کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ته‌ها محیه‌دین مه‌عروف: مام جه‌لال تووشی ئه‌م بارو دۆخه‌ ناخۆشه‌ی کردم

Tuesday, 31/03/2009, 12:00

1991 بینراوە


بۆ یه‌که‌مینجار:
ته‌ها محیه‌دین مه‌عروف جێگری سه‌رۆککۆماری عیراقی پێشوو، که‌ پاش ڕوخانی ڕژێمی سه‌ددام له‌ ساڵی 2003دا به‌ شێوه‌یه‌کی نهێنی، به‌ فه‌رمان و به‌ یارمه‌تیی جه‌لال تاڵه‌بانی گواسترایه‌وه‌ و هێنرایه‌ دوکان، له‌ شوێنێکی تایبه‌ت له‌ خانوویه‌کی خنجیلانه‌دا ژیانێکی هێمن و دوور له‌ چاوی کامێرا و په‌یوه‌ندیکردن به‌ مێدیاکانه‌وه‌،  به‌ هێمنی ژیان به‌ سه‌ر ده‌با،  به‌ڵام مه‌راق و خه‌فه‌تیی زۆره‌ و نهێنی زۆری له‌ لایه‌ شاردوونیه‌ته‌وه‌. ئیستا ته‌مه‌نی ته‌ها محیه‌دین مه‌عروف گه‌یشتۆته‌ 80 ساڵ و نه‌خۆشی پیریی سه‌ری تێکردووه‌، هه‌روه‌ک ئه‌مڕۆ 31- 03- 2009 ڕۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت)ی عه‌ره‌بی له‌ ژماره‌ (11081)یدا بڵاوی کردۆته‌وه‌ که‌ به‌هۆی نه‌خۆشیی‌ پیرییه‌وه‌ براوه‌ته‌ ئه‌رده‌ن و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا.
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ کوردستانپۆست، به‌ باشی زانی که‌ هه‌ندێ له‌و نهێنیی و زانیارییانه‌ی له‌ لایه‌، پێش کۆچکردن و ماڵئاوایی ته‌ها محیه‌دین مه‌عروف بڵاوی بکاته‌وه‌، ئه‌م زانیارانه‌ له‌ زمانی خۆیه‌وه‌ وه‌رمانگرتووه‌، له‌ به‌ر مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی  به‌ باشمان نه‌زانی له‌ کاتی خۆیدا بڵاویان بکه‌ینه‌وه‌، ئیستا کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌،  په‌رده‌یان له‌ سه‌ر هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌ و بۆ یه‌که‌مینجار بیخه‌ینه‌ ڕوو.
ته‌ها محیه‌دین مه‌عروف یه‌کێکه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌ره‌کانی حیزبی ڕزگاری، کاتی خۆی له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، مه‌لا عومه‌ر ئه‌حمه‌دزاده‌ (نگل)، نوری شاوه‌یس له‌به‌رامبه‌ر بنه‌ماله‌ی بارزانی دروستیان کرد.
ته‌ها محیه‌دین مه‌عروف ددان به‌وه‌دا ده‌نی و ئه‌و نهێنییه‌ ئاشکراده‌کات،  ده‌ڵێ:
کاتی خۆی مام جه‌لال منی تووشی ئه‌م بار و دۆخه‌ ناخۆش و ئاڵۆزه‌ کرد، چاره‌ و ناوی منیشی له‌ لای گه‌له‌که‌م ڕه‌ش کرد ، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کرد  من هه‌رگیز بیر له‌ ماڵ و منداڵ و ژنهێنان نه‌که‌مه‌وه‌، ته‌مه‌نیشم به‌سه‌رچوو که‌ به‌ که‌ڵکی ئه‌وه‌ نه‌ده‌هاتم  ژن بهێنم.
ڕاسته‌ من مشاوری سه‌ددام بووم، بۆ ڕۆژێک چییه‌ سه‌ددام پرسێکی پێ نه‌کردووم، به‌ڵام ڕۆژێک سه‌ددام بانگی کردم، ئیتر نازانم به‌ ڕاست، یان بۆ مه‌به‌ستێکی تر بوو، ڕووی ده‌می تێکردم و پێی وتم: من ئه‌زانم 25 ساڵی تر کورد ده‌بێت به‌ ده‌وڵه‌ت، ئه‌م قسه‌یه‌ی کاتێک کرد، که‌ ئیستا 5 ساڵی ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌که‌ی ئه‌و بێته‌ دی و ئه‌و مێژووه‌ روو بدات. ئیتر سه‌ددام پرسیاری لێکردم: چی بکه‌ین بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد و بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌وت؟
منیش له‌ وه‌ڵامدا وتم: گه‌وره‌م، نه‌وت بکه‌ین به‌ خۆماڵیی، ئیتر ئه‌مه‌ریکا ناتوانێ سواری سه‌رمان بێت. دووه‌میش بۆ مه‌سه‌له‌ی کوردیش، ئه‌گه‌ر مێژووی ده‌وڵه‌‌تانی ده‌وروبه‌ر بخوێنیته‌وه‌، پاشا و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان هه‌میشه‌ که‌ڵکیان له‌ کورد وه‌رگرتووه‌، بۆ نموونه‌: نادر شا، گاردی ده‌سه‌لاته‌که‌ی بریتیی بوو له‌ 1500 کورد، یان سواره‌ی حه‌میدییه‌ له‌ تورکیا هه‌موویان کورد بوون، که‌ عوسمانییه‌کان دژی سه‌فه‌وییه‌کان به‌کاریان ده‌هێنان، تۆش وه‌ره‌ پێنج هه‌زار کورد، جیابکه‌ره‌وه‌ (ئه‌م پێشنیاره‌ ئه‌وه‌ کاته‌ خستمه‌ به‌رده‌می، که‌ یه‌کێتیی و حکومه‌تی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ یه‌کدا هه‌بوو) ئه‌و پێنج هه‌زار کورده‌، بکه‌ به‌ گاردی خۆت، له‌ چوارچیوه‌ی عیراقدا مافیش به‌ کورد بده‌، ئیتر که‌س ناتوانێت بڵێ سه‌ری چاوت برۆیه‌ و له‌ مه‌ترسی ناوه‌کیی و ده‌ره‌کی  دوور ده‌که‌ویته‌وه‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی تردا، که‌ چۆن مام جه‌لال تووشی کردیت؟
ئه‌مه‌ وه‌ڵامی ته‌ها محیه‌دین مه‌عروف بوو:
ئه‌و کاته‌ من یه‌کێک بووم له‌ ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی، خه‌ریک بووم له‌ سوریاوه‌ سه‌فه‌ر بکه‌م بۆ ده‌ره‌وه‌، واز له‌ هه‌موو شتێک بهێنم و تاقه‌تی هیچم نه‌مابوو، به‌ڵام له‌ دواییدا زانیم که‌ به‌ فه‌رمانی برایم ئه‌حمه‌د له‌ پڕ له‌ ناو فڕۆکه‌خانه‌ی دیمه‌شق تووشی مام جه‌لال بووم، دیار بوو، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ هاتبوو، که‌ من ببینێت. من پێم سه‌یر بوو، وتم ئه‌وه‌ چی ئه‌که‌یت لێره‌؟
له‌ وڵامدا وتیی: ئێمه‌ ئاگادارین، که‌ تۆ ده‌ته‌وێت سه‌فه‌ر بکه‌یت، بۆیه‌ هاتووم ئه‌مه‌ ئه‌مری سه‌رکردایه‌تی شۆڕشه‌، ده‌بێت وه‌ک کوردێک ئه‌م پۆسته‌ وه‌ربگریت، واته‌ ببیت به‌ جێگری سه‌رۆک کۆماری عیراق (جێگری سه‌ددام)، ئیتر منیش ناچاربووم و سه‌فه‌ره‌که‌م هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌. رازییبوونم‌ به‌و پۆسته‌، که‌ ئیستا من باجه‌که‌ی ئه‌ده‌مه‌وه‌ و له‌ لای کورد و عیراقییه‌کان و هه‌موو دنیا من ناوم ڕه‌شه‌ و که‌سایه‌تییه‌کی باش نییم.
کاتێکیش ئه‌و پۆسته‌م وه‌رگرت، سه‌ددام له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند جار ناردمی بۆ ئیران و چاوم به‌ شای ئێران که‌وتووه‌، نزیکه‌ی هه‌ژده‌جار ڕۆیشتووم، له‌ حه‌ڤده‌هه‌مین جاردا، شا پێی زانی که‌ من کوردم، ئیتر ئه‌مجاره‌یان ڕیزی زۆری گرتم و یه‌که‌م قسه‌ی به‌وه‌ ده‌ستی پێکرد، که‌ ئێمه‌ یه‌ک نه‌ته‌وه‌ین، به‌ بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌وه‌ بدات که‌ من ئه‌چم ئه‌م قسانه‌ بۆ سه‌ددام ده‌گێڕمه‌وه‌، نه‌ترسانه‌ وتی: ئێمه‌ خاوه‌نی کوردین، منیش بۆ موجامه‌له‌ وتم: راسته‌ قسه‌کانتان درووسته‌ و وایه‌!
پرسیارێکی تر: بۆچی تا ئیستا ژنت نه‌هێناوه‌؟
وه‌ڵام که‌ زانیم خۆم خستۆته‌ ناو گه‌مه‌یه‌کی گه‌وره‌وه‌، هه‌ر له‌ هه‌ره‌تی لایمه‌وه‌، بڕیارم دا که‌ جارێ واز له‌ ژنهێنان بهێنم، چونکه‌ ده‌زانم له‌ داهاتوودا تووشی کێشه‌ ده‌بم، پێم خۆش نه‌بوو، ماڵ و منداڵ دروست بکه‌م و ئه‌وانیش تووشی چه‌رمه‌سه‌ری ژیانیان بکه‌م و به‌ هۆی منه‌وه‌ ژن و ماڵ و منداڵه‌کانم، ناخۆشی و نه‌هامه‌تی بێته‌ ڕێگایان، من که‌ ئه‌و پۆسته‌م وه‌رگرتبوو، هه‌میشه‌ له‌ دڵه‌راوکه‌دا بووم، به‌وه‌ی که‌ ئه‌گه‌ر سه‌ددام بزانێت من له‌ ژێره‌وه‌ له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و برایم ئه‌حمه‌د و سه‌رکردایه‌تییدا په‌یوه‌ندیم هه‌یه‌ ئیتر کۆتایی به‌ ژیانم دێت.

ته‌ها محیه‌دین مه‌عروف به‌ نیاز بوو، که‌ یادگاره‌کانی بنووسیته‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌ر پیریی و نه‌خۆشیی، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌رده‌وام له‌ ژێر چاودێرییکردندا بوو، نه‌یده‌توانی به‌و کاره‌ هه‌ڵسێت، ئه‌م زانیارییانه‌ش، له‌ پاره‌وه‌ ده‌ست کوردستانپۆست که‌وتووه‌، ئێمه‌ به‌ باشمان نه‌زانی له‌ کاتی خۆیدا بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌، چونکه‌ ئه‌گه‌ر بزانرایه‌ ته‌ها محیه‌دین نیازی نووسینه‌وه‌ی یادگاره‌کانی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ هه‌ر له‌ پاره‌وه‌ له‌ ناویان ده‌برد، ئیستاش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وه‌نده‌ی له‌ژیاندا نه‌ماوه‌ و فریای ئه‌وه‌ش ناکه‌وێت به‌و کاره‌ هه‌ڵسێت، وامان به‌ باشزانی که‌ ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و کردوونی، ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌و خستوویه‌ت روو پێش ماڵئاواییکردنه‌که‌ی بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌. بۆ زانیاریتان ئه‌و خانووه‌ی که‌ له‌ دوکان پێیدرابوو، درواسێی خانووی عومه‌ر فه‌تاحه‌، به‌مه‌شدا ده‌رده‌که‌وێت که‌ عومه‌ر فه‌تاح له‌ هه‌موو شوێنێک خانوویه‌کی هه‌یه‌.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)