به پێکه‌نینه‌وه پێشوازیم بکه‌ی!
Sunday, 21/11/2010, 12:00
له رۆژی جه‌ژنی قوربان دا له قه‌برستانی ئاسڵیه‌یی شاری باتمان لایه‌لایه و هاوارێک که ئاگری له هه‌ناوی مرۆڤ به‌رده‌دا ده‌بیسترا. " من چاوه‌روان بووم به هه‌بوونی خۆت ژیان بکه‌ی، ژیان. به حه‌وت بۆن و ره‌نگی خۆت ژیان بکه‌ی، ژیان. به پێکه‌نینه‌وه پێشوازیم بکه‌ی. له‌گه‌ڵ گه‌ڵای وشکبووی داره‌کان دا و به ئاوازه‌وه، ئه‌و وشانه له لایه‌لایه‌ی دایکێک ده‌بیسترا." ڕۆڵه‌که‌م ده‌نگت ئێستاش له هه‌ناومدا ده‌گه‌رێت. ئاخ ڕۆڵه‌که‌م، تو له‌و چیایانه ده‌گه‌رێی، تۆ ئێستا له کوێش بی، په‌پووله ره‌نگاوره‌نگه‌که‌ی منی. له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا چیرۆکی ژیانی و تۆ ئێستاش ده‌ژێ. کاتێ دلۆپه بارانی فێنک به سه‌ر جه‌سته‌ی تۆ دا ده‌بارێ، فێنکایه‌که‌ی سه‌رتاپای هه‌ناوی من داده‌گرێ و نه‌بوونت، بێده‌نگیت بۆشایه‌کی مه‌زن له من دا درووست ده‌کات و که‌له‌پچه‌ی ژه‌نگاوی دڵی من داده‌گرن. ئه‌و وشانه هه‌موو چاو و گوێیه‌کی بۆ لای دایکی زه‌فه‌ر بیتکین ناسراو به جه‌عفه‌ر راده‌کێشا. دایکی جه‌عفه‌ر رۆڵه‌که‌ی له شه‌ڕ له کوردستان دا له ده‌ست داوه، به‌و لایه‌لایه و هاوار کردنه بانگی ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی که ئیدی دایکێکی دیکه له کوردستان نه‌گری.
وه‌کوو نه‌ریتێکی ساڵانه له باکووری کوردستان که‌سووکاری ئه‌و که‌سانه‌ی له شه‌ڕی ئاشتی و دیموکراسی کوردستان دا گیانیان به‌ختکردووه، له ڕۆژی جه‌ژن دا سه‌ردانی مه‌زاریان ده‌که‌ن. ئه‌مساڵیش وه‌کوو ساڵانی رابردووه گه‌لی کورد به سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌و که‌سانه‌ی که له شه‌ڕ ئازادی دا گیانیان به‌ختکردووه ده‌ستیان به جه‌ژن کرد.
دایکه شوکریه له وڵاتی ئاڵمانیاوه ڕۆیشتبووه شاری باتمان بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی جه‌ژن دا سه‌ردانی مه‌زار ڕۆڵه‌که‌ی بکات. له کاتێک دا دایکی بیتیکن له سه‌ر قه‌بری ڕۆڵه‌که‌ی بوو، قسه‌ی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ده‌نگووباسی دیجله کرد. دایکه شوکریه له کاتێک دا هه‌وڵی ده‌دا نه‌گری، به کورتی وڵامی پرسیاریه‌کانی ده‌دایه‌وه. دایکه شوکریه گووتی ئه‌وه سوێندی بۆ کوره‌که‌ی خواردبوو، کاتێ ئه‌و گیانی له ده‌ست بدات نه‌گری. دایه‌ک شوکریه له ساڵی 1992 له به‌ر زوڵمی ده‌ڵه‌تی داگیر که‌ری تورکیا کۆچبه‌ری وڵاتی ئا‌ڵمانیا بوو. به‌ڵام ئه‌وه 3 ساڵه له هه‌موو جه‌ژنێک دا بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر مه‌زاری کوره‌که‌ی دۆعا بکات سه‌ردانی ده‌کات. زه‌فه‌ر بیتکین ناسراو به جه‌حفه‌ر که له ساڵی 2007 دا له ئه‌رزڕۆم له شه‌ر دا گیانی به‌خت کردووه. دایه‌ک شوکریه که له ساڵی 2007 ه‌وه هه‌مو ساڵی له جه‌ژن دا سه‌ردانی مه‌زاری رۆڵه‌که ده‌کات گووتی کوره‌که‌ی کاتێ ڕۆیشت 16 ساڵ بوو و کاتێ گیانی به‌خت کرد 18 ساڵی بوو. ئه‌ویش له‌به‌ر زۆلم و زۆر کۆچبه‌ری ولاتی ئاڵمانیان بوون. دایکه شوکریه به دەنگێکی به سۆز گووتی شه‌ڕ له کوردستان دڵی دایکانی له رۆژی جه‌ژن دا بریندار کردووه و به‌وشێوه‌ی به‌رده‌ام ده‌بێ:" به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێن بۆئه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌م خاکه ئێدی رۆڵه‌ی دایکان نه‌بنبه قوربانی پێویسته له جێگه‌ی ئه‌وان چه‌که‌کان بکرێن به ژێر خاکه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی دایکان به دڵی بریندار جه‌ژن پیرۆز نه‌که‌ن ئێمه ده‌ڵێن ئیدی به‌سه با ئه‌م شه‌ڕه کۆتایی پێ بێ. من به ڕۆڵه‌که‌م سه‌ربه‌رزم. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا هێده‌ش دڵ بریندار و به ئێشم.
دایکه شوکریه باسی ڕۆڵه‌که‌ی خۆیشی کرد و گووتی ئه‌و له منداڵیه‌وه زۆر به رێز هه‌ڵسووکه‌وتی له‌گه‌ڵ بنماڵه و هاورێکانی ده‌کرد. ئه‌و گووتی:" زۆر به دل گه‌رمی به پیری هه‌موو که‌سێکه‌وه ده‌چوو. له ناو 7 منداڵم دا ئه‌و منداڵی هه‌ر بچووک بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له ،منداڵه‌کانی دیکه‌م بچووکتر بوو، به‌ڵام ئه‌و له هه‌موویان مه‌زنتر بیری ده‌کرده‌وه. له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی بچووکیشی ، مرۆڤێکی مه‌زن بوو. هه‌ر بۆیه کاتێ بڕیاری دا ته‌ڤڵی ریزه‌کانی گه‌ریلا ببێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه باش ده‌ماناسی، رێزمان له‌و بڕیاره‌ی گرت.
دایە شوکریه گووتی که کوره‌که‌ی شه‌ڕڤانی ئاشتی و ئازادیه و به‌و شێوه‌ی به‌رده‌وام بوو:" له‌گه‌ڵ هه‌موو ئێش و ژانم دا ، ئه‌گه‌ر هه‌تا ئێستا خۆم پێراگیراوه، به سایه‌ی سه‌ری ئه‌و نرخانه‌وه‌یه که سه‌رۆک ئاپۆ و شه‌رڤانانی ئازادی و شه‌هیدان ئافراندوویانه. هه‌ر بۆیه من وه‌کوو دایکێک که خوێنده‌واریم نییه، سه‌ردانی هه‌موو شوێنێک ده‌که‌م. ئه‌وه‌ش به سایه‌ی ئه‌و باوه‌ری به خۆبوونەوە‌یه که ئه‌وان به منیان به‌خشیوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست