چى سەعدى پیرەى گەیاندە لاى كاك نەوشیروان ؟
Friday, 06/02/2009, 12:00
1818 بینراوە
لە كۆبونەوەكەى دوكاندا كە بۆ هەردوو مەكتەبى سیاسى پارتى و یەكێتى و بە ئامادە بونى دوو سەرە مافیاكەى كورد بارزانى و تاڵەبانى سازكرا ، كۆمەڵێ بڕیار درا ، یەكێك ئەوە بوو سەعدى پیرە بچێتەلاى كاك نەوشیروان و تاڵەبانیش قسە لەگەڵ چوار حیزبەكە دا بكات ، وسەعدى چوە لاى كاك نەوشیروان یەكێك لەو قسانەى كە سەعدى بە كاك نەوشیروانى ووتبوو ئەوە بوو كە با كاك نەوشیروان بگەڕێتەوە ناو یەكێتى و وەكو جاران برا گەورە یە و هەر لێپرسراوەكەى جارانە و یەكێتى یەكێتى خۆتە ، كاك نەوشیروانیش پێى ووتبوو چۆن من بێمەوە ناو یەكێتى ، ئێوە چۆن لە ڕووتان دێت ئەم قسەیە بكەن هەتا ئێستاش ئەو كەس و كادرو ئەندامانەى یەكێتى كە سەردانى من ئەكەن ئێوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەكەن و دەریان ئەكەن ، هەتا ئێستاش ئەرسەلان بایز ئەوانە دەر ئەكات كە سەردانم ئەكەن ، ئیتر من چۆن بێمە وە ناویەكێتى ، ئەم هاتنەى سەعدى بۆ ئەوە نیە كاك نەوشیروان بێتەوە ناو یەكێتى ، بەڵام تەنها بۆ ئەوەیە كە لەم كاتى هەڵبژاردنەدا دەنگۆى ئەوە هەیە كە كاك نەوشیروان لیستى سەربەخۆى خۆى دەبێت ، بەشدارى كردنى ئەم پیاەوەش بە لیستى سەر بەخۆگورزێكى ترسناك و كەمەر شكێنە لە و لیستانەى تر ، بۆیە ئەیانەوێت بە هەر چیەك بێت قەناعەت بەو سەركردە یە بكەن یان واز لە لیستى سەربەخۆ بهێنێت یان بگەڕێتەوە ناو یەكێتى ،سەعدى داوا لە كاك نەوشیروان ئەكات بێتەوە ناو یەكێتى بەڵام داوا لە ئەرسەلان بایز ناكات واز لەو كارە قێزەونەى بهێنێت، هەتا ئێستاش ئەو كەسانەى هاتوچۆى لاى كاك نەوشیروان ئەكەن ئەخرێنە لیستى ڕەشەوە و یان بانگ ئەكرێن بۆ لێپرسینەوە و سزادان یان ئەبێت بەڵێن بدەن كە جارێكى تر هاتوچۆى ئەو گردە نەكەن ، هەتا ئێستاش لە مەكتەب و مەڵبەندو كۆمیتەكاندا بەو پەڕى هێزەوە دژایەتى ئەوانە دەكرێت كە خۆیان بە باڵى ڕیفۆرم دەزانن و هاتوچۆى لاى كاك نەوشیروانیش ئەكەن ، ئەبێت جارێ سەعدى بیر لەوە بكاتەوە گوێچكەى ئەرسەلان ڕابكێشێ و بڵێت واز لەم كارە بهێنە ، ئەو كادرو ئەندامانەى بونەتە ڕیفۆرمیش ترسیان لە دەركردن و لابردن و نان بڕین نیە ، بۆیە باشترین گورز لەم كاتەدائەوەیە كاك نەوشیروان سوربونى خۆى لە سەر ئەو لیستە سەربەخۆیە ڕابگەیەنێ و تا زووە كارى بۆ بكات ، لەو ڕۆژەشەوە دەنگۆى ئەو لیستە بڵاو بۆتەوە شەقامى كوردى خرۆشاوە و هەموو كەس لە هەموو چین و توێژەكان ، تەنانەت كەسانى سەر بە لایەنەكان پێیان خۆشە لیستێكى تر هەبێت ، سەعدیش بۆ ئەوە نەچۆتە لاى كاك نەوشیروان تا بیگێڕێتەوە تەنها بۆ ئەوە چوە ساردى بكەنەوە لەو لیستەى بە تەمایە هەیبێت ، بەڵام ئەو وەڵامەى كاك نەوشیروان سەعدى بە سەر شۆڕى ناردوە بۆلاى تاڵەبانى ئاغاى ..