"پێویستە سەرپێچى كاران بدرێنە دادگا" كاروان ساڵح: بە بێ بریارى دادگا لە هەولێر رەشبگیرخەلك دەزگیركراوەو ئەشكەنجە دراون
Friday, 04/03/2011, 12:00
دواى ئەوەى بریار بوو لە 25/2 وەك سەرجەم شارو شارۆچكەكانى كوردستان خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت، بەڵام لەلایەن هێزەكانى ئاسایش و پۆلیس كەوتنە رەشبگیرى و بریندار كردنى هاوڵاتیان، ئەندامێكى لیژنەى ناوخۆى پەرلەمانیش راپۆرتێك دەگەینێتە سەرۆكى پەرلەمان كە ناوى برینداران و گیراوان و ئەشكەنجەدراوانى تیایە و سەرجەم ئەندامانى لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەكانى پەرلەمانیش پشتگیرى لە راپۆرتەكەى دەكەن.
كاروان ساڵح پەرلەمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان لە لێدوانێكى بۆ دەزگاكانى راگەیاند رایگەیاند: دواى ئەو رووداوەى شارى هەولێر لە رەش بگیرى و بریندار كردن و ئەشكەنجە دانى خەڵكى بە بێ بریارى دادگا و پێشێلكردنى بریارە حەڤدە خاڵیەكەى پەرلەمان راپۆرتێكم لەسەر روداوەكە بۆ لیژنەى ناوخۆ بەرز كردوە و سەرجەم ئەندامانى لیژنەى ناو براو پشتگیریان پیشاندا و لە ئێستادا ئەم راپۆرتە لەبەردەستى سەرۆكى پەرلەماندایە.
ئەمەش دەقى راپۆتەكەیە:
سڵاو بەرێزان ئەم یاداشتە پەرلەمانتار كاروان ساڵح بۆ لیژنەى ناوخۆى پەرلەمانى كوردستانى بەرز كردۆتەوە دواتر بە كۆى دەنگى پەرلەمانتاران ئاراستەى سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان كرا و ئەمە تەنها بۆتانم نارد ئەگەر بۆ سعات هەشت رابگات بە پیێ زانیاریەكان داواكارى گشتى لە هەولێر خەریكى جوڵاندانى دۆسیەكەیە
بەرێز لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنى خۆجیەتى
ب/ دەربارەى رووداوەكانى رۆژى هەینى 25/2/2011ى شارى هەولێر
بەرێزان چەند خاڵێكى وەك 5،6،8،9،14 كە لە پرۆژەى بڕیارى پەرلەمانى كوردستاندا جەختى لەسەر كراوەتەوە و پێشیل كران، هێزەكانى ئاسایش و هەواڵگرى كەوتنە گیانى هاوڵاتیان لە گۆرپانى نیشتیمان لە شارى هەولێر بە بەكارهێنانى هێزى غەیرە پۆلیس و چاڵاكیە مەدەنیەكان و بەكارهێنانى ئۆتۆمبێلى جام ڕەشى بێ ژمارە، گرتن و لێدانى خەڵك بەبێ بریارى دادگا، دابەزاندنى رێكخستن و كادیرانى حزبى و رەفتاریان لەگەل خەڵك لەگەڵ لێدان و استفزازكردنى خەڵك لە شارى هەولێر جۆرێك لە دڵەراوكێ و بارێكى نائاسایى دروست كرد. سەرەڕاى ئەوەى لە رۆژى 24/2لە لایەن عمید عبدلخالق تهلعت هاوڵاتیان (كاروان بنهسلاوە، هەڵمەت) بەبێ دادگا لاى خۆى گرتبوى). وە هەروەها لە 25/2/2011 سەرەنجام بە گیران و شوێن بزر كردنى ئەم هاوڵاتیانە بۆ ماوەى سێ رۆژ:
