ستۆکهۆڵم ماراسۆن
Thursday, 06/06/2013, 12:00
2418 بینراوە
ستۆکهۆڵم ماراسۆن 1/6/2013
ئه‌وه ماوه‌ی نزیکه‌ی ساڵیکه له ته‌مرینی خۆ ئاماده‌کردندام بۆ به‌شداری و ته‌واوکردنی ڕاکردنی ماراسۆنی ستۆکهۆڵم، و نزیکه‌ی 23 ساڵه وه‌رزشی ڕاکردن ده‌که‌م و 14 جار نیوماراسۆن و ئه‌م ڕاکردنه‌م 12جاره ڕاکردنی ماراسۆن که زیاتر له 42 کیلۆمه‌تره ته‌واوم کرد له ماوه‌ی 4 کات ژمێر و 39 خوله‌کدا.
کتێبێکم له سه‌ر وه‌رزش و ته‌ندروستی له ڕاکردنی ماراسۆندا له ساڵی 2012 دا بلاوکرده‌وه له کوردستان و باسی ژیانی ته‌ندروستی وه‌رزشی که مرۆڤ به ژیانێکی وه‌رزشی جیاواز ده‌ژی له خه‌ڵکانی تر، به‌هۆی به‌شداری کردنم وه‌ک کوردێک به ئاڵای کوردستانه‌وه هه‌ر له ساڵه‌کانی نه‌وه‌ده‌کانا به ئاڵای کوردستانه‌وه به‌شداری 8 ماراسۆنی له‌نده‌ن و 14 جار نیوماراسۆن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی سوپایی به‌ریتانی که به‌ڕێکه‌وت له ناوچه‌ی سه‌ری و هامپشه‌ر ده‌ژیام، و به‌هۆی ئه‌م ڕاکردنه‌وه چه‌ندین جار پاره سپۆنسه‌رم کۆده‌کرده‌وه بۆ ده‌زگا خێریهکان که له‌م ولاتانه‌دا له فێستڤاڵی وه‌رزشی وادا ئاسایی یه که چه‌ندین ملیۆن بۆ ده‌زگا خێریهکان کۆده‌کرێنه‌وه، بۆ یارمه‌تی خه‌لکانی نه‌خۆش و هه‌ولدان بۆ ده‌زگا زانیاریه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی کوشنده. به‌هۆی ئه‌م ڕاکردنه‌وه توانیومه چه‌ندین خه‌لکانی وه‌رزشی و که‌سانی ده‌سه‌لاتداری جیهانی ببینم، چونکه ژیانی ته‌ندروستی و وه‌رزشی له کۆمه‌ڵگای پێشه‌کوتوودا نرخاندنی بۆ داده‌نرێ و ڕێزی لێده‌گیرێ. 2 جار له‌ماراسۆنی تۆکیۆدا به‌شداریم کرد له ساڵه‌کاکنی 2008 و 2010 دا و چه‌ندین له خه‌لکانی ئه‌و ولاتانه‌و خه‌لکانی میدیای جیهانی ڕێزی ئاڵای جوانی کوردستانیان ده‌گرت و کۆمه‌کیان ده‌کردم، هه‌تا له کاتی ته‌واوبوونی ماراسۆنی 2008 ی تۆکیۆدا سه‌ره‌ک وه‌زیرانی تۆکیۆ له کاتی ته‌واوبوونی ڕاکردنه‌که‌دا چه‌ند چرکه‌یه‌ک پێش ته‌واوبوونی که دانیشتبوو له گه‌ڵ چه‌ندین پیاوانی ده‌سه‌لاتداردا ئاڵاکه‌م که‌مێک بۆ ڕاوه‌شاند ئه‌ویش به زه‌رده‌خه‌نه‌وه ده‌ستی به‌رزکرده‌وه‌و چه‌پڵه‌ی بۆ لێدام.
له‌م ڕاکردنه‌ی ستۆکهۆلمدا که زیاتر له 16 هه‌زار وه‌رزشه‌وان به‌شداریان کرد، و نزیکه‌ی 15 هه‌زار توانیان ڕاکردنه‌که ته‌واوکه‌ن، هه‌رچه‌ند له‌سه‌ره‌تاوه خۆره‌تاوو پله‌ی گه‌رما 21 پله بوو، بۆ زۆر له وه‌رزشه‌وانه‌کان گه‌رم بوو غه‌ممان بوو ڕاکردنه‌که ناڕه‌حه‌ت بێ، هه‌روه‌ک خۆم له ڕاکردنی ماراسۆنی 2007 ی له‌نده‌ندا به و جۆره به‌سه‌رهاته‌دا تێپه‌ڕیم، به‌لام له نیوه‌ی دوهه‌می ڕاکردنه‌که‌دا هه‌ور ئاسما نی داپۆشی و ده‌ستیکرد به باران و ئه‌م باران بارینه‌م زۆر پێخۆش بوو له گه‌ل چه‌ندین هه‌زار خه‌لکانی سوێدی و بیانی له‌سه‌ر جاده به باندی مۆوزیک و گۆرانی و به‌خشینی شیرینی و ئاو‌و شه‌ربه‌ت و مۆز و چونکه چه‌ندین هه‌زاری وه‌ک من که له ماوه‌ی 4 کات ژـێر زیاترمان پێده‌چێ له شی مرۆڤ ته‌نها بۆ نزیکه‌ی 2 کات ژمێرو نیو ده‌توانێ خه‌زێنه‌ی خواردن بپارێزێ و پیویستی به خوارده‌مه‌نی زیاتر هه‌یه بۆ ته‌واوکردنی زیاتر له ماوه‌ی 42 کیلۆمه‌تر و پیویستی به ئاو‌و خوارده‌مه‌نی هه‌یه، و هه‌ندێ خواردنی کاربۆهایدراتی حازربه‌ده‌ست هه‌یه که هه‌میشه ده‌بێ پێم بێت له کاتی ڕاکردندا.
ڕۆژێک پێش ڕاکردنه‌که چامپیۆنی سویدی و ئه‌وروپیم بینی و هه‌ندێ قسه‌م له‌گه‌ل کرد که له ڕاکردنی 400 مه‌تردا یه‌که‌می سوید و ئه‌وروپایه به‌ناوی خانمی مه‌و یه‌یله‌ر، هه‌روه‌ها کوڕێکی گه‌نجی سوێدی که له ڕاده‌ی یه‌که‌می سویدا بوو ماوه‌یه‌ک له ڕێکردنا به‌ره‌و مه‌حه‌تته‌ی قیتار له یاریگای ئه‌وله‌مپی سویده‌وه پێکه‌وه ڕێمان ده‌کردو باسی وه‌رزشی ماراسۆن و چۆنیه‌تی به‌سه‌رهاتی ژیانی وه‌رزشیمان کرد. ئه‌وه‌ی جیاوه‌زه له ژیانی وه‌رزشیدا ئه‌وه‌یه که یه‌کسانی مرۆڤایه‌تی هه‌یه له گیانی وه‌رزشیدا و که‌س خۆی به زیاتر دانانێ له خه‌ڵکانی تری وه‌رزشی، له کاتی ڕۆژانی فێستڤاڵی وه‌رزشیدا هه‌موو پادشا‌و ئه‌میرو کرێکار‌و گه‌دا پێکه‌وه شان به‌شانی یه‌کتر به ڕواڵه‌تی خۆشحاڵی و یه‌کتایی و پێکه‌نینه‌وه به‌ره‌نگاری کاری سه‌ختی وه‌رزشی و به‌ره‌نگاری توانای خۆیان و خۆڕاگری ده‌بنه‌وه، و هه‌ندێ جار مه‌ترسی برینداربوون مردنیش هه‌یه، به‌لام له ته‌واوکردنی کاری وادا که ده‌بێته ده‌ستهاتێکی مێژوویی له ژیانی مرۆڤدا که هه‌رگیز له بیرناچێ و به‌تایبه‌ت بۆ چه‌ندینی وه‌ک من که وا ته‌مه‌نم خۆی له 60 ده‌دا و به‌وماوه‌یه‌ی ته‌واوم کرد بۆ که‌سێکی به‌ته‌مه‌نی وه‌ک من زۆر شایانی سه‌ربه‌رزی و دڵ خۆشکه‌ره به‌تایبه‌ت به شه‌ره‌فی به‌شداری کوردێک به ئاڵای کوردستانه‌وه به‌رده‌وام حه‌زده‌که‌م به‌شداریکه‌م و به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه ته‌وایکه‌م، له‌م ڕاکردنه‌دا براده‌رێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌ناوی ئه‌حمه‌دی عه‌زیزی خه‌ڵکی بانه که ئاڵاکه‌می بینی هات بۆلام و زۆر پێخۆشحاڵ بووین، هه‌رچه‌ند ماوه‌ی زۆری ڕاکردنه‌که له یه‌کتر جیابووینه‌وه، به‌لام له ستادیۆمی ئه‌وله‌مپی ستۆکهۆلم پێم گه‌شته‌وه‌و به‌یه‌که‌وه ته‌واومان کرد و زۆر پێخۆش حاڵ بووین به‌ته‌واوکردنی ڕاکردنه‌که هه‌رچه‌ند هه‌ردوکمان ته‌مه‌نمان وا له سه‌رو 55 ساڵه‌وه‌یه و به‌هیواین به‌شداریمان هانده‌رێک بێت بۆ چه‌ندین له گه‌نجانی کورد بۆ په‌یدابوونی چامپیۆنی کورد له پێشبڕكێ جیهانیه‌کانا شان به‌شانی چه‌ندینی ولاتانی جیهان ئێمه‌ش پاڵه‌وان و داهێنه‌رمان هه‌بێت.
بۆ بینینی کتێبی وه‌رزش و ته‌ندروستی له رێکردنی ماراسۆندانوسینی به‌سه‌رهاتی ژیانی وه‌رزشی خۆم یاسین مه‌حمود حه‌زیز له کتێبخانه‌ی دڵشان له سلێمانی ده‌ستده‌که‌وێ