کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆشەگیر كردنی " عەبدوڵلا ئۆجەلان" گۆشەگیرکردن و بێ ئیراده‌هێشتنەوەی گەلی كوردە

Sunday, 12/08/2012, 12:00


سەلاحەدین ساڵەیی بەمەستی شەرمەزار كردنی سیاسەتی سەرانی تورك لە پیادەكردنی گۆشەگیری سەر بەرێز عەبدوڵلا ئۆجەلان و، هاوكات سەردانی وەزیری دەرەوەی توركیا داود ئۆغلو بۆ كەركوك، رێكەوتی (10/9/2012) كاتژمێر 9ی شەو ، لەلایەن گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستان شاری كەركوك، لە ناوەندی بازاری گەڕەكی رەحیماوای كەركوك خۆپیشاندانێكی جەماوەری ناڕەزایەتی بەرێوەچوو. لەو بارەوە بەیاننامەیەكی ناڕەزایەتی لەلایەن گەنجانی وەڵاتپارێزی كوردستان - شاری كەركوك، ئاراستەی رای گشتی و سەرۆكی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق كرا،

لە بەیاننامەكەدا هاتووە" زیاتر لەیەك ساڵی تەواو بەمەبەستی بێ ئیرادەكردن و گۆشەگیر كردنی گەلی كورد، بەدوور لە هەموو پێوانە ئەخلاقی و مرۆییەكان سزای گۆشەگیری دژوار بەسەر رێبەر ئۆجەلاندا سەپێنراوە، سەڕەرایی ئەو گۆشەگیرییە حكومەتی ئاكەپە بەپرەوكردنی سیاسەتێكی دوور لە واتا لە ژێر ناوی دیموكراسییەوە هەوڵی داوە كۆمەڵگای توركیا و لایەنە سەربەخۆكان لە خشتەبەری و لەهەموو پەیوەندییە سیاسی و دیپلوماسییەكانی لە گەڵ وڵاتانی دەرەوە و هێزە هەرێمیەكان هەوڵی لە ناوبردنی ئیرادەی كۆمەڵگای كوردی و پەرەپێدانی سیاسەتی دژە كورد دەدات، بەیاننامەكە ئاماژە بەوەدات كە سەردانەكەی داود ئۆغلۆ لە هەمان چوارچێوەدایە و هەوڵی نانەوەی ناكۆكی لە نیوان كوردان دەدات، لەلایەكیتر بەناوی ئۆپراسیۆنی كەچەكە و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر ، هەموو سیاسەتمەدار، پارێزەر، شارەدار، چالاكوانی مەدەنی و نوێنەری هەڵبژێراوی جەماوەری لە كونجی گرتووخانەكاندا بەند كردووە، لە هەمان كات كۆمەڵكوژی خەڵكی مەدەنی و چركردنی هێرشە سەربازییەكانی بەپێشكەوترین تەكنەلۆژیای سەردەم بەسەر گەریلاكانی كورد دەیەوێ ئیرادەی گەلی كورد تەسفیە بكات، بەو گۆشەگیرییە دژوارەی كەماوەی ساڵێكە بەسەر بەرێز ئۆجەلاندا تێدەپەرێت، بۆیە وەك گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستان لە شاری كەركوك هاتنی داود ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ شاری كەركوك شەرمەزار و ریسوا دەكەین، سیاسەتی گۆشەگیری ئەو بێ رێزییە پەسند ناكەین و بیدەنگ بوونی ناوەندە جیهانییەكان و سی، پی،تی شەرمەزار دەكەین، بەزوترین كات چاوپێكەوتن و هەوڵدان بۆ چارەسەری كێشەی كورد لەگەل رێبەر ئۆجەلان وەك موخاتەبی راستەقینەی كورد دەست پێبكات، داوا لە پارت و لایەنە سیاسیەكان بەگشتی بە تایبەتی حكومەتی هەرێم و سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆك كۆمار گوشار بخەنە سەر ئاكەپە بۆ هەنگاونان لە پیناو چارەسەری راستەقینەی كێشەكان، لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە" ئاماژەدا وەك گەنجانی ولاتپارێزی شاری كەركوك بڕیار دەدەین بەرووحیەتی فیداكارانە و خۆنەویستانە لەبەرامبەر هەر جۆرە هێرش و زووڵم و زۆرێكی داگیركەران كە لە كەسایەتی رێبەر ئۆجەلان دەكرێ بێدەنگ نەبین و خاوەن هەڵوێست بین بەچالاكی مەدەنیانە لە دژی ئەو كردووە ناڕەوایانەی دەوڵەتی توركیا گوڕ بە چالاكی ناڕەزایەتی و بەرخودان بدەین و پشت بەئیرادەی خۆیی بوون و خۆ ررێكخستن بوون بدەینز

شایانی وتنە خۆپیشاندانە جەماوەریی گەڕەكی رەحیماوای شاری كەركوك لە كاتژمیر 9 تا 30/10 شەو بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە گەنجانی وڵاتپارێز و جەماوەری شاری كەركوك بەردەوامی هەبوو، بەدروشم و هوتافی پشتگیری بۆ سەرۆك ئاپۆ و ریسوا و شەرمەزار كردنی دەوڵەتی توركیا كۆتایی بە رێپیوانەكە هات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە