کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پەیمانگاى هونەر تیامردووى سلێمانى یاخود ژوورە بچكۆلانە پڕ زانست و ئاوازەكەى دلێر حسین ؟

Monday, 16/02/2009, 12:00

1917 بینراوە


هەمیشە كۆمەڵگە كاتیًَك پێشكەوتن و بەرەو پێشچوون بەخۆیەوە دەبینێ , كە تاكەكانى لەناو خودى خۆیاندا هەست بە هەڵەكانى خۆیان بكەن , بەرامبەر یەكترى ڕاستگۆبن وە ڕاستیەكان نەشارنەوە .
من ناڵێم لەبەر ئەوەى ئاماژە دانم بەم بابەتە ڕاستە , ئیدى بەم نوسینەى من كۆمەڵگە بەتەواوى پێش ئەكەوێ و لە هەمو خەوش و پیسیەكان دا ئەماڵرێ .
بەڵام هیوادارم یەكێك بێت لە هەنگاوە ووریا كەرەوەكانى هەمیشەییم
لەڕاستیدا ئەمەوێ ئاماژە بدەم بە بەراورد كردنێكى ڕاستگۆیانە و خستنە ڕووى ڕاستى شتەكان وەك خۆى لە نێوان پەیمانگاى هونەرە جوانەكانى سلێمانى و پەیمانگا بچكۆلانەكەى (دلێر حسێن)كە (1) ژوورە ، وە مامۆستایانى پەیمانگا و مامۆستاى ناوبراو خۆى .
هیوادارم خوێنەرى ئازیزى ئەم نامەیە ڕاستیەكانم وەك خۆى لێ وەربگرێت و واتێنەگات من كوێرانە كارم كردووە بۆ شێواندنى شتەكان .

(م. دلێر حسێن) بەمانى ووشە هونەرمەندە ، ڕاستگۆیە ، هەمیشە و بەرامبەر هەەموو كەسێك بەبێ ترس ڕاو بۆچونەكانى خۆى دەدەبڕێت و ڕاشكاوانە قسە لەسەر هەموو ئەو شتانە ئەكات كە ئەیبینێت یاخود گوێبیستى ئەبێت .
وە كۆمەلێك شتى جوان وادەكات كە هەمیشە (دلێر حسێن) بەو پاكیە بمێنێتەوەو لە مامۆستایانى ترى هونەرى جیابكاتەوە.
بۆ نموونە : بڕواى تەواوى بەخۆى هەیە بەرامبەر بەوزانیاریە میوزیكیانەى كە پێیەتى , وە ئەمە وادەكات كە ناوبراو هیچ كات چۆك دانەدات بەرامبەر بەهەرشتێك كەبیڵێت ، بۆیە بەردەوام لەلاى كۆمەڵێك كەسى بێ تواناى نەشارەزا بەمیوزیك و ناتەندروست بەهونەر ناوبراو وەك كەسێكى قسە ڕەق و قسە ناخۆش دەردەكەوێت كە لەڕاستیدا ئەگەر هەركەسێك ئەم كەسایەتیە بناسێت تێدەگات كە ئەم قسانە زۆر دوورن لە ڕاستى كەسایەتى ئەم مامۆستایە .
یەكێك لەخاڵە جەوهەرییە جیاكەرەوەكانى ئەم مامۆستایە لە زۆربەى كەسایەتییەكانى تر ئەوەیە كە ئەگەر كەسێك شتى نەزانیبێت هیچ كاتێك موجامەلەى نەكردووە لەبەر ئەوەى مناڵى دەوڵەمەند بوبێت , یاخود مناڵى كەسایەتییەكى ناودارە ، یاخود (كچە) .
كە ئەمە نەك تەنها لە هونەردا بەڵًكو لەهیچ مەجالێكى تردا حەققى پێویستى پێنادرێت .
لەڕاستیا تایبەتمەندیە جوانەكانى ئەم كەسایەتیە زۆر لەوە زیاترە كە من بتوانم بەنوسینێكى كورت ئاماژە بەهەموویان بدەم بەڵام لە ڕاستیدا ئەو خاڵە گرنگەی كەلە ئێستادا ئەمەوێت زیاتر لەسەرى بدوێم و ئاماژەى پێبدەم ئەوەیە كە لە دوا ژمارەى گۆڤاى (لڤین)ى ساڵى (2008)دا چاوپێكەوتنێك لەكەلأ میوزیسان (دلێر حسێن)دا كراوە و ناوبراو زۆر بەووردى ئاماژەى بە هەموو ئەو خالە لاوازانە داوە كە هۆكار بوون بۆ دواكەوتنى هونەر و فێرخوازانى هونەر و تەنانەت مامۆستایانى هونەریش لە هەموو كوردستاندا و تا ئێستاش گاریگەرى سلبیان هەیە
وە لەڕاستیدا ناوبراو جگە لە خستنە ڕووى ڕاستیەكان هیچى ترى نەوتووە .
وە من ناڵێم ئەبوایە سوپاسى ناوبراو بكرایە ، چونكە هیچ كارێكى جوان لەوڵاتى ئێمەدا جێگەى سوباس و دەستخۆشى نیە .
بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنجە ئەوەیە كە ئەگەر مامۆستایانى پەیمانگى هونەرە جوانەكانى سلێمانى (بەشى میوزیك) هەموو ڕاو بۆچون و سەرنج و تێبینیەكانى و مامۆستا دلێریان لاپەسەند نەبوایە و بەڕاستیان نەزانیاییە ؟؟ ، وە واقیعى ناو پەیمانگا هەموو ئەو شتانە نەبووایە كە ناوبراو خستونیەتە ڕوو !! .
ئەوا بەڕێزیان بەهەمان شێوە بەنوسراوێكى چڕوپڕ جوابیان ئەدایە وە ئاماژەیان بە زیادە ڕەویەكان دەكرد ئەگەر هەبوایە نەك لە ژوورێكى داخراوى پەیمانگاداو لە كۆبونەوەیەكى داخراوى مامۆستایانى ناو پەیمانگادا قسە لەسەر چاوپێكەتنەكەى (دلێر حسێن) بكەن و تەنها شتێك وەڵام بووە لەلایان (قسەى ناشرین) بووە و تەنانەت تا ڕادەیەك بە چرپە چرپە قسەیان لەسەر كردوە .
كە قسەى ناشرین و جنێو لە شیكارى دەرونیدا ، دەرك پێكردنى خاڵە لاوازەكانە لەلایەن مرۆڤەوە .

لێرەدا ئەمەوێت ئاماژە بە جەند خاڵێك بدەم .
1/ باهەموو مامۆستایانى هونەرى پەیمانگاى هونەرە جوانەكانى سلێمانى كۆببنەوەو بەهەموویان تەنها (1) كارى میوزیك بنوسن . وە مامۆستا دلێر بە تەنها (1) كارى میوزیكى بنوسێت , وە لەكۆتاییدا بدرێت بە لیژنەیەكى ڕاستگۆى دڵسۆز و هەڵسەنگاندنى تەواویان بۆ بكات ، ئەو كات ئەزانرێت هونەر لاى دلێر حسێنە یاخود لاى مامۆستایانى پەیمانگا وەك لە كۆبونەوەكەدا وتراوە ، (جاتوخوا دلێر چى ئەزانێت تا قسەبكات ؟؟؟)
2/ 90% دەرچوانى پەیمانگا زۆرینەى ئامێرژەنەكان وە ئەوانەى كە ئەتوانن بەباشى میوزیك بژەنن , وە لەسەر میوزیك تێڕوانینى جوانیان هەیە بێگومان جێدەستى (دلێر حسێن)یان پێوە دیارە و هاوكارى تەوواویان بووە وە كەس نیە ئەم خاڵە نەزانێت ، لەپێش هەموو كەس مامۆستایانى هونەرە جوانەكان خۆیان , كە هەندێك ەو مامۆستایانەى لەناو پەیمانگا دەرس ئەڵینەوە تائیستاش سودى تەواو لە (دلێر حسین) ئەبینین و و بەردەوام زانیارى لێوەردەگرن .
3/ ئەگەر لە كوردستان چەند كەسێكى ترى وەك (دلێر حسێن) هەبوایە خزمەتى میوزیكى بكردایە ، بێگومان ئێمە خاوەنى ئەو ئەرشیفە پوچى بێمانایە نەئەبوین كە ئیستا هەیە .

بۆیە داواكارم لە حكومەت , وەزارەتى پەروەردە , كە چاو خشانێكى بێویستى توند بكات بە ناو مامۆستایانى پەیمانگا و لە نزیكەوە ئاگادارى هەموو ئەو هەڵە و زانیاریە نا تەندروستانە بێت كە لە لایەن مامۆستایانەوە بە خوێندكارانى ناو پەیمانگا ئەدرێت و وەك بێویست چارەسەر بۆ خوێندكارەكان دابنێت .
وە ئاگادارى وەرگرتنى هەموو ئەو فێرخوازانە بێت كە لە بەیمانگا وەردەگیرێن , بزاێت ساڵانە چەند فێرخواز بە واستە وەردەگیرێن , بێگومان فێرخوازى تیایە بەبێ مقابەلە وەردەگیرێت .
وە دەرچوانى پەیمانگا ببینێت لە دام و دەزگا حكومیەكاندا , بزانێت تا چەند ڕۆڵى پێویستیان بینیوە بۆ كارەكانى خۆیان ؟؟؟؟
وە ڕێگە بگرێت لە كردنەوەى پەیمانگاى نوێ لە شار و شارۆچكەكانى ترى وەك كۆیە , ڕانیە , هەڵەبجەى شەهید ............


[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)