پارتى ویەكێتى لە دۆڵى گورگەكاندا جلال و مسعودیش لەدراما دۆبلاژكراوەكاندا.
Friday, 06/02/2009, 12:00
1941 بینراوە
دراما توركییەكان ماوەیەك بەشێوەیەكى بەربڵاو لەكەناڵە عەربییەكانەوە بایەخى زیاتریان پێداوە وهەرجارەو دراماییەكیان دۆبلاژدەكرێت، ئەمجارەیانیش دراما دۆڵى گورگەكان كەئیستالە كەناڵى ئەبو زەبییەوە پەخش دەكرێت، پەخشكردنى درامایەكى لەوە چەشنە جێگەى تێرامان وگفتوگۆیە،چونكە ئەم دراما توركییەمەبەستێكى دیكەى تێدا بەدى دەكرێت،هاوكات سیاسەتێكى ئیعلامى توركە كە بەئاراستەیەكى تر كارى بۆ دەكات،لەگەڵ ئەمشدادەسەڵات وگرنگى خۆیانیش نیشاندەدەن و جەماوەرێكى زیاتریش بۆ خۆیان كۆدەكەنەوە،هاوكات ڕەنگە دەستێكیشى لەپشتەوە هەبێت كەلەكەناڵە عەربییەكانەوە نمایش دەكرێت! ئەم كارەش بۆ كەناڵێكى ڕاكەیاندن كارێكى ئاساییەو مافێكى سروشتى وئیعلامى خۆیەتى ومن نامەوێت قسەى لەسەر بكەم، بەڵام ئەوەى بەلاى منەوە گرنگە و جێگەى قسەكردنە ودەكرێ لێرەشدا قسەى لەبارەوە بكرێت، كارێگەرێ وئامانجى ئەو درامایەیە، ئەمەشیان دوو لایەنەیە یەكەمیان: دەیانەوێت بە جێهانى دەرەوە بڵێن ئێمە ئەوە دەسەڵات وتوانایەمان هەیە وبەوجۆرەیان ویان بەهەر جۆرێك بمانەوێَت دەست دەخەێنە نێوكاروبارى وڵاتانى ترەوە هەر كاتێ پێویست بكا، ودوومیانیش: ناشیرینكردنى ڕوڵەت ودەسەڵاتى لایەنە كوردییەكانى باشور" پارتى ویەكێتى" چونكە بەشێویەكى تیروتەسەل باس لەپەیوەندییەكان وكاروبارى هەردوو حیزب وتەنانەت قسە لەسەر كەسێتى خۆدى مسعود و جلالیش دەكات وباس لەسەر شێوازى مامەڵە وسیاسەتكردنیان دەكات لەڕووى سیاسەتى دەرەوە وناخۆى هەرێمیش، ئەمەشیان لایەنێكە كە دەكرێ قسەوگفتوگۆى زیاتریشى لەبارەوە بكەیت،چونكى كارى ئەوان لەم درامایەدا جوانكرنى خۆیان وناپەساڵكردنى بەرامبەرە.
دراماى دۆبلاژكراوەى توركى دۆڵى گورگەكان"مسلسل وادى الژئاب" كەئیستا لەكەناڵى ئاسمانى ئەبو زەبییەوە نمایش دەكرێت وبینەرانى كوردیش لەبەر نەبوونى بەرنامەیەكى پۆختە لەكەناڵە كوردییەكان ولاوازى كورد لەو ڕووەوە بەشێوەیەكى گشتى،بۆیە دەتوانم بڵێم زۆرینەى خەڵكى كوردى تەماشاى ئەو دراما توركییە دەكەن وبەتەماشاكردنیشى ڕەنگە هێندەى تر بێزیان بێتەوە لە دەسەڵاتى كوردى،بەتایبەتى ئەوكاتانەى كەبەشێوەیەكى ڕوون وئاشكرا باس لە پەیوەندییەكان دەزگاى ئیستخباراتى توركى"میت" لەكوردستان ولاوازى هەردوو سەركردەش دەكات لە ڕووى سادەو ساكارییانەوە، هاوكات باس لەپەیوەندى پارتە توركمانییەكانى ناوخۆى هەرێم دەكات وبێ سێ ودوو بەبێ دوو دڵى بەچاوێكى سوك دەڕوانێتە دەسەڵاتى هەرێم وئاماژە بەپێگەو دەسەڵاتى خۆیان دەكات، تۆ ئەوەندەى تر بێزت دێتەوە كەجارێكى تر باس لەسیاسەت بكەیت!چونكى باس لە قاچاغچێتى چەك ومادە هۆشبەرەكان وپەیوەندییەكانى ئیسرائیل وئەمریكا ومیتى توركى دەكات،ئەم قسەوكردارانەش ئامانج وفاكتەرە سەرەكییەكانى ئەم درامایە دەردخات، كەئامانجى ڕاستەقینەكەى ناشرین كردنى كورد بەشێویەكى گشتى ودەسەڵاتەسیاسیەكەى لەباشور بەتایبەت، بەعەربەكانی ڕۆژهەڵاتى ناویشى بڵێت ئەوەیە ناخى كورد، وكور دیش لەوە زیاتر كە كۆمەڵێك چەتە وڕێگرو بازرگانى مادە هۆشبەرەكانن هیچى ترنییە، یەكەمیان بۆ ئەوەى ئەو دەستكەوتە باشوور ناشرین بكات ودواتریش بە جیهانى عەرەبى بڵێت، بۆیە ئێمە مەترسیمان لەكوردە لەباكور،چونكە كورد هەركوردە چى لەباكور بێت یان باشور یاخود لەڕۆژهەڵات بێ یان ڕۆژئاوا.. ئەم درامایەش تەنها پارتى ویەكێتى ومام جلال وكاك مسعود ناشرین نابن بەڵكو سەرجەم دەسەڵاتى كورد ناشرین دەبێت وبێ دەسەڵاتییانیش نیشاندەدات! تا بە شێوەی ناو دراماكە تەماشا بكرێن، ئەمش بۆ خۆى كاریگەرێتى هەیە لەسەر دەسەڵاتى كوردى لەباشور و بۆ داهاتووش لەپارچەكانى تر! كە ئەمشیان خواستى تورك ومیتى توركیایە لەم دراماییەدا.
بۆیە زۆر پێویستە لەسەر كەناڵەكانى ڕاگەیاندنى كوردى بەتایبەتى هەردوو حیزب كەكار بۆ بەر پەرچدانەوەى ئەو سیاسەتە ناشیاوەى توركیا بدەنەوە،نەفرەت لەو كردەو وڕەفتارە قێزەوەنانەى توركیا بكەن، نەك پەیوەندییان لەگەڵدا بەهێز بكەن وژوورى عەمەلییاتیان لەگەڵدا بكەنەوە دژ بەپەكەكە ! ئەوان كار لەسەر لاواز كردنى هەستى نەتەوەایەتى ئێمە دەكەن كەچى بەپێچەوانەوە ئێمە كار بۆ بەهێزكردنى ئەوان وپشتگیرى وهاوكارى توركەكان زیاتر دەكەین لەكوردستان! ئەوان بەر دەوام كار بۆ ناشرین كردنى ئێمە ودەسەڵاتەكەمان دەكەن وئێمەش لەبەرامبەردا گەمارۆى قەندیلیان بۆ دەدەین! ئەوان ..و.. ئێمە...هتد، بەهەرحاڵ بازیاتر نەڵێن.. لەكوتایشدا خوازیارم كەناڵە كوردییەكانیش كارێكى جوانتر بكەن تا سەرنجى بینەرانى كورد زیاتر پەلكیش بكەن بۆ خۆیان كەناڵەكانیان.