پشتیوان سادق لە شازدەى ئاب ڕێزلێنانى بە كوتلەكەى خۆیدا
Friday, 20/08/2010, 12:00
پەیامنێرى كوردستانپۆست_ هەولێر
سەرچاوەیەك لە لقى2ى پارتی تایبەت بە سایتى كوردستان پۆست ڕایگەیاند شەوى 16ى ئاب بە بۆنەى یادى دامەزراندنى پارتی پشتیوان سادق هەستا بە ڕێزلێنان لە چەندین ئەندامى پارتى لە هۆڵى پێشەوا، كە تێیدا ئەو كەسانەى ڕێزلێنانیان بەركەوت هەموویان سەر بە كوتلەكەى خۆى بوون، سەرچاوەكە وتیشى پشتیوان سادق ڕێزلێنانى بەو ئەندامانەى پارتى نەداوە كە سەر بە كوتلەى خۆى نین و چەندین ساڵە لە ڕیزەكانى پارتیدان و سەر بە سنوورى لقەكەى ئەون، سەرچاوەكە ناوى چەند كەسێكى شیاوى بۆ سایتەكەمان دركاند كە پشتیوان سادق ڕێزلێنانى پێنەداون، ئەویش تەنیا هۆكار ئەوەبووە كە سەر بە كوتلەى پشتیوان نین و باوەڕیان بە كوتلە و كوتلەكارى نییە و حیساب بۆ پشتیوان ناكەن. وەك: محیەدین شەعبان كە لە ساڵى 1959ەوە پەیوەندنى بە پارتیەوە كردووە، ئەحمەد بەكر لە ساڵى 1960ەوە پەیوەندى كردووە، ئیسماعیل كەریم لە ساڵى 1958ەوە پەیوەندى كردووە، مستەفا میرۆ لە ساڵى 1961ەوە پەیوەندى كردووە، عەزیز كامەلا لە ساڵى 1959ەوە پەیوەندى كردووە، مەحمود مەجید لە ساڵى 1959ەوە پەیوەندى كردووە، هاشم سەید قادر 4 جار بریندار بووە و 9 كەس لە خێزانەكەى بوونەتە قوربانى لە رێى پارتى و هەروەها سەرلق بووە لە هێزى تایبەت و هێزى دەشتى هەولێر.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەدا پشتیوان سادق بۆیە ڕێزلێنانى بەو كەسانە نەداوە كە ساڵەهایە لە ڕێزەكانى پارتیدان چونكە سەر بە كوتلەى ئەو نەبوون، وەك دواتر گلەییەكان گەیشتوونەتەوە پشتیوان، بەڵام پشتیوان وتوویەتى من ئەو كەسانە ناناسم، سەرچاوەكە وتیشى ئەو كەسانەى پشتیوان ڕێزى لێناون زۆربەیان خاوەنى خەباتێكى درێژ خایەن نین و تێشیدایە كە كۆنە جاش و بەعسیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست