کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوروست بوونی جەمسەری نوێ ودژواری پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی

Saturday, 25/02/2012, 12:00







دوای هەرەسی چاوەروان نەکراوی سۆڤێت ،لە ئاکامی پەیرەو کردنی گورباتشۆف بۆ سیاسەتی دووبارە بنیات نانەوە (پیریسترۆیکا) ، و بە هەڵە بەکارهێنانی سیستەمی گلاس نۆست .جیهان پێی نایە قۆناغێکی هەستیارەوە ،قۆناغی تاك جەمسەری .

ووڵاتە یەککرتووەکانی ئەمەریکا ،بە توانایەکی رەهاوە هاتە مەیدان و جیهانی خستە بەردەم ئەگەرەکانی هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردنی هێزی تاك و میکانزمی ئابوریەکی زەبەلاحی تاك.سیاسەتی جەمسەری تاك ،ئەگەر لە هەندێ رووەوە دورستی خۆی هەبێ ،بەڵگەنەویستە نادورستی ونامۆبونی بە جومگە بنچینەیی یەکانی شکۆمەندی مرۆڤ و کولتوری مرۆڤانەو پێشکەوتن وبەهای پێشکەوتنی مەعریفی و مۆراڵی.چونكە هەتا ئەو کاتە پەیوەندی دۆستانە و وەك یەكی پەیرەودەکرێ تا بەرگری و لادەری بەرژەوەندیەکان لە شوێنی ئاسایی خۆیانن بە لێکدانەوەی بەرژەوەندی زلهێز و خاوەن کاڵا .
لەوە بترازێ لە ژێر هەرەشەی گۆرین دەبێت و بە دۆزینەوەی لە جیاتی یەکی باشتر و لواوتر کۆتایی پێدێ .کەواتە بەهای بەرزی مرۆڤایەتی و مۆراڵ هێندە گرنگی نی یە تا بەرژەوەندی زۆر تەسکی خاوەن چارەنوسەکان .

بوونی ئەمەریکاو رۆژئاو یان رێبەرایەتی کردنی جیهان لە رێی رۆژئاوا بەسەرپەرشتیاری ئەمەریکا دوای کەوتنی بلۆکی رۆژهەڵات ، چەند وانەیەکی گرنگی لە هزری خەڵکی چەسپان کە ئەتوانین سەرجەمی وانەکان لەژێر خاڵێکی دیاری کراودا کۆبکەینەوە ،کە ئەویش ئەو دەستەواژەیەمان بۆ راست دەکاتەوە ،جیهان لەوە زیاتر لەگەڵ بیرو ڕا و فیکر و نەخشە وپلانی یەك دەنگی و یەك رەنگی هەڵناکاو ئەو زریزە لەیەك چووە ،بەرەبەرە لێك دەترازێ .کەدیارە هەر بوونی کاردانەوەی پێشکەوتنی مرۆڤایەتی لە سەرو سنورەکانی پلانی تاك جەمسەری بووە هێزێکی پاڵپشت وبە پەلەکەری نەمانی ئەو سیستەمە تاکە ئەژمارد دەکرێ .هاتنە کایەوەی جیهانگیری هەڵەیەکی کوشندەی تازەترین ئیمپراتۆریەت بوو کە زۆر بە گێلی هاوکێشەکانی پەلهاویشتنی سیستەمی دراوی لە جیهان دەستەبەر دەکرد .کرانەوەی دنیاگەری دەرچونێکی چاوەروان نەکراوی تۆژەرەوەکان بوو کە زیاتر لە نێو کەوانەی کۆمپانیای سنور بەزێن ویەکەی کرێکاری دابراو لە کلتوری پەیوەست نە بوون بە نەتەوەو سەربەرزنە بوون بە شارستانی یەتی باوباپیران و دونێی پاك دورست بوبوو .پەیرەوکردنی سیاسەتێکی شمولی لە لایەن ئەمەریکاوە بە برەودان بە چڕبوونەوەی دراو لە بندەستی خۆی وبڵاوەپێکردنی بەرژەوەندیەکانی بە جیهاندا وبەکارخستنی هێزێکی زەبەلاحی میدیایی وئامادەکردنی سوپایەکی بەهێز وپشت بەستوو بە نوێترین تەکنەلۆجیای سەربازی ،راستی یەکانی خۆی بەسەر جیهان سەپان وبە تاکە راستی ودورستی ئەژمارد دەکرد ،کە زۆر ئاسان دەبوو ئەو دەوڵەتانەی راستی ئەمیان پێقبوڵ نەدەکرا بکرێنە دەرەوەی مەنزومەی هاورێتی ودۆستایەتی خۆی وکۆمەڵگای دەوڵەتیش .دوابەدوای شەری ساردو گرتنەبەری ئەمریکا سیاسەتی تۆتالیتاری .

جیهان دوای دەیان ساڵ تەکانێکی بەخۆی داو لە جیاتی دوو جەمسەری دوای شەری جیهانی دووهەم ،چەندین جەمسەر دورست بووەو هاوکێشەکانی پێکەوە ژیانی سەخت تر کردۆتەوەو کەرتە ووڵاتەکانی بەرەو کەنارەکانی دووری و پەراوێزی فرێداوە ،.نەهامەتی وردە ووڵاتەکان وهەژارەکان زیاتربووە و لەوانەشە تیابچن وفریا نەکەون ببنە بازاری یەکێ یان زیاتری ووڵاتە زلهێزەکان و لە نێوان بەرداشی دوو هێز یان چەند هێزێکی زەبەلاح بهاردرێن.لەوانەیە ئێستا سوریا لە سەر لیستی یەکەمی ئەو دەوڵەتانە بێ کە لە قۆناخی هاریندایەو لەبەر بەرژەوەندی چین وروسیا لە لایەك ورۆژئاواو ئەمەریکا لە لایەکی تر لە گەورەترین تراجیدیاوکارەسات بژێ .بێجگە لە رووکەشی و مرازی شاراوەی پشت میدیاکان کەسێ نی یە بۆ ئازاری مرۆڤایەتی هەنسکێ بدات . کێ دەزانێ بۆ داهاتوویەکی نزیك ئێران ئەکەوێتە کۆی هاوکێشەکان ولەکۆی بەرداشی زلهێزەکانەوە دێتەدەرێ .بەڵام ئەوەی کە لەهەموو شتێ زیاتر لێی دڵنیام تاکو دێ دورست بوونی دەوڵەتی کوردی دژوارتر دەبێ ولەوانەشە بوبێتە قوربانی هەڵەی مێژووی بنەماڵە بازرگانەکانی سیاسەتی کوردی لە باشوری کوردستان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە