کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روژنامەکانی ئیران: سەرەتای مانگی داهاتوو، به‌رگی‌ دووه‌می‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی‌ جەلال تالەبانی بڵاو دەبێتەوه

Tuesday, 20/03/2012, 12:00


ئەوەی کە روژنامەکانی ئیران وتویانە، بڕیارە سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتوو عیرفان قانعی‌ فه‌رد به‌رگی‌ دووه‌می‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق و سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان بڵاوبكاته‌وه‌.
قانعی‌ فه‌رد لە لێدوانێكیدا بو سایتی هەواڵی ایرنا (IRNA) وتی‌ بەرگی دووه‌می‌ كتێبه‌كە مانگی‌ داهاتوو لە پێشانگای‌ كتێب لەتاران بڵاوده‌كرێته‌وە و له‌م بەرگە‌دا چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ 480 كه‌سایه‌تی‌ كورد‌ و جیهانی‌ كراوه‌، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌نامە و نووسراو. قانعی فەرد رونیشیكرده‌وەکە بەرگی‌ دووه‌می‌ ئه‌م كتێبە تایبه‌تە بەبیروه‌رییه‌كانی‌ تاڵه‌بانی‌ لەساڵانی دوای‌ 1966 تا 2005 کە بۆتە سەرەککۆماری عیراق. هەرچەندە وا بڕیاڕ بوو، لەم بەرگەدا بیره‌وه‌رییه‌كانی‌ خۆی‌ له‌دوای‌ 1967 تاكو 2005 بگێڕیته‌وه‌‌، به‌ڵام به‌شێك لە بیره‌وه‌ریه‌كان‌ مایەوه‌، به‌هۆی‌ باری‌ ناجێگیریی و ته‌ندروستی‌ و سەرقاڵییەوە نه‌یتوانیوەهه‌موو قسه‌كانی‌ ته‌واو بكات، بۆیە هیوادارم له‌كاتی‌ تردا بتوانێت خۆی‌ ئه‌و قسانە ته‌واو بكات. منیش ته‌نها مێژووم‌ گێڕاوه‌ته‌وە و ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌ندێك به‌شی‌ كتێبه‌كه‌یان پێ ناخۆش بێت ئه‌وە دەبێت ئه‌وە بزانن كە مێژوو ره‌حم به‌كه‌س ناكات. و بە دڵی ئەم و ئەو نانووسریتەوه. ئیتر 5 سال ژیانی من لەگەل ئەو کتیبه، تەواو دەبی!
شایانی باسە چاپی دووەمی به‌رگی‌ یه‌كه‌می‌ كتابه‌كە ساڵی 2009 لەلایه‌ن جه‌لال تالەبانی و سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیه‌وه،‌ پێشكه‌شە بەسه‌ركردە و روشنبیرە ئێرانی‌ و جیهانیه‌كان كراوە، کە لە كتێبخانه‌و پێشه‌نگاكانی ئیران بڵاوبوویه‌وە. ئەمڕۆش لە بەرگی یەکەم جارێکی دیکە لە ژێر چاپی 3 دایە و تا ئەمڕو، 11000 دانەی خراوەتە بەر دەستی خوینەر. به‌رگی‌ یه‌كه‌می‌ كتێبی‌ بیروه‌رییه‌كانی‌ تاڵه‌بانی‌، لەساڵی‌ 2008 بڵاوكرایه‌وه‌ و ئه‌و كات میدیاكانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ هه‌واڵی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ به‌رگی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌و كتێبه‌یان بڵاوكرده‌وه‌. پێشووتر نازم ده‌باغ وتبووی‌ لە هاوینی‌ ‌ 2010 به‌شی‌ دووه‌می‌ كتابه‌كە بڵاوده‌بێته‌وه‌، بەڵام به‌هۆی‌ هه‌ندێك گرفته‌وە ده‌رچوونی‌ دواكه‌وت و سالی 2012 ، به‌شی‌ دووه‌می‌ كتابه‌كە لەچاپخانه‌یه‌ و به‌مزووانه‌، دوای نەورۆز، لەكتێبخانه‌كانی‌ ئێران و كوردستاندا دەر‌ده‌كه‌وێت . به‌شی‌ دووه‌می‌ بە پیشەکی جاناتان رندل، نووسەری گەورەی ئامریکائی، بڵاوده‌بێته‌وە، کە کتیبەکە پیشکەش کراوە بە دکتور کەمال فواد.

لینکی هەواڵەکانی ئێران :
http://www.irna.ir/News/80031675
http://www.ettelaat.com/new/index
http://farsnews.com/newstext.php?nn=13901219000600
بەعەرەبی :
http://ibna.ir/vdcaiini.49nae1kzk4.html
http://www.chemicalvictims.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە