کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سوێند خواردنی سه‌رۆک

Thursday, 19/11/2009, 12:00













هاتووم سوێندتان بۆ بخۆم
به‌ گۆڕ باوکم بارزانی
ئه‌وسای ئه‌و کوردی ئه‌فرۆشت
من هه‌ر هیچم نازانی

منم سه‌رۆکی هه‌رێم
پیاوی وه‌ک من ده‌گمه‌نه‌
توخوا له‌ مێژووم مه‌ڕوانن
پاشه‌ڵم زۆۆۆر بۆگه‌نه

منم شه‌رمه‌زاری دونیا
پێتان ئه‌ڵێم بێ په‌رده‌
خه‌جاڵه‌ت و بوده‌ڵه‌م
بۆیه‌ ئاڵاکه‌م زه‌رده

شه‌رم له‌ ڕوومدا نی یه‌
وێنه‌ی قازم ته‌ڕ نابم
خیانه‌ت له‌ خۆم جوانه‌
خاوه‌ن سی و یه‌کی ئابم

جه‌لالیش هاوخه‌بات منه‌
خۆ ئه‌یناسن ئه‌و گاپیره‌
ئه‌و وته‌یه‌م زۆر لا جوانه‌
که‌ ده‌وڵه‌ت خه‌ونی شاعیره‌

له‌ ناو کۆڕ و کۆمه‌ڵدا
زۆر جار پێ ی ئه‌ڵێم نه‌گبه‌ت
واز له‌ درۆی گه‌وره‌ بێنه‌
نوێژ بکه‌ روو بکه‌ره‌ مزگه‌وت

هیچی له‌ من که‌متر نی یه‌
له‌ تێکۆشانا هاوبه‌شه
له‌ بیرم ناچێت دوێنی بوو
ڕووداوی ئه‌و شه‌ست و شه‌شه‌

من که‌ خاوه‌نی که‌رکوکیم
ئه‌ویش خاوه‌نی به‌ختیاره‌
کورد چاوه‌ڕێ ی ئه‌مانه‌یه‌
بۆیه‌ وا برسی و هه‌ژاره‌

عومه‌ری ئه‌ولا دز نی یه‌
قه‌زای له‌ باوکم که‌وێت
نێچیر وێرانه‌ وێران
بۆیه‌ که‌م ده‌ر ئه‌که‌وێت‌

مه‌به‌ستم عومه‌ر فه‌تاحه‌
ئێستاکه ‌ زۆۆۆۆر مورتاحه‌
خۆ پاره‌ی منی نه‌دزیوه‌
لێ ی گه‌ڕین زۆر گوناحه‌

دڵ و قودسی ئێمه‌یه‌
ئه‌و که‌رکوکه‌ حه‌یاته‌
حاشا له‌ بوونی ئه‌که‌ین
کوانێ سه‌ر به‌ ووڵاته‌

ئه‌و مادده‌ی سه‌د و چله‌
وه‌ک پوش وابوو (با) بردی
چه‌ند خۆشه‌ ئه‌چیت بۆ (تێمیم)
ئه‌ڵێن کاکه‌ (خۆش گالدی)

ئێستا هاتووم به‌ڵێن بده‌م
تاکو نه‌وه‌مان بمێنێ
ئینشاالله‌ ناهێڵین
کورد خێر له‌ خۆی ببینێ
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە