کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ چواره‌مين جار دادگای باڵای عێراقی داوای ته‌سليمكردنی (بروسك نوری شاوه‌يس)ی پارتی ده‌كات

Saturday, 17/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری (1) هەولێر
هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رچاوه‌يەك له‌ نووسينگه‌ی نوری ماليكی سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراقی‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ دادگای باڵای عێراقی ئيتيحادی بۆ چواره‌مين جار داوای ته‌سليم كردنی (بروسكه‌ نوری شاوه‌يس) دەکات، كه‌ به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی بووه ‌و له‌ پیسخۆریی و گەندەڵیی و دزییەوە تێوه‌ گلاوه‌ له‌گه‌ڵ حازم شه‌علانی وه‌زيری پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیی، له‌وانه‌ ساخته‌ كاریی له‌ گرێبه‌سته ‌سه‌ربازیيه‌كان بۆ كرينی چه‌ك و كه‌ل و په‌لی سه‌ربازیی و فرۆكه‌ و زريپۆش و تانكی جۆراوجۆر، كه‌ ئێستا حازم شه‌علانی رایکردۆتە دەرەوەی عێراق له‌ وڵاتێكی عه‌ره‌بی نيشته‌جيه‌.
كوردستانپۆست بۆ زياتر به‌دواداچوونی ئه‌م هه‌واڵه‌ په‌يوه‌ندی به‌ به‌رپرسێكی پاسه‌وانه‌كانی دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌يسەوە کرد، کە برا گه‌وره‌ی بروسك شاوه‌يسه‌‌، ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت راست كرده‌وه‌، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه‌ ماوه‌ی 30 ڕۆژه‌ بروسكه‌ شاوه‌يس له‌ هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانی خه‌ريكی فرۆشتنی گشت موڵك و زه‌ويه‌كانيه‌تی، به‌ سه‌ياره‌ گولله‌ نه‌بره‌كانيشيه‌وه ‌و تا ئه‌وه‌ی نيوه‌ی هۆتێل نۆبيلی 5 ئه‌ستێره‌ی رێگای عه‌ينكاوه‌ مۆڵكی ئه‌وه‌ و خه‌ريكه‌ ئه‌وه‌ش بكاته‌ پاره‌ هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌يەك له‌ كاروانی ژنبرای بروسك ئه‌وه‌ی راگه‌ياندووه‌، كه‌ ئاواته‌ ڕه‌شی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی پاسه‌وانيه‌كه‌ش وەکو شایەت و وەک تاوانبارێکیش بۆ دادگای عێراقی داوا كراوە‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە