کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانكێكی كه‌رتی تایبه‌ت له‌سلێمانی ئیفلاسی خۆی به ‌ته‌واویی راگه‌یاند

Thursday, 14/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1ی سلێمانی
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌وه‌زاره‌تی دارایی نووسینگه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند: كه ‌بانكی الوه‌ركا كه ‌یه‌كێكه‌ له ‌بانكه ‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نا ئاسایی ئیفلاسی خۆی ڕاگه‌یاند، كه ‌به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ‌زیاتر له‌100 ملێۆن دۆلاری سه‌رمایه ‌گوزارانی له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك له ‌نێو ئه‌و بره ‌پاره‌یه‌یه‌دایه‌، كه‌ بۆته‌مایه ‌پۆچ كردنی زۆرێك له ‌سه‌رمایه‌گوزارانی ئه‌و شارانه‌!
ئه‌وه‌ش زانراوه ‌كه ‌زیاتر له‌20 رۆژه‌ ئه‌و بانكه ‌ئیفلاسی خۆی ڕاگه‌یاندبوو به‌ڵام به‌رپرسانی كۆمپانیای نۆكان به‌ بریاری هێرۆ هاوسه‌ری تاڵه‌بانی ئه‌و ده‌نگۆیایه‌یان راگرتبوو، تا ده‌ست بگرن به‌سه‌ر سه‌رمایه‌ی خه‌ڵكی سلیمانی و هه‌ولێر و دهۆك " ئه‌وه‌ی زیاتر بۆته ‌كیشه‌ی بانكه ‌ئه‌هلییه‌كان به‌رپرسانی یه‌كیتی و پارتی فێر بوون كه‌ سامانی خه‌ڵكی له‌و بانكانه ‌بخۆن و ئیستا له‌بانكی وه‌ركا تاكه ‌دۆلاریك بوونی نه‌ماوه‌.
شایانی باسه ‌سه‌رچاوه‌كه‌ی دارای یه‌كیتی ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه، ‌كه‌ كۆمپانیای نۆكان زیاتر له‌40 ملیۆن دۆلاری بانكی وه‌ركای بردوه‌ و به‌ناوی وه‌به‌رهینانه‌وه‌ ئێستا ئه‌وه‌یش بریاری داوه‌ یه‌ك دۆلار بۆ ئه‌و بانكه ‌نه‌گێرێته‌وه‌.هه‌ر بۆ زیاتر زانیاری بانكی له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ‌دوو ساڵه‌ ‌بانكی ئه‌رمیرالید كه ‌له‌هه‌ولێر بووه‌، چه‌ند كه‌سێكی وه‌ك نزار حه‌نا ئه‌و بانكه‌یان دامه‌زراندبوو له‌لایه‌ن پیاوه‌كانی نێچیره‌ڤان بارزانییه‌وه‌ له‌سه‌دا 90 داهاتوو پاره‌ی ئه‌و بانكه‌یان برد و ئه‌ویش ئیفلاسی خۆی ڕاگه‌یاندبوو كه ‌زیاتر له‌120 ملێۆن دۆلار بووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە