بەڵگەکان دژی نەوشیروان خۆشێتی
Tuesday, 09/07/2013, 12:00
1873 بینراوە
ئه‌وه‌ی له سیسته‌می كوردستانپوستدا جوانە، ئەوەشیانە، کە بیركردنهومان كۆپی یه‌كتر نییه. بە واتایەکی تر كوردستانپۆست (حوجره) نییه، ته‌نیا یه‌ك وانه‌ی تێدا بوترێته‌وه، به‌ڵكو قوتابخانه‌یه و وانه‌كانی زۆرن. ئه‌مه كورته وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ووتاره‌كه‌ی پیشوم (
نه‌وشیروان له‌سه‌ر پردی سیڕاته) توره‌بوون، خوینده‌واری باش نه‌بوون. وایان لێکدەدایەوە کە من كۆیله‌م .
سیسته‌می سیاسی باشور سیسته‌می (حوجره)یه سه‌رۆك هه‌ر وانه‌یه‌كی ووته‌وه دهرویشهكانی ده‌وری ده‌بێ به ئاوازی ده‌نگی مه‌لا زكر بكه‌ن. هه‌موو كویله‌ی (مه‌سعود وجه‌لال)ن. به نه‌وشیروانیشه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی وازی له جه‌لالی هێنا ئەویش کۆیلە بوو،.
كویله بوون ته‌نیا ناویك نییه وبه‌س. (كویلهبوون)دۆزه. پرۆسیسیه .پارسه‌نگی بوون و نه‌بوونی مرۆڤبوونه. ئه‌وه‌ی سه‌نگی مرۆڤبوونی خوی بزانێت و رێز له خودی خۆی بگرێ (كویلهبوون) په‌سه‌ند ناكات. ئه‌وی سپارتاكۆزی له كۆیله‌وه كرد به پاڵه‌وان(توڕه‌بوون) بوو له كویله بوون.
جه‌لال ئه‌و ڤیگوره پیسه‌یه كه چه‌ند ساڵه نووسه‌رانی جه‌ربه‌زه هاوارده‌كه‌ن .ئه‌وی ئیمڕۆ نه‌وشیروان ئاشكرای ده‌كات زۆر ده‌مێكه كوردستانپۆست ته‌پڵی بۆ لێداوه . جیاوازییەكه ته‌نیا له شێوه‌ی بهڵگهكاندایه نه‌ك ناوهڕۆك.
راوچی هوشیار كاتێك ته‌قه لهنیچیرێک ده‌كات، كه نیچیرهكه وه‌ستاوبێت نه‌ك له‌كاتی هه‌ڵهاتندا.چونكه به‌وه‌ستانه‌وه پیكاندنی نیچیرهكه مسۆگهرهتره وه‌ك به ههڵهاتوویی.
نه‌وشیروان له پێكینی نیچیرهكهی جه‌لالدا رواجییهكی كارامه نه‌بوو. ئیستا جه‌لال (مرداربۆته‌وه) لهشیتهڵی هاوكیشه‌ی سیاسی‌دا جیگه‌ی نه‌ماوه . ته‌مەنی به‌ڵگه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وساتانه‌ی ئه‌و به‌ریزه دووهه‌م كه‌س بووه له‌پاڵ جه‌لالی پیسدا. هه‌موو بێدهنگیهك هه‌ڵوێست نییه, هه‌موو پیشخواردنهوهیهكیش تاكتیك وسیاسه‌ت نییه. بێده‌نگی له تاوان هاوبهشیکردنە لە تاوان.
یه‌كێك له هه‌ره گرنگترین پیناسهكانی شۆرشگیڕ(توڕه‌بوونه)، توڕه‌بونیش كاتێك ده‌بێت به شۆڕش كه له‌كاتی تاواندا توڕه‌بیت. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كاته‌ی نه‌شیروان ئه‌و به‌ڵگانه‌ی پاراستووه توڕه بووه . هه‌ڵویستی جه‌لالی لاپه‌سه‌ند نه‌بوو. ئه‌ی بۆچی كاتی خۆی به رووی جه‌لالدا نهتیقیتهوه ؟ ترس بوو یان تاكتیك ؟ هه‌ركامێكیان بێت (هه‌ڵه) بوو.
جه‌لال هێنده زمانی پیسبووه به چاوی سوكه‌وه روانێته پیشمه‌رگه و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی كه‌سیك نه‌ماوه له نزیكیه‌وه بووبیت گوچان یان جنوی پینهدابێ:
میرگه‌پان1984 كونفرانسی سێی كۆمه‌ڵه (پیشمه‌رگه دز وشڕهخۆر وتاڵانچییەکان)
نه نه‌وشیروان نه هیچ كه‌سێك فزه‌ی نه‌كرد، له‌سه‌ر مه‌لا به‌ختیار په‌راسووی پیشمه‌رگه (وه‌ستا عبدولی) به گۆچان شكان. هاوریكانی كاك ئارام ناوی منداڵه‌كانیان به‌ناوی ئارامه‌وه ده‌نین. كه‌چی هێنده سوك و ریسوای جه‌لال بوون تائیستاش ناویرن ئه‌و راستیه بڵێن كه ئارام (به گولله‌ی كورد و ویستی به‌عس كوژرا).
هه‌ڵه‌ی نه‌وشیروان چی دروستكرد.
پیش 22 ساڵ له‌مه‌به‌ر پیمانگووتی بێده‌نگ مه‌به. وه‌رە زمان . دوای 22 ساڵ هاتیته زمان . 22 ساڵ له‌ته‌مه‌نی گه‌لێك ئه‌نفالكراو ساماندزراو ده‌سه‌ڵات مافیا چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك بوون به قوربانی.
ئه‌م سیسته‌مه سیاسیه‌ی تۆ زۆر هه‌ڵه‌یه. ئه‌وه هه‌ڵه‌ی تۆیه ههتیوبازیكی سلێمانی (حاكم قادر) حاكمی شاره. ئه‌وه سوكایه‌تییه بهشارێك کە (زانا)یان برد بۆ ئاسایش زیندوو بوو(هه‌ڵامه‌تی نه‌بوو) به كوژراوی هێنایانە ده‌ره‌وه .كه‌س وكاریش و خیڵهكهشی فرمیسكی چاویان به (دۆلار)سڕی. ئه‌وه سوكایه‌تییه به هه‌موو كورد و هه‌ڵه‌بجه، کە (تاریق ره‌مه‌زان) له ئاسایشی سلیمانی زیندانیه وجهلالییهكان له زینداندا ئافره‌تی بۆ ده‌به‌ن و له‌سه‌ر ویستی جه‌لال ئازادكرا، تۆ هه‌ر بیده‌نگ بوویت و پیشتخواردهوه, ئه‌وه هه‌ڵه‌ی خۆته نهخویندهواریكی وه‌ك (محمود سه‌نگاوی) نامه‌ی (ئه‌خلاقت) بۆدهنیرێ، ئه‌وه هه‌ڵه‌ی خۆته سه‌ربازیكی هه‌ڵهاتوو (عیماد ئه‌حمه‌د) په‌نجه‌ی هه‌ره‌شه‌ت لێبه‌رز ده‌كاته‌وه. ئه‌وه هه‌ڵه‌ی تۆیه كه‌رامه‌تی سلیمانی به دۆلارخوساوه و خەسێنراوە. ئه‌مه چ سیاسه‌تیكه تۆ ده‌یكه‌یت؟ ته‌مه‌ن به‌رەو ژوور ده‌ڕوات، تۆ هه‌ر پیشدهخۆیتهوه. به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه‌ی كه تۆ له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانی جه‌لالی چ تاعونیك چ فایرۆسیك بوو جه‌سته‌ی گه‌لی باشووری داوه‌شاند . ئه‌وەی تۆ ئیمرۆ ده‌یلێت له ساڵانی شه‌سته‌وه ئاشكرایه، كه ئه‌م كابرایه چ ده‌عبایه‌كی پیس بوو . ئه‌و کاتە راست ده‌بوو، کە هه‌ر له دوای 1976 ریگه‌تان نه‌دایه بگەڕێەوە بۆ كوردستان و ئەو دەسەلاتە رەهایەی پێ بدرێت، چونكه ئه‌و میژوویەکی نوێی بۆ جاشایه‌تی دروستكرد (ته‌نیا دكتور خالد ووتی برۆ ملت بشكێنه بۆ ئه‌وروپا و شورشهكهمان لێتێك مه‌ده). ئه‌و كوژرا و ئه‌م رسته جوانەی جهربهزهیەی بۆ میژوو جێهێشت. ئه‌و راست دەرچوو، لێ هه‌موو كۆمه‌ڵه درۆ.
دیموكراتی فشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بروای پێمهكهن
سه‌رده‌مانیك ماركسی و چه‌پایه‌تی و ماوی ماده هوشبه‌ره‌كان بوون، کە میشكی گه‌لێكیان جام كردبوو. ئیستاش دیموكراتی دیموكراتی پیش گشت شتێك له ره‌حمی هوشیاری كۆمه‌ڵ و به‌گه‌رخستنی كهپیتالی زیندوو و گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازی له‌دایك ده‌بێت. دیموكراسی ئه‌وروپی به‌ری شورشی فرنسی و شورشی پیشه‌سازی ئه‌وروپییه دورخستنه‌وه‌ی دین له سیاسه‌ت .له‌نێوان سیسته‌می دیموكراتی و ئازادی نه‌ته‌وه‌یدا . ئازادی نه‌ته‌وه‌یی له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه نه‌ك (دیموكراتی) كه گه‌لیك نه‌ته‌وه‌یه‌ك (خاوه‌ن شه‌رف و كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی) (ده‌وڵه‌ت) نه‌بوو راڤه‌كردن له‌مه‌ڕ دیموكراتی (ئهفویونه)چونكه تا نه‌ته‌وه نه‌بیته خاوه‌ن ده‌ستوریكی نه‌ته‌وه‌یی (پرۆسیسی دیموكراتی) سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت.ئیمڕۆ گرنگترین ئایدۆلۆژی ئایولۆژی نه‌ته‌وه‌ییه . هیچ ووڵاتێك له‌م دونیایه‌دا نییه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ئایدۆلۆژیهتییه خه‌بات بكات، یانی (به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه) دواجار سیسه‌تمی دیموكراسی بۆ كۆمه‌ڵگا. به راشكاوی ئێمه پیویستمان به‌و په‌رله‌مانه نییه كه ئه‌ندامەکانی كویله‌ی (جه‌لال و مه‌سعود)ن و كه‌رامه‌تیان به دۆلار ههراجكردووه .
ئەی پێویستمان به چییه ؟
بهدیكتاتورێكی نه‌ته‌وه‌ییه . كه جه‌لال ومه‌سعود بكات به زبڵی میژوو.
هیچ ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی له دونیادا نییه خاوه‌نی ده‌ستوری دیكتاتوری نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت .ئه‌گه‌رچی وه‌ك (كه‌س . تاك) بوونی كه‌سیكی دیاركراوی دیكتاتور نییه، لێ بوونی (ده‌ستوریكی دیكتاتوری نه‌ته‌وه‌ی رادیكاڵ هه‌یه) بڕیاری چاره‌نووسازی نه‌ته‌وه‌دا. هه‌موو تویژهكانیش ملكه‌چی ئه‌و ده‌ستوره‌ن (خویندنه‌وه‌یه‌ك بۆ لایه‌نه جوانه‌كانی دیكتاتۆر)
دوا ووته بۆ نه‌وشیروان
ئه‌و ساته تۆ ده‌بووی به قاره‌مان كه بهیانییەكی زوو دانیشتوانی شاری سلیمانی هیشتا چاوی خه‌واڵو ههلدهگلۆڤن به سرودی ئه‌ی ره‌قیب به‌ئاگا بینه‌وه بڵین قه‌ڵاچۆلان و شارمان له مافیاكانی جه‌لالی و سه‌رسه‌ریه‌كانی شار پاككردووه، ئه‌گه‌ر سه‌رسه‌ریه‌كانی جه‌لالی حاكمی شار نه‌بن ، ئه‌و ساته مه‌سعود بچوك ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌و ناتوانی كه‌رامه‌تی شاری سلیمانی به دولار بكرێت .
به‌ریزم ته‌مه‌ن ده‌ڕوا و تۆ له‌جێگه‌ی خۆت وەستاوییت .
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2600916chttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7e44903chttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7f7e5d5a