شه‌هیدی سه‌رکرده ماموستا جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر
Friday, 18/11/2011, 12:00
18-11-1980 ڕۆژی شه‌هیدبوونی (مامۆستا جهمێل ڕه‌نجبه‌ر) ڕۆحی شاد
له شه‌سته‌کان تا نیوه‌ی حه‌فتاکانیش شاری هه‌ولێر، تین وگوڕێکی زۆر گه‌رم له فکری جحێل و گه‌نجانی ئه‌و سه‌رده‌می ناو شار‌و گه‌ڕه‌که‌کانی ده‌وروبه‌ر له هه‌لکشان وبڕشت دابوو، خوێندنه‌وه‌ی کتێب به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه ،فکری و هونه‌ری ، مێژوو ، چیرۆک وڕۆمان .
گه‌نجه ڕهوشنبیرهکان ئه‌وێ ڕۆژێ به ته‌واوی هۆگرومتووی خوێندنه‌وه‌و نوسێن بووبوون، به تایبه‌تی نوسینی شعر‌و جارجاره‌ش خوێندنه‌وه‌یان له کۆڕوکۆبونه‌وه‌کان یان له بۆنه تایبه‌تمه‌ندی ونیشتیمانیهکان، ئه‌و شوێنانه‌ی که دیاربوون بۆ خڕبوونه‌وه‌ی گه‌نجه‌کانی ئه‌وێ ڕۆژێ ، وه‌ک چایخانه‌ی مه‌چکۆ ، یانه‌ی فه‌رمانبه‌ران جارجاره‌ش باغی شار- ئه‌و شوێنانه بووبوونه جێگای کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌کانی ڕهوشهنبیروهۆشمهندانی ئه‌وێ ڕۆژێیان . دوای هاتنی ده‌سته‌ڵاتی به‌عس بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا له‌م کۆڕ‌و کۆبونه‌وانه بگرێت یانه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان له بناغه‌وه هه‌ڵته‌کاندو ئاسه‌واریان نه‌هێشت و تێکوپێکیاندا. چاکم له بیره زۆرێک له‌و گه‌نجانه متوو به خوێندنه‌وه‌و نوسین له‌و شاره‌ی ئێمه خاوه‌ن شوهره‌تێکی باش و له ناو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک به تایبه‌تی هونه‌ر دۆستان وهدیارکهوتبوون، ڕۆژانه له‌و شوینه دیارانه یه‌کتریان ده‌بینی و بیروبۆچوونه فکری وهونهرییهکانیان له‌نێوان خۆیاندا تاوتوێ ده‌کرد، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌وێ ڕۆژی بگه‌ڕێینه‌وه، له ناو کۆڕی ئه‌دیب وڕهوشهنبیرانی ئه‌وێ ڕۆژێ ده‌بێ ناوی شه‌هیدی فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه مامۆستا جه‌میل ڕهنجبهرله پێشه‌وه‌ی لیسته‌که دابنرێت ، شانبه‌شانی عه‌بدوڵلا په‌شێو، سه‌عدوڵا په‌رۆش ،عوسمان ده‌شتی ،جهوههرکرمانج و مسته‌فا ڕابهروههڤالهکانیتریان. که ڕۆژانه بێسڵمینه‌وه دڵسۆزانه له خزمه‌تی ئه‌و شاره دێرینهدابوون ، به تایبه‌تی له ڕووی فکری و ئه‌ده‌ب و هونه‌ریه‌وه.
شه‌هید مامۆستاجهمیل ڕه‌نجبه‌ر، پیاوی هه‌ڵکه‌وتوو، پڕ له‌وه‌فاو بیروباوه‌ڕ،وه‌ک گه‌نجێکی به‌تواناو خاوه‌ن زه‌وقێکی جوان بۆ نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌که‌ی. بێسڵمینه‌وه ئه‌سپی بیروبازووی خۆی تاوده‌دا ، له‌ناو هه‌ڤاڵ و دۆسته‌کانی جێی ڕێز‌و متمانه‌بوو، هه‌م له‌نێو براو خزم و که‌سه‌کانی. شه‌هید مامۆستاجهمیل بۆ خزمه‌تکردنی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌ی قه‌ت دوانه‌ده‌که‌وت، له هه‌ردوو بزوتنه‌وه‌که ئه‌وه‌ی کۆن و ئه‌وه‌ی نوێ جێ په‌نجه‌ی شۆڕشگێڕانه‌و مرۆڤ دوستانه‌ی دیاربوو، له بزوتنه‌وه‌ی نوێی گه‌له‌که‌شمان نمونه‌ی سه‌رکرده‌و پێشمه‌رگه‌ی خاوه‌ن ڕه‌وشتی به‌رزو ئازا‌و به‌جه‌رگ ، به‌وه‌فاو خۆشه‌ویستی خه‌لکی هه‌ژارو کاسبکارو ڕه‌نجده‌رانی کوردستان بوو.....
له یادی ساڵیادو ڕۆژی شه‌هیدبوونی
مامۆستا جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر سه‌رداده‌نه‌وێنین
سڵاو له گیانی نه‌مری تێکڕای شه‌هیده‌کانمان
15-11-2011
پێشمه‌رگه‌ی دێرین
ڕه‌سوڵ مه‌حمود/ هۆڵه‌ندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست