێش باشتره و فێری شت بوون و فێری شتی تریش ده‌بن. 20 تا 50 ساڵی ده‌وێت تا کادیری ئابووری دروست ده‌بێت.
لیبڕالیزم فه‌ڕی هه‌یه و ماڵوێرانیشی هه‌یه. ئه‌وه‌ی ئه‌رکی حکومه‌ته ئه‌وه‌یه به قازانجی میلله‌ت بیخاته گه‌ڕ. حکومه‌تی کورد و کورد له‌مه‌دا زۆر کۆڵ و ته‌مه‌ڵه. ئابووری مۆدێرن جیاوازه له‌گه‌ڵ ئابووری هه‌زار ساڵ پێش . روونکردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌کی ساده: بازرگانێکی کۆن کاریگه‌ری له‌سه‌ر تاکی کۆمه‌ڵگا نه‌بوو، به‌ڵام کۆمپانیا و کارگه‌یه‌کی ئه‌مڕۆ کاریگه‌ری له‌سه‌ر تاکی کۆمه‌ڵگا هه‌یه و بژێوی ژیانی هه‌زاران که‌سی له‌ده‌ستدایه. جا بۆیه پاراستی کۆمه‌ڵگا بووه به به‌شێک له ئابووری و ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت که پێی ده‌ڵین Social protection .
لێره‌دا کات به‌فیڕۆدانه لاپه‌ڕه له‌سه‌ر ئابووری بنووسرێت چونکه هیچ که‌ڵکی نابێت. ده‌چم باسی شتی عه‌مه‌لی و واقیع ده‌که‌م. خهرافهی وه‌به‌رهه‌م هێنان له کوردستان: کوردستان کراوه به بازاڕێکی سه‌رفکردنی که‌ره‌سه‌ی وڵاتان(بێگومان ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌بێته بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری و باری ژیان). له راستیدا ته‌نها وه‌به‌رهه‌مهێنان له مه‌جالی نه‌وت هه‌یه ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که قازانجێکی بێ شوماری زۆری هه‌یه و به ماوه‌یه‌کی که‌م سه‌رمایه‌که‌ی ده‌رده‌هێنێته‌وه، بۆ خانووبه‌ره‌ش هۆی خۆی هه‌یه که هه‌رچی روو بدات هه‌روه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وه و ده‌خلی خۆی ده‌بێت، به‌ڵام بۆ کارگه‌یه‌ک شتێک روو بدات ده‌وه‌ستێت و سه‌رمایه‌که‌شی له‌کیس ده‌چێت. چونکه وه‌زعی کوردستان سه‌قامگێر نیه و نازانرێت 10 ساڵی تر چی رووده‌دات و که‌سیش و کۆمپانیاش له جیهاندا پاره‌ی خۆی ناخاته ناو ئاگره‌وه.
حکومه‌تی کوردستان له‌م رۆژانه‌دا یاسایه‌کی ده‌رکرد، که هه‌رچی ده‌رچوی زانکۆیه کاری نه‌بێت مانگی 150000 دیناری ده‌ده‌نێ. هۆکاری یه‌که‌می ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه تا گه‌نجه‌کان له ناڕه‌زایی دوور بخه‌نه‌وه و هۆکه‌شی له ترسی خۆپیشاندانه‌کانی مانگه‌کانی رابووردوو بوو.
من مژده‌یان ده‌ده‌مێ، من دڵنیایان ده‌که‌مه‌وه که ناتوانن کار بۆ ده‌رچوانی زانکۆکان بدۆزنه‌وه یا بۆ دانیشتوان بدۆزنه‌وه، شته‌که و کێشه و گرفته‌که زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که له خه‌یاڵی ئه‌واندایه و ئه‌قلیان بۆی بڕوات. ساڵێکی تیرش 10 هه‌زار که‌سی تر له زانکۆکان ده‌رده‌چن و ده‌چێته سه‌ر ئه‌و ژمارانه، ساڵی دوایش 10 هه‌زاری تر، ساڵانی تر هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت. ئابووری کوردستان نه ئه‌و میکانیزمه‌ی تێدایه، نه نه‌خشه‌ی ئابووری بۆ داڕیژاوه که دینامیکی دروست بکات تا ئابووریه‌که‌ی توانای ئه‌و گه‌شه‌یه‌ی هه‌بێت که هه‌لی کار بۆ ئه‌و ژمارانه دروست بکات. جا بێگومان ئه‌مه (خێو)ێکه له‌سه‌ر شانی حکومه‌ت، به‌خودێ زۆر شت ماوه فێری ببن!!!. گه‌ر من یا کوردێکی تر بچێت به‌رنامه‌یه‌کی مه‌عقول بخاته به‌رده‌ست که‌س گۆی لێناگرێ، ده‌چن رێکخراوی کاری جیهانی ده‌هێنن. میلله‌تێک ده‌بێت توانای میلله‌ته‌که‌ی خۆی بجاته گه‌ڕ چونکه دڵسۆزی میلله‌ته‌که‌یه‌تی، ئه‌وه‌تا یۆنان مل نادات بۆ مه‌رجی بانکی نێو ده‌ڵه‌تی، وڵاته و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌یه.
((جا گریمان گه‌ر رێکخراوی کاری جیهانیش بێت و یارمه‌تیان بدات و((((ورکشۆپ))) یان بۆ بکاته‌وه!!!!!!. هه‌ر وه‌کو یارمه‌تی بانکی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت که یارمه‌تی باشووری سودان ده‌دات بۆ دۆزینهیهی کار، کوڕێک هه‌ر له خۆیان که له ئه‌سیوپیا له بانق کاری ده‌کرد و هێناو کردیان به نوێنه‌ری خۆیان له باشووری سودان، بۆ کار دۆزینه‌وه یاری (زۆرانبازی) دروستکردوه و ئه‌وه‌ی که دێت ته‌ماشای بکات ده‌بێت پاره بدات، له ساحه‌یه‌کی خۆڵاوی و به دار په‌رژین کرابوو، که‌س پاره‌ی نه‌ده‌دا)) .
دیراسه‌ی بابه‌ته‌که نه‌کراوه، به‌س تۆزێک ووردبین بیت، گه‌وره‌ترین که‌رتی وه‌به‌رهه‌مهێنان له کورستان که‌رتی (مێدیا) و رۆژنامه‌گه‌ریه. گه‌وره‌ترین گه‌شه‌ی کردوه. ته‌ماشا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه بکه که له‌و مه‌یدانه کارده‌کات. ئه‌م ره‌سمه‌ی خواره‌وه زۆر مانا به‌خشه. ته‌ماشای ئه‌و منداڵه بکه‌ن که پێان ده‌ڵین رۆژنامه نووسی کوردستان که چاوپێکه‌وتنی رۆژنامه‌وانی ده‌کات، له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئینسان ده‌بێت ئاستی مه‌عریفی چه‌ند بێت و چه‌ند مه‌عریفه‌ت بۆ خوێنه‌ری رۆژنامه بڵاوبکاته‌وه!!.
شه‌خسه‌که‌ی تر هیوا ئه‌حمه‌ده لێپرسراوی لابراوی کۆنی لقی چواری پارتی ، ته‌ماشای سه‌عات و موستیله‌ی ئاڵتونی ده‌ستی بکه‌ن و ئه‌و مێزه‌ی له پشتیه‌وه دانیشتوه و کورسی چه‌رم و قایش!!!، ئه‌وه له ئیداره‌ی حاکمی موتڵه‌ق ده‌کات، ئه‌وه مێزی ره‌ئیس جمهور و شتی وایه. که ئه‌و ته‌نها لێپراسراوی رێکخراوی حیزبه له شارێکدا. من له ئه‌وروپا چومه‌ته کن لێپرسراوی رێکخراوی حیزبی گه‌وره‌ی سه‌رده‌سه‌ڵات له شاری یه‌ک ملیۆنی، ته‌نها مێزێکی چوارگۆشه‌ی ئاسایی هه‌بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند ره‌فه‌یه‌ک بۆ فایل و کتێب.
وه‌به‌رهه‌مهێنان له مه‌جالی مێدیا له کوردستان بێ شوماره و له ئه‌ندازه چووته ده‌ره‌وه. میلله‌تێکی 3 ملیۆنی ئه‌و هه‌موو رۆژنامه و گۆڤار و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایتی تێدایه، تا وای لێهاتووه بووه به سوخریات و هه‌ر حیزبه و هه‌ر کۆمپانیایه‌ک دروست بووه دێت ته‌له‌فزیۆن بۆ خۆی داده‌نێت. باشه چ بازاڕێک هه‌یه ئه‌مانه‌ی تێدا سه‌رف بێت و مه‌سره‌فه‌که‌ی دهربهێینێتهوه و کێ پاره‌ی تێ ده‌خات و بۆچی!!!((هیچ مێدیایه‌ک به‌شێوه‌یه‌کی واقیعی واقیعیت پیشان نادات به جۆرێک که چه‌واشه‌کاری له ئه‌ندازه دره‌چووه)) ((هه‌ر کۆمه‌ڵه جه‌ماوه‌رێک له ڕێگای مێدیاکانی حیزبه‌که‌ی واقیع ده‌بینێت، مێدیایه‌ک نیه واقیعی هه‌موو میلله‌ته‌که‌ت پیشان بدات))، موچه و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که حکومه‌ت و حیزب پاره‌یان ده‌داتێ و که له‌و مه‌جاله‌دا کار ده‌که‌ن چه‌نده!!!!، بۆ ئه‌م پاره‌یه به‌م شێوه‌یه سه‌رف ده‌کرێت .
ئه‌وه‌نده پاره‌که زۆره ته‌له‌فیزیۆن هه‌مووی ده‌خرێته سه‌ر سه‌ته‌لایت که پاره‌یه‌کی زۆری تێ ده‌چێت. سوخریاتی زه‌مانه‌ش ئه‌وه‌یه که ئه‌و هه‌رێمه و ناوچه‌یه و حکومه‌ته، وابزانم تاکه ناوچه و حکومه‌ته له جیهاندا که تۆڕی ناوخۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌رزه‌مینی نه‌بێت بۆ په‌خشی رادیۆ و ته‌له‌فیزۆن که هه‌موو ناوچه‌کانی دابپۆشێت. ئه‌و ته‌کنیکه‌ش، ئه‌وان نه ئه‌قلیان بۆ ده‌چێت نه له توانایاندا هه‌یه، به جۆرێک که خۆیان خاوه‌نی تۆڕی په‌خشکردنی رادیۆ و ته‌له‌فیزۆن له سه‌ر خاک و ناو میلله‌ته‌که‌یان بن ، وه‌ک هه‌موو وڵاتێکی تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست