پێشمەرگەمان زۆرە
Monday, 05/08/2013, 12:00
قزڵباشی کورد کوژی دەست پێکی هەزارەی سێ وسەرۆککۆماری پێشوی کۆماری کەمتیارەکان پێش ئەوەی دەورانی سەرۆککۆماری تەواو ببێ بۆ جاری چەندەم لە نەتەوە یەکگرتوەکان ئیزن پیدرا وڕێنەکانی فەرمودە بکا . لەوەێ چی گوت چۆن دەسڵاتی خۆی پێناسە کرد بۆ خۆیان دەزانن . بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیدا چوو بۆلای پیرە ئاخوندێکی سەر هیشک دەیگوت
: لە ناوەندی نەتەوەیکگرتوەکاندا کە قسەم دەکرد ، ئیمامی زەمان زوو زوو خۆی نیشان دەدام نوری بۆ داویشتم! ئەوە سیستمی داگیرکەرە وجێگای گازندە نییە. ئەدی ئەگەر بەر پرسی حیزبێکی ٦٧ ساڵ تەمەن بە شێوەکی دیکە ئیمام زەمانی دیتبێ وبە رۆژی روون گەمە بەشەهید وبنەماڵەی شەهید وخاکی کوروستان بکا ئێمەی کورد دەبێ چۆن بیر بکەینەوە ؟
چەند شەو لەوەی پێش رۆژنامەوانێکی تی،ڤی، رووداو ببو بە میوانی کامستەفا هیجری کەسی یەکەمی ح ، د ک ئێران (لەتی یەکەم) ئەو رۆژنامەوانە زۆر بە جورئەت پرسیاری دەکرد وئاغای هیجریش بۆ جواب دانەوە ی دەقاودەق لەرێیی دەکردو راستیەکانی نەدەدرکاند ! من دوو بابەتم هەڵبژاردووە وبە کورتی باسی دەکەم .دەزانم هەوادارەکانی زوێر دەبن بەڵام .........؟
با خوداوەکیلی بڕیار بدەن و هەڵیسەنگێنن .
یەک : لە باسی پژاکدا فەرمووی ، ئەو حیزبە خاوەن بڕیاری خۆی نیە وسەر بە پککە یە (گوناح لەوە مەزنتر دەبێ ؟) ئێمە نایاناسین! هیچ پەیوەندیەکمان لە گەڵیان نیە ؟ بەڵام لە گەڵ پکک دانیشتنمان هەبووە ! بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردوستان لە بواری زانستی کۆمەڵناسی و بۆ پەروەردەکردنی خەڵکی هەژار رێبازی ئەو حیزبە بەم شێوەیە هەر دوو میتر بڕشتی هەیە .
لە بیرمە کاتی خۆی منداڵی بێ تاوانی کورد لەسەر لنین و مائۆ ومارکس و........ کرور کرور گیانیان لەدەست دا کوا بەرهەمەکەی ؟ بۆمن جێگای شانازیە کە لەو سەردەمەدا حەڕەکەتێک پەدا بووە کە بۆ رزگاری کورد رێگوزەرێکی نوێی دروست کردوە جیاوازیەکە تەواوی لە گەڵ مێژووی سەت ساڵی رابوردوومان هەیە .بۆیە ئەگەر پژاک هاوپەیمانی پکک نەبێ من نایناسم .
دوو: لەپرسی ئەگەر لە ئێران ئاڵوگۆڕ چێ بێ ئایا ئێوە پێشمەرگەتا ن هەیە؟ بۆ پاراستنی کورد لە رۆژهەڵاتی وڵات ؟ نا ئێمە شەڕی چەکداریمان راگرتوە !(کاتی گوتنی ئەو قسەیە بزەی دەهاتێ) بەڵام ئاڵوگۆڕ پێک بێ پێشمەرگەمان زۆرە !؟ باشە بۆ چاوەڕوان بین کۆماری ئیسلامی کورد بە مرۆو بزانێ ئەوە نیە کوردی خۆ ماڵی درۆمان لەگەڵ دەکا پێی وایە کوردوستان ،ئەشکەوتی کەهەفە و کوردێش یارانی کەهەفن کە لە غوڕڕابی خەو دابن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست