کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئەخلاقی كوردایەتیەكەی مەسعود بارزانی لەنێوان تاریق هاشمی وسوڵیمانی موعینیدا

Saturday, 17/03/2012, 12:00







 لە چەند  مانگی ڕابردودا وەزارەتی ناوەخۆی عێراق دان پێدانانی چەند پاسەوانێكی تاریق هاشمیی بڵاوكردەوە، تێدا دانیان بەوەدا ناوە كە هاشمی داوای لێ كردوون چەندان كردەوەی تیرۆرستی وكوشتن و تەقینەوە بەرامبەر بەپارە ئەنجام بدەن، پاش ئەو دانپێدانانەش ئەنجوونی باڵای دادگای عێراق بڕیاری گرتنی هاشمیی بەپێی مادەی 4 یاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆر دەركرد. ئەوە  بۆ ماوەی چەند مانگێ كیشە لەلایەن بارزانی و تاڵەبانیەوە  تاریق هاشمی داڵدە دراوە. ئەوە لە كاتێكدایە تاریق هاشمی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لە ماوەی ساڵانی رابردودا یەكێك بووە لە سەرسەخترین ئەو كەسانەی بەئاشكرا دژی مافە نەتەوایەتیەكانی گەلەكەمان وەستاوەتەوە.
 پێنج شەممەی رابردوویش مەسعود بارزانی لە میانەی وتەیەكدا لەكۆنفرانسی نەتەوەی لاوانی كوردستان وتی: بەهیچ شێوەیەك هاشمی رادەستی بەغدا ناكەنەوە،" چونكە ئەخلاقی كوردایەتی رێگە بەوە نادات"
 بەكار هێنانی ئەو وشەیەی بارزانی كەدەڵێت: ئەخلاقی كوردایەتی رێگەی پێنادات هاشمیی رادەستی بەغدا بكاتەوە،وادەكات بەبیری مەسعود بارزانی هێنینەوە و پێی بڵێین:كاتێك لەساڵانی شەستەكان یەكێك لە سەركردە دیارەكانی حزبی دیموكراتی ئێران بە ناوی(سوڵیمان موعینی)پەناهەندەبوون لەلای پارتی و لە ساڵی 1967 لەلایەن كەسێك بەناوی(سەدیق ئەفەندی) دەستگیر دەكرێت و دەبریێت بۆ بارەگای بارزانی، مەلا مستەفا بارزانی لەبارەگای تایبەتی خۆی (سڵیمانی موعینی) لەگەڵ دوو هاوڕێی دیكەی رەمی دەكات و تەرمەكەی رادەستی ساواكی ئێرانی دەكات، ساواكی ئێرانیش تەرمەكەی بەنێو هەندێك لە شارەكانی كوردستانی رۆژهەڵات دەسوڕێنێتەوە و دواتر بۆ ماوەی حەوت رۆژ تەرمەكەی دەكرێت بەدارا بۆ ئەوەی ببێتە پەند و عیبرەت بۆ كوردانی تری رۆژهەڵات، باوكی سوڵێمانی موعینی كە ناوی میرزا حمەدەمینی بووە یەكێك بووە لە وەزیرەكانی كۆماری مەهاباد، هەروەها(مەلا  ئاوارە) كە ئەویش كوردی رۆژهەڵات بوو لەلایەن مەلا مستەفای بارزانی بەزیندوی رادەستی ساواكی ئێرانی كراوە و دواتر لەلایەن ساواكەوە لە سێدارەدرا، ئەپرسین ئەی ئەو كاتە ئەخلاقی كوردایەتی چۆن ڕێگای بە ئێوەدا بەوشێوە خیانەت لە سەركردەیكی دیاری كوردانی رۆژهەڵات بكەن و ئێستاش ئەتانەوێت مەلا مستەفا بكەنە رەمز و سیمبوڵی نەتەوەی كورد؟ ئەی ئەو هەموو گریلایەی پارتی كرێكارانی كوردستانتان رادەستی جەلادەكانی تورك كرد،ئەی ئەو كاتە بۆ ئەخلاقی كوردایەتیتان بەكار نەهێنا؟ ئەی لە 31 ئابدا دەیان كەستان لەئۆپۆزسیۆنی عێراقی رادەستی هێزەكانی رژێمی بەعس كرد، ئەی ئەو كاتە بۆ ئەخلاقی كوردایەتیتان بەكار نەهێنا؟ زەحمەت نەبێت وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەرەوە جەنابی بارزانی، ئەوجار  ئەتوانیت باسی ئەخلاقی كوردایەتی بكەیت.
 پێم سەیرە مەسعود بارزانی باس لەئەخلاقی كوردایەتی دەكات، بەرامبەر دۆسیەی تاریق هاشمی كە دوژمنی سەرسەختی داوا رەواكانی گەلەكەمانە، هەرچەندە جەنابی بارزانی بۆ خۆتان و حزبەكەتان بوونەتە ژەنگی ئەخلاقی كوردایەتی و ناشرینتان كردووە و بەرەو لەناوچوونتان بردووە. ئێوە لە زوەوە چەمكی ئەخلاقی كوردایەتیتان بەرامبەر پارە وپلە و پۆست فرۆشتەوە بەداگیركەرانی كوردستان.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە