کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وێنه‌ی کۆشکه‌که‌ی مه‌سعود بارزانیی ببینن

Monday, 02/08/2010, 12:00


 پاش تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووسان، که‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌، که‌ ده‌سه‌ڵات، به‌تایبه‌تیی نه‌ماڵه‌ی بارزانیی وه‌ک بنه‌ماڵه‌یه‌کی تیرۆریست پێناسه‌ی خۆی کرد، جگه‌ له‌وه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی  وه‌ک تاڵانکه‌ری سامانی کوردستان و قاچاخبردنی نه‌وتی کوردستان و دزینی 43% بوودجه‌ی کوردستان و سه‌ده‌ها و بگره‌ هه‌زاره‌ها کۆمپانیا وس وپه‌ر مارکێت و به‌نزینخانه‌ و داگیرکردنی زه‌وی کشتوکاڵی و هی دیکه‌ به‌ڵگه‌ی دزی و تالانی دا به‌ده‌سته‌وه‌. هه‌روه‌ها گومان له‌وه‌شدا نه‌ماوه‌، که‌ بۆ ساخته‌کاریی و ته‌زویریش  دوای هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی 25/7 و 7/3 پێناسه‌ی خۆیان نه‌کردبێت!
ئێستا خوێنه‌ران پاش کلیک کردن له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ ، به‌ڵگه‌ی تاڵانچییه‌تی مه‌سعود ده‌بینن ،سه‌یرده‌که‌ن چ کۆشکێکی پادشایانه‌ی گرانبه‌های به‌ خوێن و پارووی خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستان بنیاتناوه‌ ،سه‌ددام به‌ کۆشکه‌کانی خۆی ده‌ووت: کۆشکی گه‌ل ، به‌ڵام کۆشکی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌رچوو ، جه‌لال تاڵه‌بانیش پاش ده‌یان کۆشکی گرانبه‌ها ، ژنه‌که‌ی ده‌یووت: ئێمه‌ هیچمان نییه‌ جگه‌ له‌ شوقه‌یه‌ک له‌ دیمه‌شق! ، نازانین  اش نیشاندانی ئه‌و کۆشکه‌ شاهانه‌یه‌ ده‌بێ مه‌سعود بارزانی چیمان پێبڵێت؟!.
تکایه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌ بۆ بینی کۆشکه‌که‌ی مه‌سعودی بارزانی، له‌گه‌ڵ سوپاس بۆ ئه‌و کوڕه‌ بارزانییه‌، که‌ ئه‌م وێنه‌ی پێشکه‌ش به‌ کوردستانپۆست کردووه‌ ، کوڕه‌ ده‌ڵێت: من له‌ ده‌زگای پاراستن کارده‌که‌م به‌ڵام به‌ قه‌د سه‌ددام رقم له‌ مه‌سعود و مه‌سروره‌ ، چونکه‌ ئه‌وانه‌ هه‌موو سنورێکیان تێپه‌ڕاندووه‌:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/image_com/masu kastel..jpg

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە