کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ڕۆشنبیری کورد له زه‌مه‌نی جیهانگیریی

Saturday, 24/01/2009, 12:00

1416 بینراوە


ئێمه ی تاکی کورد وه ک نه ته وه یه کی ڕۆژهه ڵاتی ناوین هێشتا له ئاستی قۆناغه کانی پێشکه وتنی هزرو ئاستی هوشیاریی تاکه کاندا نه مانتوانیوه وه ک وڵاتانی پێشکه وتوو خۆمان دابماڵین له هۆکاره حه قیقیه کانی دواکه وتن و ئاسته نگه کانی به رده م بره و دان به سه رجه م بواره جیاوازه کانی ژیان ببڕین، که له نێوانیاندا و له ترۆپکی سه ره وه ش پێودانگه کانی هه ڵسه نگاندن و لێکدانه وه ی تاکه کانه بۆ هه موو پێشهاتو و ڕووداو و پێکهاته جیاوازه کانی ژیان.
ئێمه وه ک نه ته وه یه ک که خاوه نی ده وڵه ت نین ئێستاشی له گه ڵدا بێت له ژێر کاریگه ریی کاردانه وه ی ته نانه ت شێوازی بیر کردنه وه و ڕه فتاری ده وڵه ته دراوسێکان و داگیرکه ره پێشووه کانداین، بێ ئه وه ی گرنگی به جیا کردنه وه ی زه مه نه جیاوازه کان بده ین و خوێندنه وه و هه ڵس وکه وتی جیاوازمان هه بێت بۆ هه ر قۆناغێکی جیاوازو پێودانگی لۆجیکانه و واقیعیمان هه بێت دوور له دروشمه حیزبییه کان و هه ڵچوونه ده مارگیرییه کان.
له به رانبه ر ئه وه دا که بیری ناسیونالیزمی له سه ره تاکانی سه ده ی ڕابردودا سه ری هه ڵداو له کۆتاییه کانیشیدا قۆناغی جیهانگیریی ته نگی پێ هه ڵچنی و سیمایه کی تری به خشی به کۆمه ڵگای نێو ده وڵه تی و به تایبه تی میلله تانی پێشکه وتوو که پێشه نگی گۆڕانکارییه کانن . ئه مه ش وای کرد به دوو باردا جێ ده ستی ئه م ته وژمه دیار بێت :
1-ڕووه سلبییه که ی : پێودانگی به رژه وه ندی
له لایه ن ده وڵه تان و زل هێزان و ڕوونتر بڵێن سیاسه تمه داران تیۆریی میکاڤیللی پراکتیزه کراو دروشمه عاتیفیه کان کێشران به زه ویدا و ته نانه ت ئه مه ش بووه مۆرکێک و په یوه ندی نێوان تاکه کانی پێ ده ناسرێته وه و ته نانه ت ئینتیماکانیش له م دۆخه دا ناخوێنرێنه وه ئه گه ر ببنه له مپه ر له ڕێی به رژه وه ندییه کاندا، ڕۆچوون له به رهه م هێنان و پاشان ئاڵوگۆڕه بازرگانییه کان و به ده ست هێنانی زۆرترین قازانج ودروست کردنی بازاڕێکی هاوبه شی جیهانی و لێک نزیک کردنه وه ی نرخه کان ڕووه کانی ئه م ته رزه بوون له بیر کردنه وه، بۆ نموونه له ڕووی سیاسییه وه په که که پارتێکی کوردی ڕزگاریخواز بوو که چی یه کێتی و پارتی هێزیان له دژی کۆ کرده وه و به وپه ڕی دڕندانه جه نگیان به رانبه ر به رپاکرد و هیچ دروشمێکی نه ته وه ییش نه خوێندرایه وه چونکه مه سه له که په یوه ست بوو به به رژه وه ندی چه ند به رپرسێک و مانه وه یان و ئیمتیازاته کانیان. یان ئه گه ر ته ماشای هه ڵوێستی میسر بکه ین له داخستنی بازگه ی ڕه فه ح به ڕووی یارمه تیه مرۆییه کان بۆ غه ززه و پشت لێ کردنیان و له به رانبه ریشدا ناردنی غاز بۆ داگیر کا ره که یان، ئه وا به ڕاشکاوانه بێ مه بده ئیی هه ڵوێستی سیاسی ئه خوێنینه وه و هه موو ئه مانه ئه وه ئه سه لمێنن که ئه و کاته به سه ر چووه بۆ نموونه کوردێکی ئێران هه موو ڕه گه زیی فارس ڕه ت بکاته وه و به هره مه ند نه بێت له ئیجابیاته کانیان و تێکه ڵاو بوونیان به حوکمی ئه وه ی فه رمانڕه وای ئه و ده وڵه ته فارسه که ئه می تیا ئه ژی،یان تورکێک یان عه ره بێک....له کاتێکدا به ڕاشکاوانه له م دۆخه دا ئه زانین که فه رمانڕه واکانی به تایبه تی وڵاتانی ڕۆژهه ڵات ته عبیر له ویست و هه ڵوێستی میلله ته کانیان ناکه ن.
2-لایه نه ئیجابیه که ی : نزیک کردنه وه ی گێتی له یه کدی
هاتنه دی جیهانگیریی به ره نجامی ئه زموونه جیاجیاکانی کۆمه ڵگه ی مرۆڤایه تی بوو به جێ هێشتنی قۆناغه کانی ده ره به گایه تی و سوسیالیزمی و لیبرالی و سه رمایه داریی.... هتد، شان به شانی هه موو ئه و پێشکه وتنه مادی و ته کنه لۆژیانه ی جیهانی کرده گوندێکی بچوک و ئه مسه رو ئه و سه ری زه وی پێکه وه به سته وه و وای له مرۆڤایه تی کرد بۆ مامه ڵه کردن له گه ڵ یه کتری و ئه م گۆڕانکاریانه دا خاڵی هاوبه شی نێوانیان پێش جاو بگرن تا زیاتر تێکه ڵاوییه کی ئیجابی فه راهه م بێت که ئه ویش بیری مرۆڤانه یه و به هێزترین خاڵی پێکه وه به ستنه وه یه. بۆ نموونه ده بێت چ پاڵنه رێک وا له وڵاتێکی وه ک ڤه نزوێللا یان سیرالیۆن بکات که هاوخه می و هاو هه ڵویستی خۆیان ده رببڕن به رانبه ر پارچه زه وییه کی بچوک له م گێتییه دا وه ک غه ززه که نه دراوسێ ، نه هاوئاین نه هاوزمانی یه کتر نین؟ یان ئه و هه موو خۆپیشاندان و هاوهه ڵوێستییه ی له وڵاتانی ڕۆژئاواو ڕۆژهه ڵاتی دوور و ئه فریقیا نیشان دران! ئایا هه موو ئه مانه ئه وه ناسه لمێنن که هه ستی زیندووی مرۆیانه و سروشتی ناخی ئاده میزادییان ڕایچڵه کاندوون به رانبه ر ئه و قه سابخانه مرۆییانه ی دژی میلله تێکی مه ده نی بێ چه ک و بێ ده سه ڵات به رپاکرا له زه مین و ئاسمان و ده ریاوه به و په ڕی چه کی کوشنده و له ناوبه ره وه؟ له به رانبه ر ئه مه شدا دواکه وتووخوازه کانی ناو وڵاتی ئێمه ش وه ک ڕۆشنفکرێک ڕه خنه ده گرن که ده بینن هونه رمه ندی به تواناو پێشکه وتوو خواز هاوتا ئه سعه د له و په ڕی هه ست ناسکی و پێشکه وتنی هزره وه گۆرانییه ک بۆ غه ززه ی چه وساوه و به خوێن سوور بوو بڵێ،به بیانووی ئه وه ی که سه دام به زمانی عه ره بی قسه ی ئه کردو خه ڵکی غه ززه ش به عه ره بی قسه ئه که ن که واته نابێت که س هه ڵوێست بنوێنێ وهیچ بڵێت ،ته نانه ت ئه یانه وێ به شێوازی خۆیان هه مووان بیر بکه نه وه و وه ک تووتی قه وانه سووه کانیان بگوترێته وه ،که له کاتی شه ڕه ناوخۆییه کورد کوژییه کاندا خۆشیان ده یانکێشا به زه ویدا و یه کترییان ئه خوارد.بڕوام وا نییه هیچ میلله تێک به ره و گۆڕانکاری و پێش که وتن بچێت له حاڵێکدا هزری نووسه رو ڕۆشنبیرانیان به م جۆره بێت و دۆو دۆشاو تێکه ڵاو بکه ن وبه رچاو ڕوونیی ئه و خه ڵکه ساده و نه خوێنده وارانه ش بکه ن.ئه مه قه یرانی ڕاسته قینه یه، چونکه سته مکار هه رگیز خۆی به ته نیا هیچی پێ ناکرێت گه ر سوپایه ک له قه ڵه م به ده ستی مێشک بۆشیان به دواوه نه بێت،که ده سته واژه و پێش هاته کان وه کو قوڕی سه ناعی چۆنیان بووێت له به رژه وه ندی خۆیان دروستی ئه که ن و درۆی شاخدار بۆ گیرفانیان ئه که ن بێ ئه وه ی بیر له ڕووه مۆڕاڵیه که ی بکه ن که ئه مه چه واشه کردنی خه ڵکییه و هه ڵخه ڵه تاندنێکی ساخته کارانه یه.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)