1- خالید شینە حسن 2- شێرزاد أبوبكر حسێن 3- اسماعیل عبدالرحمن عبداللە
4- د. پیشتیوان عبدالله 5- أیبراهیم على بادینى 6- شێروان ئازاد
7- أبوبكر جمال 8- زیاد عباس حسن 9- ئامانج عبداللە
ئامانج عبداللە بە بریندارى لە دەست هێزە چەكدارەكان ڕا دەكات كە راپۆرتى پزیشكى و شكایەتى كردوە.بە بەڵگە هەیە
دواجارلە دواى هەوڵێكى زۆرى وەزارتى دەروەى استرالیا و هۆڵندى(كە هەردوكیان ناسنامەى دەرەوەیان هەیە) دوواى ئەوەى لەو پێشڵ كاریانە بەرێز سەرۆكى پەرلەمانمان ئاگادار كردوە، لیژنەى ناوخۆى پەرلەمان بە دوواداچونمان كرد كەچى دەزگاكانى ئاسایشو پۆلیس ڕەتیان كردەوە كە لاى ئەوانن دوواتر راستیەكان وانەبوون تەواوی گیراوان لە ئاسایش بوون دوواتر دوێنى پاش فشارێكى زۆر هەمەلایەن لە ئاسایش روانەى پۆلیس كران و خەریكى ئەوەن تۆمەتباریان بكەن بە شتى تر كە لە راستیدا گیراوى رۆژى هەینى 25/2/2011رەوشى ناسەقامگیرى شارى هەولێرن. بەشێكیان ئاسەوارى ئەشكەنجەدانیان پێوە دیارە.
بەرێزان ئەوە پێشێل كردنى ئەم چەند خاڵەى پرۆژەى بریارى پەرلەمانى كوردستانە كە لە 23/2/2011. ئەم پێشێلكاریە لەلایەن دەزگاكانى ئاسایش و هێزە چەكدارەكان ئاماژەیەكى مەترسیدارن لەسەر رەوشى هەرێمى كوردستان.
بۆیە داوا لە بەرێزتان دەكەم سەرپێچى كاران و كەمتەرخەمەكان و ئەوانەى دەستیان هەبووە لە ئازاردان و شێواندن و أسفزازكردنى خەڵك و گرتنى خەڵكى بێتاوان بەبێ بڕیارى دادگا و كۆمەڵێك پێشڵكارى یاسایى تر كە لە دواى دەرچوونى ئەم بریارە جێگاى پرسیار و هەلوەستەیە تكایە هەلویستان بۆ ئەم رەوشە با لەكرداركردنى شەرعیەتى ئەم پەرلەمانە نەكەوێتە ژێر پرسیارەوە وە ئێمەى نوێنەرانى خەڵكى كوردستان بە ئەركى ئەخلاقى نیشتیمانى نەتەوەیى خۆمان هەستین تا وەكو ئیرادەى گەل نەكەوێتە ژێر پێشڵكارییەكانى چەند سەرپێچیكەرێك، وە ئێمە داكۆكى لە سەپاندنى بریار و یاساكان كە لەم پەرلەمانە دا دەردەچێت دووپات دەكەینەوە. بۆیە دەبێت دەست بەجێ پەرلەمانى كوردستان لە پێشڵ كاران بپێچێتەوە تۆمەتباران لە زیادەرۆیەكانیان سزاى یاساى خۆیان وەربگرن.
هیوادارم لە بەرامبەر ئەم بەرپرسیاریەتى یە بە گیانى لە خۆبووردن و بەرژەوەندى ئەم هەرێمەدا رەفتار بكەین هیوادارم هەڵوێستەكان لە پێناوى نیەتێكى راستەقینە سەرچاوە بگرى و تجاوزى ئەم بارودۆخە بكەین بۆ بەرژەوەندى گشتى و نیشتیمانى و نەتەوەیى.
لەگەل رێزى زۆرم بۆ بەرێزتان.
ئەندامى پەرلەمانى كوردستان
كاروان سالح أحمد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست