کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكی بە پەلە بۆ پەرلەمانتارانی گوڕان

Wednesday, 22/09/2010, 12:00


دوای ئەوەی یەكێتی نیشتمانی لە نان بڕینی پێشمەرگە دیرینەكان شكستی خوارد ئیستا بۆ ئەوەی سوكایەتی بكات بە پێشمەرگە خانە نیشینەكانی گۆڕان دوێنی لە كوبوونەوەیەكی كومەلەی پیشمەرگە دیرینەكانی گەرمیان دا بریار درا ئیتر مووچەی پیشمەرگە خانەنیشینەكان لە بارەگای مەلبەندی گەرمیان بدرێت، ئەو مووچەیە موچەی خانەشینیە پارەكەی لە لایەن حكومەتی هەریمەوە دابین كراوە تاكو ئێستا لە بانكی كەلار دراوە ئیستا بە بریاری محمود سەنگاوی گوێزراوەتەوە بۆ مەڵبەند مەبەستی ئەوەیە سوكایەتی بە پیشمەرگەكانی گوران بكات . بۆیە داواكارم لە بەرپرسانی گوران و پەرلەمانتارانی گوران با هەڵویستیان هەبێت چونكە چۆن دەكرێ مووچەی حوكومەت لە بارەگای مەڵبەند بدرێت. بەراستی ئەگەر ئێمە تاكو ئیستا ئەو مووچەمانە وەرگرتووە ئیستا لە برسا بمرین ناچینە مەڵبەند چوونكە ئەوە سووكایەتی كردنە بە ئێمە بۆیە با ئێوەیش هەلویستان هەبێت
پێشمەرگەیەكی دێرێن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە