کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەرى تەكەتولەكانى پارتى لەلقى12لە هەلەبجەوشارەزور

Monday, 26/04/2010, 12:00


وەك دوینى شەو بەلینمان بەخوینەرانى بەریزدا كە هەندیك وردەكارى كیشەكانى ناو لقى 12 بلاوبكەینەوە لیرەدا بەكورتى لەكیشەكانى ئەم چەند رۆژەى رابردوى نیوان تەكەتولەكانى ناولقى12 كەهەریەكەیان سەربە یەكیك لە جەمسەرەكانى ململانین لەناو ژیانى سیاسى پارتیدا
پوختەى روداوەكە
لەوكاتەى كە بەفەرمانى راستەوخۆى مسعود (نورى حمە على) لەبەرپرسى لقى12 دورخرایەوە و برا بۆ چەمچەمال بە هۆى نزیكى نورى لە نیچیره‌وە و هینانى (فەرەیدون جانرۆی) لە فەرماندەى زیرڤانیوە بۆ بەرپرسى لقە كەوتوەكەى 12 كیشەكانیان رۆژ لەدواى رۆژ لەگەورەبوندان و بونەتە گەورەترین كیشە بۆ ریكخستنە فاشیلەكەى پارتى لەم سنورە. لەم هەفتەیەدا تەكەتولەكانى فەریدون و نورى كە هەركەسەیان سەربە تەكەتولى خویانن لەناو لقى 12دا دبیتە شەریان و سەركەوت ناویك چوار چەقۆى لیدراوەو لە هەردو ناوچەى پینجوین و زەرایەن هەمان كیشە تەشەنەى سەندوەو لە پینجوینیش كادیرك دراوەتە بەرچەقۆ. ئەوندەى ماوە بیلین كە سەرەتاى ململانیكانى بنەمالەى بەرزانى بەتەواوى دەركەوتون و لە ئایندەى نزیكدا تەقینەوەى كیشەكان دەبیبین . خوینەرانى بەریزیش ئاگاداردەكەین لە ماوەى داهاتودا وردەكارى تەواوى كیشەكانى ناو لقى12و تەكەتولەكانى ناو ئەو لقەروخاوەتان بۆ بلاو دەكەینەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە