کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆچی یەكێتى لەگەرمیان واى لێهات ؟ - بەشی یەكەم

Saturday, 10/05/2014, 12:00

1439 بینراوە


رێبوار ئەحمەد


ئەوەى یەكێتیە بەرپرسەكانى گەرمیان كردوویانە بەو خەڵكە كەسی تر نەیكردووە ، بەڵام كێشەو حرسی خەڵك و بەتایبەت ئەوانەى رۆژێك لە رۆژان یەكێتیان پێ قبوڵ بووە ، هێشتا مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتى و ئەنجومەنى ناوەندى یەكێتى نەیتوانیوە خەمێكی گەرمیان بخوات و كادیرە حزبی و حكومیەكانی خۆی باش بكات ، ئاخۆ ئەم ماڵوێرانیە تاوەكو كەى ، ئەوەى لەم وتارو بۆچوونانە دەخرێتەروو ، هەمووى بەبەڵگەوە پارێزراوە ، بەڵام خستنەرووى تەنها بۆ تێگەیشتنى سەركردایەتیە بێ ئاگاو پیرخانەكەى یەكێتیە ، لەوەى چیتر بەسە و بیگۆران حزبەكەتان بكەنە حزبی سەردەم و چیتر بالە هیچ شوێنێكەوە دەستى رەخنە و پلانتان بۆ درێژ نەكرێت ، لەساڵی 2006 2007 ئەوكات هەڵبژاردنى مەڵبەندەكان كرا ، ئیتر قوركرا بەسەر یەكێتى لەتەواوى ناوچەكان بەتایبەتى گەرمیان ، كە كۆمەڵێك كەسی دوور لە ئەزمونى سیاسی و كەسی نەزان و بێ ئەجروبە بوونە خاوەنى مەڵبەندى یەكێتى ، كە تاوەكو ئێستاى لەگەڵ بێت ، سەركردایەتى نەیتوانیوە یەك كایرو كارگێرو ئەندامى ئەو مەڵبەندە سزابدات و لێپێچینەوەى لەگەڵدا بكات ، هەرزوو ئەو كۆمەڵە بەرپرسە بەچەندین شێوە پۆستەكانیان بۆخۆیان بەش كرد ، بەشێكیان چوونە ناو حكومەتەوەو بەشەكەى تریش تاتوانیان لەحزبدا خواردیان و دواتر بەچەندین گەندەڵی ئەخلاقی تاوانیار كران ،
مەڵبەندیش بووبە چەندین تەكەتولەوە ، بەڵام ئەو تەكەتولەى كەباڵی بەسەر مەڵبەندا كێشا توانى وەكو بزن مژەك تەواوى ئیمتیازاتەكان بۆخۆی قۆرخ بكات ، ئەویش كوتلەى شێخەكان بوو ، كەپێكهاتبوون لەهەریەك لە " جەلال نورى قایمقامی قەزاى كەلار ، سەید جواد سەرۆكی شارەوانى كەلارى ئەوكات و گەرمیانی ئێستا ، هێرش فەیزوڵا بەرێوبەرى گشتى چاودێری كۆمەڵایەتى ، عەداڵەت لەتیف بەرپرسی كۆمیتەى كارمەندان ، مامۆستا كاوە بەرپرسی كۆمیتەى مامۆستایان و جێگری مامۆستا هێرش ، شیرین شێخ حسێن ، محەمەد چاوجوان ، عەلی شەهید محەمەد بەرێوبەرى گشتى ئاساییشی گەرمیان ، نەوشیروانی ئاسایش) بۆیە لەوكاتەوە یەكێتى بەتەواوى تووشی چەق بەستن هاتووە ، چونكە تەواوى پۆستەكان قۆرخ كراوەو دەست بەسەر تەواوى ئیمتیازاتەكانى حكومەت و حزبدا گیراوە ، تەنانەت دۆخەكە لەگەندەڵی ئیداریەوە چووەتە قۆناغی ئەخلاقی و ئەمەش تەواوى خەڵكی كەلارى نیگەران كردووە ، كە بەوردی دەیخەمە روو .
كوتلەى دووەم ، بریتیشن لە لەچەند كادیرێكی یەكێتى كە هەریەك لە حەمەى حەمە ساڵحی بەرپرسی كۆمیتەى شەهیدان و عاسی عەلی كارگێری مەڵبەند و عەلی زاوتى كارگێری مەڵبەندو ، مامۆستا عوسمان بەرپرسی كۆمیتەى باوەنور و مەلا ئەحمەدى جەیران و شێرە گۆج و چەند كەسێكی تر ،
كوتلەى سێیهەم پێكهاتووە لە كوتلەى سەڵاح كوێخا واتە عەدنانیەكان ، كە چەند كەسێكی تری لەگەڵدایە ، كوتلەى چوارەم بریتین لەكۆمەڵە گەنجێكی بەناو رۆشنبیر كەئێستا بەوتەى خۆیان لەیەكێتى نیگەرانن و پێیانوایە گەر گۆرانكارى نەكرێت جگە لەوەى دەست لەیەكێتى دەكێشنەوە لەبەرامبەریشدا پێیانوایە یەكێتى بەتەواوى دەروخێت ،
كە بەپێی ئامارەكان لەدواى دروست بوونى ئەم تەكەتولاتە یەكێتى لە 44 هەزار دەنگەوە دابەزیوە بۆ 21هەزار دەنگ ، واتە دەنگەكانى یەكێتى 100% كەمى كردووە ، جگە لەوەى چەندین تاوان و رەفتارى خراپیان بەرامبەر بەخەڵكی كەلار ئەنجام داوە ،


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)