کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژێك دێت هیزو پارە فریاتان ناكەوێت

Friday, 06/03/2009, 12:00


سەرانى بەعس و كاربەدەستە زاڵمەكانى لە توندو تیژى و ناعەدالەتیدا نمونەیان نەبوو , لە خۆ دەوڵەمەند كردنیان نمونەیان كەم بوو , بەڵام ئەو ڕۆژەى كە ئەو حكومەتە دیكتاتۆرە هەرەسى هێنا هیچ شتێك فریاى نەكەوت تا واى لێ هات سەرە زلەكانیان لەناو چاڵ و پەناو پاساردا خۆیان ئەشاردەوە و كون نەبوو خۆیانى تیا بگرن , ئەمە چارەنوسى هەموو سەركردەیەكى دیكتاتۆرو دزو گەندەڵە , لەم ڕوانگەیەوە سەرانى كوردیش ئەو ڕۆژە نزیكە وەكو حكومەتە دیكتاتۆرە كەى سەدام ژێرەو ژوور بنەوە و بكەنەوە ناو چاڵى مەرگى خۆیانەوە و پارەو هێز و كوڕو كەس فریایان ناكەوێت ,هیچ دەسەڵاتێكى زاڵم , دز , گەندەڵ , دیكتاتۆر , تاسەر نەیتوانیوە حوكم بكات ئەگەر هەموو ڕێگاكانى گرتبێتە بەر , ئەمانیش هەژدە ساڵە هەرچى ڕێگایە گرتویانەتە بەر بۆ درێژە دان بە ژیانى خۆیان بەڵام وا هەموو كارتەكانیان سوتاوە و ئیتر هیچ كارتێكیان بە دەستەوە نەماوە كە یاریەكەى پێ تەواو بكەن , بەرز بونەوەى ئەو هەموو دەنگە ناڕەزایەتیە , ئەو هەموو كێشە زۆرانە , هەڵویست وەرگرتنى خەڵك , تەنانەت كادرو ئەندامانى حیزبەكانى خۆشیان ,ئەمە ماناى ئەوەیە ئەم دوو دیكتاتۆرە تەمەنیان ڕوو لە لێژە و كۆتایى دەسەڵاتیان نزیكە , ئێستا دەنگە ناڕازیەكان ڕۆژ لە دواى ڕۆژ مەوداكەى فراوان ئەبێت ,ئەوەتا كەس ئامادە نیە بچێتە سەر سندوقەكانى دەنگ دان , ئەگەر بشچن ئامادەنین دەنگ بدەن بەلیستێك كە سەرتاپایان نوقمى دزى بوبێت , ئەوانەى ئێستا لە پەرلەماندان نوێنەرى خەڵك نین بەڵكو نوێنەرى حیزب و بنەماڵە دیكتاتۆرەكانن , ئەوەتا سەیدكاكە بە ئاشكرا ئەڵێ من نوێنەرى كورد نیم نوێنەرى پارتیم , بەهرۆز گەڵاڵى ئەڵێ من نوێنەرى قەزیەى كوردى نیم بەڵًكو نوێنەرى یەكێتیم , كەواتە ئەو پەرلەمانەى كە ئەندامەكانى داشى دامەى مەكتەبى سیاسیەكانن بێجگە لە تەمەڵ خانەیەك و جێگایەك بۆ شەرعیەت دان بە دزى حیزبەكان هیچى تر نیە , پەرلەمانێك بە دەنگى گەل دەرچوو بێت ئێستا خۆى بە نوێنەرى گەل نەزانێً ئیتر پەرلەمان چ مانایەكى هەیە , خەڵك تا ئەو ڕادەیە بێزارە لەم دەسەڵاتە كە ئامادە نیە دەنگ بدات , بە مەرجێك خەڵك دەنگ ئەدات كە لیستى سەربەخۆ هەبێت , لە هەموو حاڵەتەكاندا ئەم خائینانە ئەم جارە ئەبێت نامەى ئەعمالیان وەربگرن و بە دۆزەخى خەونەكانى خۆیانیان بسپێرن , سەرەونگون بونى ئەم حكومەت و دەسەڵاتە زۆر نزیكە چونكە ئەمانە دەقیان گرتوە بەو كارە قێزەونانەى خۆیانەوە , خەڵكیش ئەمەى ناوێت , ئەمان تازە ناتوانن گۆڕانكارى بكەن , خەڵكیش لێیان قبوڵ ناكات بۆیە مەرگیان نزیكە و دەبێت بخرێنە ئەو چاڵەوە كە هەموو ڕژێمە دیكتاتۆرو نەزان و گیڵەكانیان تێ چوە بۆیە كورد پێویستى بە ڕاپەڕێنێكى تر هەیە بۆ ئەوەى جارێكى تر لە دەسەڵاتێكى تر ڕزگارى بێت , گیانى ڕاپەڕین زیندوە , نەوى نوێش ئامادەن , جاماكەش پڕ بوە و لێى دەڕژێ , بۆیە پێویستە خۆمان ڕێك بخەینەوە و ڕاپەڕینێكى سەرتاسەرى بەر پا بكەین ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە