تاله‌بانی.... یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆچی ؟
Friday, 20/03/2009, 12:00
دوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا له جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، دوا به دوای ئه‌ویش هه‌ر چوار ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی ینک عومه‌ری سه‌یدعه‌لی، جه‌لال جه‌وهه‌ر، مسته‌فای سه‌یدقادر، عوسمانی حاجی مه‌حمود بالی ڕیفۆرم به ىڕیارێکی له خۆبردوانه ده‌ستیان له کاره‌کانیان له م.س ینک کێشایه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی بێ هیوا بوون له چاکبوونی ئه‌و باره خراپه‌ی ئۆرگانه‌کانی ناو ینک به تایبه‌تی و ڕێکخستنه‌کانی به گشتی، که ماوه‌یه‌که به ئاقاری هه‌لوه‌شانه‌وه‌و له‌باریه‌کترازان ده‌چێت، به دروستبوونی ئه‌و که‌لێنه زۆره‌ی که که‌وتۆته نێوان په‌یره‌و و پڕنسیبه‌کان له لایه‌ک، کادرو ئه‌ندامانی به‌تایبه‌تی و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان به گشتی، دوای خۆلادان وپشتگوێخستنی دروشمه بالاکانی ینک له لایه‌ن سکرتێری گشتی ،وه‌ک رێکخستنێکی کوردستانی سه‌ره‌تای سالانی دروستبونی، که له بنه‌ڕه‌تدا دروشمی پیرۆزی نیشتمانی ونه‌ته‌وایه‌تی زۆرینه‌ی تاکی کورد بوو،که له ژێر چه‌تری دروشمی کوردستانی بوونی ئایدیاکه‌ی کۆببونه‌وه، له پێناو ئه‌م ئامانجه ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی له خه‌بات دابوون بۆ به ده‌ستهێنانی مافی ڕه‌وای گه‌له ژێرده‌سته‌که‌مان ، وه‌ک مافی چاره‌یخۆنوسین ،دیموکراسی و مافی مرۆڤ ، دوای ڕوو وه‌رگێڕانی سه‌رانی ینک بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی گه‌له‌که‌مان، به تایبه‌تی سکرتێری گشتیی و خۆ خه‌ریک کردنی به سه‌ر له نوێ بنیات نانه‌وه‌ی ئێراقی عه‌ربی بۆ برا عه‌ره‌به کان، نه هه‌رته‌نیا ڕوویان له دروشمه سه‌ره‌کیه‌کانی حزبه‌که‌یان وه‌رگێڕا، به‌لکو وه‌ک حزبێکی کوردی پابه‌ند به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێراق به گوڕوتینێکی چڕتر بۆ برا چاوڕه‌شه‌کانمان و پایزه براکانی تری ده‌وروبه‌رمان تا ئه‌و ساته‌ش له تێکۆشانی سیاسی بێوچاندانه، هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه بالاکانی نیشتمانی ونه‌ته‌وایه‌تی تایبه‌ت به ئایدلۆژیای ڕێکخستنه‌که‌شیان فه‌رامۆش کردوه‌و، له‌بیر ئه‌ندام و کادره‌کانی خۆشیان بردۆته‌وه،لادان له دروشمه بنه‌ڕه‌تی وسه‌ره‌کیه‌کانی ینک بۆته یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی که نێوانی کادرو ئه‌ندامان وهه‌وادارانیان له گه‌ل ڕیکخستنه‌کانیان هێنده لێک دورکه‌وتۆته‌وه خه‌ریکه وه‌ک ئه‌و دووهێله هاوته‌ریبه ی لێبێت که جارێکی‌تر به یه‌ک گه‌یشتنه‌وه‌یان مه‌حال بێ، جگه له نه‌بوونی نیه‌تپاکیش له لایه‌ن سکرتێری گشتی بۆ باشکردن و چاککردنی ریزه‌کانی ناو ینک به گشتی و رێکخستنه‌کان به تایبه‌تی ، دوای ئه‌وه‌ی به گه‌نده‌لبوونی هه‌ندێ له سه‌ران وکه‌سانی ناوده‌زگای حکومی و به فه‌ساد بوونی به‌شێکیش له ده‌زگاکانی ناو رێکخستن و ده‌رکردن و په‌راوێز کردنی کادره دلسۆزه‌کان پڕکردنه‌وه‌ی شوێنه‌کانیان به که‌سانی ناشایسته . که زه‌مانێکه زۆرینه‌ی کادر و ئه‌ندامه دلسۆزه‌کانی ناو رێکخستن به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بانگه‌وازی چاککردنی ئۆرگانه‌کانی ناو یه‌کێتییان ده‌کرد و په‌رۆشی هه‌موو ئه‌و رۆژه دژوار‌و سه‌ختانه بوون که به ڕووبارێک له خوێنی شه‌هیدان وجوامێری جه‌ماوه‌رو دلسۆزانی گه‌له‌که‌مان هاتبونه‌دی، ته‌مه‌نی ینک ئه‌وه بۆ 34 سال ده‌چێت ئه‌گه‌ر زێده ڕۆیی نه‌که م نیوه‌ی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی به شه‌ڕوگێچه‌لی ناوه‌خۆ به‌فیڕۆ چوه‌و تاکو ئێستاش له زیان زیاتر به‌رهه‌مێکی باشی به‌دواوه نه‌بوه ، دوای هه‌موو ئه‌و ئه‌نفال و کیمیا باران و ئه‌شکه‌نجه و زولم‌و سته‌مانه‌ی ده‌رهه‌ق به زندانیانی سیاسی له لایه‌ن رژێمی به‌عس و جار جاره‌ش له لایه‌ن هه‌ردوو حزبه ده‌سته‌لاتداره‌که‌ش ده‌کران، ئه‌و هه‌موو تراژیدیایه ،ئه‌و هه‌موو کاره شۆرشگێرانه‌ی گه‌له‌که‌مان له‌به‌ر چاوی ده‌سه‌لاتدار و سه‌رانی ینک تا ئه‌وکاته‌ش نه‌بۆته نیگایه‌کی واقیعانه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دی بکرێن و هه‌نگاوێکی عادیلانه‌ی بۆ بنرێت، تا ببێته رێزلێنانێک بۆ پێشمه‌رگه خه‌باتگێره‌کان به گشتی وپێشمه‌رگه دێرینه‌کان به تایبه‌تی ، بۆ که‌س و کاری ئه‌نفال کراوان ، بۆشه‌هیدانی شاری هه‌له‌بجه‌ی خۆڕاگر و بۆ خه‌لکی پاکی نیشتمانه‌که‌مان.
خالێکیتری گرنگ که زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب سیاسی و سه‌رکردایه‌تی وکادرو ئه‌ندامانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیان دڵکرمێ کردووه ،ئه‌و به تالان بردنه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مانه بێئه‌وه‌ی که‌سێک له ناو سه‌رکردایه‌تی وبنکردایه‌تی بزانێت ئه‌و هه‌موو سامانه‌ی ینک له لایه‌ن که‌سی تاله‌بانی چیبه‌سه‌ردێت و بۆ کوێ ئاودیو ده‌کرێت ،جگه له‌وئیتفاقه ئیستراتیجیه زۆر نهێنییه‌یه که له نێوان هه‌ردوو سه‌رکرده تاله‌بانی و بارزانی مۆرکراوه، ئه‌ویش بۆ کادرو هه‌وادارانی ینک بۆته پرسیارێکی بێ وه‌لام که لایان ڕۆشن نییه دوا ڕۆژی ینک به‌ره‌و کوێ هه‌نگاوده‌نێ، ئایا تاله‌بانی جارێکی‌تر به‌ره‌و هه‌واره کۆنه‌که‌ی خۆی بۆ ناو پ.د.ک ده‌گه‌ڕێته‌وه یان نا ،ئه‌و گومانه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که تاله‌بانی له وه‌لامی پرسیارێکی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعربیه دێت {ئایا تۆ له ژیانی کاری سیاسیت له چ هه‌لوێستێکت په‌شیمانی)،(تاله‌بانی.. ته‌نیا له‌وه په‌شیمانم که له ساڵی 1964ئه‌و وه‌خته‌ی له پ.د.ک جودا بومه‌وه) ئه‌و داپێدانانه‌ی تاله‌بانی به په‌شیمانبونه‌وه راست و ره‌وانه به‌و هه‌ڵه مێژووییه پڕله کاره‌ساته دێت که پێش45 سال به‌ر له ئێستا ، به بریارێکی به قه‌ولی ئه‌و کاتی سه‌رده‌می خۆی باڵی م.س له گه‌ل پ. د.ک لێک جیا بونه‌وه‌و که به قه‌ولی تاله‌بانی تاکه هه‌ڵه‌ی خه‌باتی سیاسی ته‌مه‌نییه‌تی به‌رامبه‌ر به پارتی کردبێتی بۆیه لێی په‌شمانه ،له‌و کاتییه‌وه تاکو ئێستاش گیان وژیانی هه‌زاران له باشترین ڕۆله‌کانی گه‌له‌که‌مان بونه‌ته سوته‌مه‌نی، په‌شیمانی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره‌ی کورد، جگه له‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌شمان هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه به شه‌ڕی براکوژیه‌وه خه‌ریک کردبوو،دوای ئه‌م هه‌موو زه‌ره‌رو زیانه که قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی هه‌رگیز ناکرێته‌وه، تا ئێستاش تاله‌بانی ده‌رباره‌ی ئه‌و په‌شیمانبونه‌وه‌و هه‌ڵه جه‌رگبڕه ئاماده نه‌بووه داوای لێبوردن له گه‌لی کورد‌و هه‌وادارو که‌سوکاری زیانلێکراوانی خۆیشی بکات ،که بونه‌ته خۆراکی ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه دوور‌و درێژه ،ئه‌و په‌شیمان بونه‌وه‌ی تاله‌بانی ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێ که به درێژایی مێژووی جه‌نگاوه‌رییه‌که‌ی نه‌یتوانیوه له گه‌ل پ.د.ک و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی هه‌لبکا وه به‌بێ ئه‌وانیش ئیداره بکا، هه‌رچه‌نده من پێموایه ئه‌و په‌شیمانبونه‌وه‌ی تاله‌بانی زیاتر ڕوو له کاک نه‌وشێروان مسته‌فاو هه‌ر چوار ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسیه ڕیفۆرم خوازه‌که‌ی تره ،بۆ ئه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆ پێیان بلێت، من له‌و هه‌لوێسته سیاسییه‌ی خۆم په‌شیمانم ئه‌وهه‌ڵه سیاسییه‌ی من کردومه ئێوه دووباره ی مه‌که‌نه‌وه .
[email protected] 20-03-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست