کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئه‌فسه‌رێكی پۆليس نوێترين گه‌نده‌ڵیی عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر ئاشكرا ده‌كات

Saturday, 18/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری (١) كه‌ركوك
دوێنێ زۆر بێ منه‌تانه‌ رائيد ئه‌حمه‌د رانيه‌ی كه‌ سه‌ربه‌ پۆليسی قه‌زا و ناحيه‌كانی كه‌ركوكه‌، دوای تێكچوونی له‌گه‌ڵ عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆليسی قه‌زا و ناحيه‌كاندا، بێ هيچ ترسێك نوێترين گه‌نده‌ڵیی سه‌رحه‌د قادری بۆ ئاشكرا كردين!
كه‌ به‌هۆی فرۆشتنی چه‌كی به‌ناو تيرۆرستان و به‌ردانی خه‌ڵكی بێ تاوان، كه‌ به‌ناوی تيرۆرستيیه‌وه‌ له‌لايه‌ن سه‌رحه‌د قادره‌وه‌ ده‌ستگيركرابوون و به‌ پاره‌يه‌كی زۆر ئازاد كراون، ئابه‌و پاريه‌ ئه‌مرۆ سه‌رحه‌د قادر، خاوه‌نی (١٠) تڕێله‌ی بار هه‌ڵگری گه‌وره‌يه‌ ٢٢ تايه‌يه‌، كه‌ گرێبه‌بستی له‌گه‌ڵ كارگه‌ی چيمه‌نتۆی بازيان هه‌يه‌ تا چيمه‌نتۆ بگه‌يه‌نێته‌ كۆمپانيای (٧٧) نيهاد بارزانی كه‌ ئامانجه‌ قه‌زه‌می كۆنه‌ جاش سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
هه‌روه‌ها خاوه‌نی ٥٠ پارچه‌ زه‌ويه‌ له‌ سنوری به‌رانه‌تی هه‌ولێر كه‌ به‌ناوی پۆليسی و كه‌سوكاريه‌وه‌ وه‌ريگرتون جگه‌له‌وه‌ی كه‌ ٣ پارچه‌ زه‌وی له‌ هه‌ولێری نوێ و هه‌ڤاڵانی پارتی وه‌رگرتووه‌.
ئێستاش گه‌وره‌ترين باخچه‌ی له‌ (قادسيه‌ی) سلێمانی هه‌يه‌ كه‌ (١٠٠) دۆنم زه‌ویيه‌و بۆ كاره‌ ئه‌منيه‌كانی خۆيشی به‌كاردێنيت له‌وانه‌ هه‌ر شه‌وێك زۆرترين چه‌ك و توفاقی سه‌ربازی له‌و سنورانه‌ بگرێت كه‌مێكی نيشانی شاشه‌كان ده‌دات و ئه‌وانی ديكه‌ به‌ سه‌ياره‌كانی بۆ باخچه‌كه‌ی ده‌گوازێته‌وه‌!
هه‌روه‌ها ئه‌و رائيده‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ مانگانه‌ له‌لايه‌ن مه‌سرۆر بارزانی يه‌وه‌ بری(٥٠٠٠) دۆلار وه‌ك هاوكاری بۆ سه‌رحه‌د خه‌رج ده‌كرێت.
سه‌رحه‌د قادر ئامينه‌ی هاوسه‌ری به‌ جيگری قوتابخانه‌يه‌ك دامه‌زراندوه‌ و له‌سه‌ر ميلاكی پۆليسش پله‌ی ملازمی يه‌كه‌می پێداوه‌و باوكيشی كردۆته‌ (مفه‌وه‌ز) ی پۆليس قه‌زاو ناحه‌يكان.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ سه‌رحه‌د قادر هه‌رچی گه‌نده‌ڵی و تاوان و دزيه‌ بۆ كه‌ريم سنجاری و فايه‌ق تۆفيق ناسراو به‌ فايه‌قه‌ ره‌ش ئه‌نجام داوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە