سیاسەتی کورت خایەن بۆ هەناردە کردنی نەفتی باشور بۆ تورکیا و،،!
Tuesday, 27/05/2014, 12:00
1800 بینراوە
رێگری سەرەکی لە چارەسەر نەکردنی کێشەی نەتەوەی کورد لە جیهاندا پرسی ،،ئابوری،، سیاسەیە،، ئەو گرفتە مەزنەش حەوجێی بە سازانی نێو نەتەوەییە. پێوستی بە سیاسەتێکی هەمەپەسەندانەیە لە لایان سازی و رێخستنی کورد لە هەموو لایەک .یانی ئابوری بە هێز ،سیاسەتێکی دوورناسانەو کوردخوازانە .بە بێ تێکەڵاو بون لە گەڵ دونیای دەرەوەی لەم بوارەدا دروست کردنی کۆست ولەمپەرە بۆ گەیشتن بە ئاکامەکان. کا مەسعود بارزانی زۆر جار دروستکردنی دەوڵەتی کوردیمان پێدەفرۆشێ منەتمان لەسەردادەنێ کە ٧ جار مافی خۆمانە دەوڵەتمان هەبێ! بۆ ئەوەی من مافی قسەکردن بە خۆم بدەم کە ئایا دەوڵەتی کوردی بە دەستی عەشیرەو خەندەق هەڵکەنان چۆن دروست دەبێ لەو وتارەدا بە پێی ئەقڵو تێڕوانینی خۆم باوەڕ بە خۆم دێنم کە جگە لە فریو دانی بەشێک لە کۆمەڵگای کورد هیچ مەبەستێکی دیکەی نییە. گومان لەوەدا نییە کە ئەو قسە زلانە بە بێ ئیزنی ئێران وتورکیە نایەنە سەرزمان چون بۆ داهاتوو وەکی مەڕحومی بابی بە دوو ماچ ئەو دەوڵەتەمان بۆ دەڕووخێنن.
رووداوەکانی مەزنی مێژوو بە من وتۆ وسەرجەم سەرهەڵدانەکانی کورد نە دێتەراوەستان و نەدێتە گۆڕین. مێژوو ئەو رووپەڕەییە کە وێنەی لاپەڕەکانی سپی خۆی دەداتە دەستمان ودەڵێ: هائەوە بمنوسنەوە تا بزانم چتان لە هەمبانەدایە تا منیش لەسەر گاشە بەردینەکاندا هەڵیان کەنموو بڵێم هیچ هێزێک ناتوانی زمان وکولتورو خاک و نەتەوەی تۆ بپارێزێ مەگەر تێکۆشانی نەتەوەیەک نەبێ کە بۆ خۆی بەدەستی تۆماری دەکا. پاش کۆتایی شەڕی دووی جیهانی کە هەزاران کەسی لەناوبرد وبوو بە هۆی ماڵوێرانییەکی مەزن یەکەم وڵات کە بە فریای ئورووپای دوای / نازیسم / هات بۆ ئاوەدان کردنەوەی جوغڕافیای ئەو وڵاتانی ئامریکا بووە. پڕۆژەی ،، ماڕشاڵ،، یەکەم هەنگاوبوو بۆ یارمەتی سازدانەوەی سەر لە نوێی ئابوری و،،،،،،هەر ئەو پڕۆژەگەورەیە بۆتە پەیوەندی چەند ساڵەی نێوان ئامریکاو وڵاتانی ئورووپی .
ئەگەر وایە لەو کاتەوە لەئاست کێشە مەزنەکانی جیهانیدا بە بێ یەک قامک لە ئاو نانێن.(کێشەی ئۆکڕانیا وکریمە رووداوی هەرە تازەن بۆ ئیسپاتی ئەو سیاسەتە). لە پڕۆژەی ،،ماڕشاڵ،، دا ئامریکاو خەڵکی ئورووپی پێکەوە وهاوتەریب ئورووپایان گەیاندۆتە ئەو ئاستە. بۆ روون کردنەوەی ئەو رستانە بڕێک دەگەڕێمەوە دوواوە تا هەڵویست باش بێتە فام کردن. بزووتی چەخماخەی گرینگی دان بە وڵاتی تورکیە ئەو کات لەسەردەمی شەڕی ساردو گەرمی نێوان دونیای دوو جەمسەری ،، ئیپریالیزم و کومونیزم ،، لێدرا بەو واتایە ئامریکای باشور هێدی هێدی دەبوو بە مۆڵگەو پێگەی کۆمۆنیزم ، شۆڕشی کوبا ببو بە مەترسیەکی مەزن بۆ ئامریکا،، دووڕگەی بەرازەکان ،، دەبوو بە پێگەیەکی لێواولێو لە چەکی مەزن وچووک تەنانەت چەکی ئەتۆمی.
جۆرج کەنەدی .سەرۆک کۆماری ئەو کاتی ئامریکا هەستی بە مەترسییەکی مەزن کرد. کار گەیشتە ئاستێک کە لە نامەیەدا بە روونی هەڕەشەی بەکار هێنانی بۆمبی ئەتۆمی لە سۆڤیەت کرد.هەر بۆیە روسەکان لەو مەترسییە تێگەیشتن پاشە کشەیان بە خواسەکانی خۆیان دا کرد. فیدل کاستڕۆ مایەوەو کومونیزمی سەر بە شوڕەوی کە دوای رووخانی سۆڤیەت ئەوە نزیکەی ٥٠ساڵ دەبێ لە گەمارۆی یابوری وسیاسی ئامریکاو ئورووپیەکان دا خەریکن نوقم دەبن.
هاو تەریب لەگەڵ ئەو سیاسەتو ئامریکا زوو سرنجی دایە دەوڵەتی کەماڵیستی تورکیەو لە بەرامبەر خۆنزیک کردنەوە لە وڵاتانی ئورووپی توانی سەرکەوتوانە ،، پایگای ئینجرلیک،، لە خاکی تورکیە دامەزرێنێ. هەر بۆیە لەو کاتەوە هەست بە گرینگی سیاسی وئابوری وڵاتی بەڕواڵەت ،،سکولاری ،، تورکیە کرا. ئامریکاو وڵاتانی ئورووپی ئیسلامی سیاسی هەموو دونیا بە خراپ بزانن. دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسی مفتەخۆرەکانی سەردەستی ،،عەڕەبستان ،، بە ڕەوا دەبینن. چون قازانجی تێدایە. سەرکوتی دەسەڵاتی کورتخایەنی ئیسلامی سیاسی ،، ئیخوانەکان،، لەمیسر هەتا رادەیەک گرینگی سیاسەتی بەڕێوەبردنی ئەردۆغانی لە لای ئەمریکیەکان دابەزاند چون ئەردۆغان دۆستی هەری نزیکی ئێخوانەکان بوو.بەڵام دیسان ،،،ئابوری وسیاسەت،، قسەی یەکەمی پێیە.
لەلای ئێمە مەلابەختیاری (سێ ژنە) و لۆمپەنێکی وەک سەنگاوی و نەخۆشێکی وەک کۆسرەت رەسوڵ ودەیانی دی کە هەر کام بەشێوەیەک حەوجێیان بە دوکتوری دەروونناس هەیە ئەو خەڵکە هەژارەی ئێمەیان لە مەنگەنە ناوەو لەسەرناوی رزگاری خوازی سواری سەرمان بون ونایەنەخوارێ! هەر لەو ماوە کورتەدا بە میلیونان دۆڵار چەکی قرسو فڕۆکەی پێشکەوتووی شەڕو تانکوتۆپ لەلایان ئامریکاو روسەکام دراوە بە دەوڵەتی مالکی! لەدەست ئێمەشدا تفەنگە شکاوی سەردەمی شاخمان لەدەست ناکەوێ! پێشم شەرمە باس لە پێنوسی تاقمێک نوسەرو حیزبۆکەکان بکەمە کە باس لە دەوڵەتی کوردی مەسعود بارزانی دەکەن!
پیلانی نوێی سەردەمیانەی هەناردەکردنی نەوت لەوچەند رۆژەدا هاتە بواری جێبەجێ کردن.ماڵم بە سێچەپەی بەقوڕ گیرێ کە نەخوازم دەوڵەتی کوردیمان هەبێ ونەمهەوێ رۆژانە بە میلیونان بەرمیل نەتی وڵاتەکەم نەچێتەدەرێ بەمەرجێک داهاتەکەی بۆ منداڵی هەژارو بنەماڵەی شەهیدان بێو لە رێی پێشکەوتندا بەکار بهێنرێ. بەڵام: سرنج بدەنە ئەوداخویانەی کە وتەبێژی مەسعود بارزانی داویەتی ئەو دەڵێ: بائامریکا بێ لایەن بێ ! (دەڵیی سەددام بارزانی وتاڵەبانی رووخاندوویانە!) ودەست کەکاروباری ناخۆییمان وەرنەدا! بۆ خۆمان لەگەڵ تورکیە سازاوین! باشە خەڵک بەگەوج ناسین چۆنە؟؟ یانی خودای ناکەردە ئامریکاو ئورووپیەکان نەغدی خۆیان دەدەنە قەرز !؟ با بزانین ئایا ئەو نەفتەی کە سەرۆکی هەرێم هەناردەی دەکا چەندە بەردەوام دەبێ؟ بەو واتایە:
٢٢ وڵاتی عەڕەبی،، تورکیەو پایگای ئینجیرلیک،، ٢٨ وڵاتی ئورووپی،، ئاسیای ناوەراست،، ناتۆ،، وسەدان بابەتی دیکەی ئەو دونیا ئاڵۆزەی کە بە دەست خۆیان پێکیان هێناوە بە خڕوپتوونی دەخرێتە لایەکی تای تەرازوو ! هەناردەی نەفتی دەستی دەسەڵاتی کا مەسعود دەخرێتە لایەکەی دیکەی تای تەرازوو!! ؟ لەوانەشە کە ئامریکا لە بیری چووبێتەوە ماوەی سەرۆکایەتی کا مەسعود بە زەبری فێل و درۆ ساتو سەودای سیاسی ناو خۆیان درێژ کراوەتەوە.!؟ لە تەوای دونیادا کەسێک کە ماوەی بەرپرسیایەتییەکەی تەواو بوو دەچێتەوە ماڵی خۆی دەستی گەل ماچ دەکا. لەلای ئێمە پێچەوانەیە ودەبێ لەگۆڕێشدا هەرسوجەدیان بۆ بەرین! مەسعود بارزانی نە دەوڵەتی کوردی پێ دادەمەزرێ نە هەولێری پێ بەڕیوە دەبرێ. ئێستێ دەبێ خەڵکی ئێمە بپرسن بۆ داهاتی ئەو نەفتەی دەچێتە ناو بانکێکی تورکیە بە ناوی ،، هاڵک بانک یان خەڵک بانک ،، !؟ دەبێ سەرۆکی تازەی پارلمان ئەو جوابە بۆ خەڵک روون کاتەوە. چون فڕاکسیونی گۆڕانیش پشتیوانی لە هەناردە ئەو نەفتە کردووە.
بە نوسەرو رووناکبیرو بۆینباخلەملەکانی هەندەران دەڵێم بەڕاستی مەبنە بەشێک لە هاندەری ئەو بارودۆخە نادیارەی کە لە بەشێک لە باشوری وڵات دوچاری بوین ئێوە لە گوتن ووتاردان ئازادن بەڵام رووی خۆتان لە راستیەکان مەشارنەوە. خەندەق هەڵکەندن و دەمارگرژی عەشیرەگەری بۆ کورد نابێتە نان وئاو. داهاتووی سیاسی ئەو بەشە چووکە لە وڵات بە هەڵبژاردنی ساختەو دەلەسە نەگاتە ئامانجو.دوارۆژ کێ لێی بەرپرسیارە ؟ لە بیرمانچۆتەوە ٤ ساڵ شەڕی خۆدڕێنیان پێ کرد ین لە پاشان کاک مەسعود گوتی : بمانبورن نە خەتای من بوو نە هی مام جەلال!! بەڕاستی وابوو؟ ؟
سرنج: فەلاح مستەفا وتەبێژی کا مەسعود دەڵێ: دەبێ ئامریکا لە هاوکێشە سیاسیەکان تێ بگا (یانی ئامریکا لەو کێشانە بێ ئاگایە) وخۆیان نەخەنە ناو ململانەکانی نێوان هەولێرو بەغدا ! ئێمە ئیزن نادەین پێمان بڵێن، کێ راستە یان کێ لە هەڵەدایە!!!
هیچ زلهێزێک قسەی وا قەبە ناکا کەسێک کە فیشەک لەزاری هەژارترین منداڵی کورد بدا و بەزەبری دروێ ماوەی سەرۆکایەتی خۆی درێژ کاتەوە کوا هەڕەشەی ئاوا زل دەکا! ئەدی ،، پەڕجۆ،، کامەیە! کام پێغەمبەر کاری وای کردووە.
جەعفەر کەریمی
٢٥/٥/٢٠١٤